شەوی قەدر

ئەی نەفسی لادەر و ئەسیر
سەر هەڵبڕە لە سەر سەریر

بەسە ڕاپەڕە لەو خەوە
لەو ژیانەی پڕ لە شەوە

بۆ دوا ڕۆژی شەوانی خۆت
خۆ ڕزگارکە لە بەند و کۆت

جڵەوی نەفست وێڵ مەکە
فریا کەوە خۆت لێڵ مەکە

لە خەرمانی شەوی قەدرا
لە شەڕگەکەی شەڕی بەدرا

نەفسێ لەو شەڕە سەرکەوێ
ڕێز و قەدری دەس دەکەوێ

دڵا بەس بێ حەز و هەوەس
بە ڕاس ببە یەکتا پەرەس

بە دڵ بڵی بەسە، هەسە
وریا بەوە مەستی بەسە

ئاسمانی چاو بێنە باران
بشۆرێنە ژەنگ و ژاران

خۆت لەوگێژاوە دەربێنە
بووتی دەروونت بشکێنە

دارکاری کە نەفسی زەبوون
بخە ژێر پێ ویستی دەروون

بڵێ ئەی دڵ بەسە تاوان
خۆت بێنەوە ڕیزی پیاوان

وەرە بۆ سەر ڕێگەی هودا
خۆ باوێ بەر قاپی خودا

بڵێ خوایە زۆرکەساسم
بڵێم چی تۆ وا دەناسم

گوناە و تاوان چەندە بێ
لەوە زیاتر سەدهێندە بێ

هەزار هێندەش بێ ئیفلاسی
بە یەک تەوبە دێت خەڵاسی

وا “بابۆڵی”ش بە دڵی ڕەشی
هاتووە که پێی بدرێ بەشی

ببوورە نەقس و قوسووری
تۆی کە لێبوردە و غەفووری

۹۸/۳/۱۰
هۆنەر :بابۆڵی نەڵۆسی
ڕێکەوتی ۲۶ ی ڕەمەزانی ساڵی ۱۴۴۰ ی کۆچی مانگی

خروج از نسخه موبایل