له یادت نه‌چیت چاکه‌کار بی- یاسا قوڕئانییه‌کان(۲۰-۳)
کۆمه‌ڵێک یاسای قوڕئانی پیرۆز
نووسین: د. عمر بن عبدالله المقبل
وه‌رگێڕان: کولسووم حه‌سه‌ن زاده
یاسای سێهه‌م:
«وَ لَا تَنسَوُا الفَضلَ بَینَکُم» واته: «چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر له‌بیر مه‌که‌ن.»
ئه‌و یاسایه ئاماژه به یه‌کێک له بنه‌ماکانی ڕه‌فتاری مرۆڤ ده‌کات و گه‌وره‌یی و ههمهلایهنبوونی ئیسلام ده‌نوێنیت؛ ئه‌و ئایه‌ته وێڕای ئایه‌ته‌کانی سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق له سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه‌دا هاتووه که ده‌فه‌رموێت: «وَ إِن طَلَّقتُمُهُنَّ مِن قَبلِ أَن تَمَسَّوهُنَّ وَ قَد فَرَضتُم لَهُنَّ فَریِضَهً فَنِصفُ مَا فَرَضتُم ألَّا أَن یَعفُونَ أَو یَعفُوَ الَّذِی بِیَدِهِ عُقدَهُ النِّکَاحِ وَ أَن تَعفُوا أَقرَبُ لِلتَّقوَی وَ لَا تَنسَوُا الفَضلَ بَینَکُم إِنَّ اللهَ بِمَا تَعمَلُونَ بَصِیرٌ» (به‌قه‌ڕه:۲۳۷)
واته: «خۆ ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، له هه‌مان کاتیش‌دا ماره‌ییتان بۆ دیاری کردبوون، ئه‌وه ده‌بێت نیوه‌ی ماره‌ییه دیاریکراوه‌که‌یان بده‌نێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت و چاوپۆشی لێ بکه‌ن، یان ئه‌و که‌سه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینه‌که‌ی به ده‌سته، چاوپۆشی و لێبوردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریه‌وه نزیکتره و چاکه و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتر فه‌رامۆش مه‌که‌ن، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.»
واتای ئایه‌ته‌که به کورتی: خوای گه‌وره به که‌سانێک که له ژێر سێبه‌ری پیرۆزترین پێوه‌ندی مرۆڤایه‌تی که پێوه‌ندی خێزانییه کۆ بوونه‌ته‌وه، فه‌رمان ده‌کات که هه‌رچه‌ند لێک‌دابڕان له کاتی جودابوونه‌وه‌دا کاریگه‌ری نه‌رێنی و ئه‌سته‌می زۆری له‌سه‌ر هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌یه، به‌ڵام نابێ هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاره جوانه‌کانی پێشوویان له‌بیر بکه‌ن.
ئه‌و یاسایه دوای ڕاسپارده‌کردنی مرۆڤی موسوڵمان به به‌خشین و لێبوردن هاتووه: «ألَّا أَن یَعفُونَ أَو یَعفُوَ الَّذِی بِیَدِهِ عُقدَهُ النِّکَاحِ»
واته: مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ژنان (ئه‌و نیوه‌یه) ببه‌خشن، یا که‌سێک که ماره‌ییه‌که به‌وه (نیوه‌که‌ی دی) ببه‌خشێت.
ته‌واوی ئه‌وانه ئاماژه‌یه به هاندان بۆ به‌خشین و لێبوردن و گه‌وره‌یی نواندن له ژیانی دونیادا. هه‌رچه‌ند فه‌رامۆشکردن شتێکی سروشتییه و مرۆڤ وا نییه که شتی له‌بیر نه‌چێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌وه‌یکه له‌بیر نه‌کرێ و مه‌به‌ست له‌و جه‌ختکردنه ئه‌وه‌یه که له که‌مته‌رخه‌می و بێ‌موبالاتی له ئاست چاکه‌کانی ڕابردوو خۆ بپارێزین.
