شعرکوردی

شوکرم هەر بۆ خودایە – شعر کُردی

شوکرم هەر بۆ ئەو خودایە لایقی، حەمد و سەنایە بۆ هەموان پشت و پەنایە، ماڵکی ڕۆژی جەزایە بەخشەری جورم و گونایە، بۆ جیهان فەرمانرەوایە
بیسەری زیکر و نزایە، خاوەنی کۆی کیبریایە

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار.
لە ئەزەڵ ڕۆژڕا خودایە هەر دەمێنێ بۆ هەتایە، دوور لە سەوخان و خەتایه و دەر لە دەرکی ماسیوایە.
خالیقی گەردوونی مایە، زولجەلال و پادشایە، ئەمر و فەرمانی ڕەوایە و لابەری چی ناڕەوایە

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار.
بینەری چاک و ئەسیمی، بیسەری دەنگی نەدیمی پشتگری دەستی سەلیمی، بۆ ستەمکار ترس و بیمی، خاوەنی ناری جەحیمی، بۆ پەنابەر خۆت ڕەحیمی
دەستگری ڕۆڵەی یەتیمی، زۆر بە پاداش و حەلیمی.

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
چی بڵێم ئافراوی ویمە و هەر بە یادی وی خەنیمە، چی خودام نەمداتێ نیمە، ڕازقی گەورە و کەریمە، حەیی و قەییوم و عەلیمە، کاربەجێی تاقی حەکیمە
ڕاستە ڕێگەی موستەقیمە، مەقسەدی باغی نەعیمە.

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
پەروەرێنم یا ئیلاهی، دڵبەر و ڕووی دێ تەباهی، سەختە دەرباز بێ نیگاهی، ڕۆژی پەسڵان تۆم پەناهی، خاوەنی جەیش و سوپاهی، تەکیەگاهی بێپەناهی
دوور لە خۆزیا و ڕەنج و ئاهی، بەرزەپێگە و جایگاهی.

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار
خاوەنی جوانی و جەماڵی پەروەرێنی لایەزالی، دوور له ئەوهام و خەیاڵی، دژبەری پووچی و بەتاڵی، خالقی ئینسان و ئاڵی، هۆی گەڕی چوار وەزوی ساڵی
تا لە نەوسێ نەکرێ خاڵی، کوانێ دڵ پێک دێ کەماڵی

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار.
خوایە گیان دڵ خەستە حاڵە، بۆ ڕەزات بێدەنگ و لاڵە، ڕووڕەشە چەشنی زوخاڵە، هەر خەریکی ئیشی حاڵە، پڕ لە غەور و خشت و خاڵە، ناو دڵی ئەو کۆنە چاڵە
لابەرە ئەو ڕۆژە تاڵە، چارەکەی دڵ هەر ویساڵە

ملکەچ و گوێڕایەڵ و فەرمانبەری فەرمانی تۆم پەروەردیگار

محەممەدفەتحی نژاد ـ چیا

نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا