شعرکوردی

غەزەلێک لە پەسنی خۆشەویستی خوا(د.خ)

بە سەرت هێندە دڵم تاسەیی تۆی هاتوە سەر
وەختە سوێی بێتەوە بۆت ئەی گوڵی خۆڕسکی لەدەر

ئارەزوی دیتنی ئەو قوببەیە سەوزەت لە دڵم
کەوسەری دا بە دیاری، چووە سۆمایی نەزەر

ئەی بە قوربانی دەمێک هێمنی رەوزەی دڵەکەت
سەر و ماڵ،دەی وەرە حاڵ، لادە لە دڵ تاوێ کەسەر

دڵ غەنیمی شنەیی نەرمی نەسیمی دڵەکەت
سەر بە قوربانی تکای شافیعی مەیدانی خەتەر

تۆبییو ئەو دڵە ئاواڵەیە پڕ مەرحەمەتە
نەچی لەو سۆزە جگەر سۆزە دەمێ بمکەیە دەر

دڵ بە قوربانی هەموو خۆڵ و گڵی یەسریبی تۆ
کە وەکوو لانکێ لەشی ناسکی تۆی گرتووە بەر

خۆشەویستم ! بە خودا هیندە لە سایەی کەڕەمت
دا دەژیم، خۆشە ژیان هەربە تکات خێر و سەمەر

گیانە! کەی بۆنێ لە تەیبەی دەمەکەت دێتەوە بۆم؟
بە شیفای دەردی دڵم، بیری ئەتۆم کەوتەوە سەر

چ دەبێ بمکەیە خوددامی ئەوینداری دەرت؟
خەمی ئەوجاری بە فرمێسکی هیوا هاتەوە بەر

ئەمیر خالیدی ـ جەڵدیان پایزی 98

از طريق
امیر خالدی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

امیر خالدی

آذربایجان غربی- پیرانشهر @ نویسنده و مترجم # مدرس و فعال دینی و اجتماعی @

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا