قازییه‌كی سوێدی پێشنیاری به‌یاساییكردنی فرهخێزانی ده‌كات
له ههڵۆێستێكی ناوازه‌و سه‌رنجڕاكێشدا كه پێشبینی ده‌كرێت ببێته هه‌ڵایسانی مشتومڕێكی گه‌وره له‌و وڵاته‌دا، یه‌كێك له گرنگترین پیاوانی یاسا له وڵاتی (سوێد) پڕۆفیسۆر ستيفان لیندسكووگ پێشنیاری دانانی چه‌ند یاسایه‌كی كرد كه ڕێگه به فرهخێزانی بده‌ن له وڵات‌دا.
ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێك له گهورهقازییهكانی سوێد به گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی داده‌نرێت له‌و قه‌ناعه‌ته كۆنه‌ی پیاوانی یاسا سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه گرتبوویانه به‌ر كه فرهخێزانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا پێك نایه‌ته‌وه.
زانراوه كه سوێد یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆر به‌توندی له ڕابوروودا ڕووبه‌ڕووی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بۆوه، به‌ڵام لیندسكووگ كه به‌م زووانه ده‌بێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی قازییهكانی دادگای باڵای سوێد، ده‌یه‌وێت كه جیاوازی بخاته نێوان مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌كان و یاساوه.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (الحياة)ی له‌نده‌نی ڕۆژی (١٦/١٢/٢٠٠٧) لیندسكووگ ده‌ڵێت: “نابێت یاسا خۆی له مه‌سه‌له ئایینی و ئه‌و مه‌سه‌له تایبه‌تیانه هه‌ڵقورتێنێ كه په‌یوه‌ندییان به ههریهكێكمانهوه هه‌یه.” ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیری مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ته و یاسا بۆی نیه خۆی له ته‌فاسیل و ورده‌كارییه‌كانی هه‌ڵقورتێنێ.
ئه‌مه و ئاماژه به‌وه‌ی كه لیندسكووگ یه‌كه‌م كه‌س نییه كه بانگه‌شه‌ی گۆڕینی یاسای هاوسه‌رگیری بكات له سوێد، به‌ڵكوو پێش ئه‌ویش چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێك له پارتی (ژینگه) و پارتی (ده‌ستپێشخه‌ریی ئافره‌تان “مبادرة نسوية”) -كه چالاكێكی ناسراوی بواری ئافره‌تان (جوردون سيكمان) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات- هه‌مان داواكاری و هه‌وڵ و ته‌قالایان بووه له‌و بواره‌دا.
——————————————
سه‌رچاوه: (العربیة.نت).
ده نگی ئیسلام