ئایه‌تی: «إِنَّ اللهَ بِمَا تَعمَلُونَ بَصِیرٌ» هانمان ده‌دات که به‌رده‌وام چاکه و چاکه‌کاری و لێبورده‌یی زیندوو ڕاگرین و ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که لێبورده‌یی و لێخۆشبوو‌ن هۆی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه و هه‌ر ئه‌ویشه چاکه‌کانی ئێمه ده‌بینێت و پاداشیان ده‌داته‌وه. پێوه‌ندی خێزانی بیره‌وه‌ری خۆش و جوانی زۆری هه‌یه له‌و کاتانه‌ی که ئه‌ویندار و ئه‌مه‌کداری یه‌ک بوون. هه‌رچه‌ند جه‌سته‌کان لێک دوور بکه‌ونه‌وه، به‌ڵام ئه‌خلاقه جوانه‌کان هه‌ر ده‌مێنن و ناچنه ژێر کاریگه‌ری دۆخێکی کاتی و په‌راوێزی. به‌خشین و لێبورده‌یی کاریگه‌ری سه‌رسووڕهێنه‌ری زۆری هه‌یه؛ دوور نزیک ده‌کاته‌وه و دوژمن ده‌کاته براده‌ر. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک قه‌دری ڕێز و حورمه‌ت و چاکه‌ی نێوانیان بزانن، ئه‌وه تاوانبار زۆر به ئاسایی ده‌توانێ دان به تاوانی خۆی دا‌نێت و خاوه‌ن حه‌قیش چاوپۆشی له مافی خۆی بکات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و کاتانه‌ی که خه‌ڵک هیچ لێبورده‌یییان له هه‌مبه‌ر یه‌کتر نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه له نێوان هاوسه‌ران و ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که به هه‌ر شێوازێک پێکه‌وه پێوه‌ندییان هه‌یه ده‌کار بکرێت، ڕۆڵێکی زۆر به‌رچاو و گه‌وره‌ی ده‌بێ! هێندێک له هاوسه‌ران –له ژنان و پیاوان- هه‌ن که دوای ئه‌وه‌یکه به هۆی ته‌ڵاق یا مردن لێک داده‌بڕێن، جوانترین نموونه‌ی ئه‌مه‌کناسی و هه‌ڵسوکه‌وت له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
لێره‌دا نموونه‌یه‌ک ئاماژه پێ ده‌که‌ین که ڕه‌نگه زۆر بێوێنه بێت. پیاوێک که خاوه‌ن چه‌ند مناڵ بوو له هاوسه‌ره‌که‌ی جودا ده‌بێته‌وه. دوای جودابوونه‌وه، له قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی، شوێنی ژیان بۆ خێزان و منداڵه‌کانی دابین ده‌کات و بۆ خۆشی له قاتی خواره‌وه ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد. ئه‌و هه‌روه‌ها پاره‌ی ته‌له‌فون و کاره‌بای ماڵی ده‌دا و خه‌رجی هاوسه‌ره تهڵاقدراوهکهشی ده‌کێشا، تا ڕاده‌یه‌ک که زۆرێک له دراوسێیه‌کانی نه‌یانده‌زانی که ئه‌و له خێزانه‌که‌ی جودا بۆته‌وه. به بڕوام ئه‌و پیاوه له کرده‌وه به‌و فه‌رمانه‌ی خوای گه‌وره «وَ لَا تَنسَوُا الفَضلَ بَینَکُم» وه‌پێش خه‌ڵک که‌تووه. به‌ڵێ ئه‌وه نموونه‌یه‌کی ده‌گمه‌نه و مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بڵێین ئێستاش که‌سانێکی چاکه‌کار له نێو خه‌ڵکیدا هه‌ن.
نموونه‌یه‌کی دی له زمان شێخ عه‌لی ته‌نتاوی ده‌گێڕینه‌وه که دادوه‌ری به‌سه‌رهاته‌که بوو. شێخ ته‌نتاوی ده‌ڵێت: ژن و مێردێک ماوه‌یه‌کی زۆر بوو که پێکه‌وه کێشه‌یان هه‌بوو و کاریان به کۆتایی گه‌یشتبوو. ئه‌وان هاتنه لای من و هه‌رکامیان سکاڵای خۆی پێشکه‌ش کرد و ئه‌وه‌ی دی به به‌دڕه‌وشتی تۆمه‌تبار کرد و خوازیاری گه‌یشتن به مافی خۆی بوو.
ژنه‌که پێداگری ده‌کرد که ده‌بێ جودا بێته‌وه و سه‌رپه‌رشتی مناڵه‌کانیشی به بێ نه‌فه‌قه به وی بێت. دوای توێژینه‌وه‌یه‌کی ورد به‌و ئاکامه گه‌یشتم که ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه ئه‌وه‌یه که یه‌ک ته‌ڵاق بدرێن. بابه‌ته‌که‌م بۆ باس کردن و ئه‌وانیش قه‌بووڵیان کرد و پیاوه‌که ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق دا. پاشان ده‌ستم کرد به قسه له‌سه‌ر ئه‌وین و خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤ و پاراستنی مافی مناڵه‌کانیان و قسه‌کانم به‌و ئایه‌ته کۆتایی پێ هێنا: «وَ لَا تَنسَوُا الفَضلَ بَینَکُم».
دیتم که قسه‌کانم زۆر زوو کاریگه‌ری له‌سه‌ر دانان. پیاوه‌که گوتی: ئه‌گه‌ر کێشه سۆز و خۆشه‌ویستی و مناڵه‌کانن، ئه‌وه من له ته‌واوی مافی خۆم چاوپۆشی ده‌که‌م و ئاماده‌م تا کاتێک له ژیان دام، خه‌رجی ژیانیان دابین بکه‌م. ژنه‌که‌ش گوتی: منیش له باقی ماره‌ییه‌که‌م چاوپۆشی ده‌که‌م. ناکۆکی نێوان ئه‌و دوو که‌سه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که هه‌ر کات ژنه‌که له مێرده‌که‌ی ده‌ڕه‌نجا، بڕیاری ده‌دا بچێته‌وه ماڵی بابی، به‌ڵام پیاوه‌که ئیزنی پێ نه‌ده‌دا جگه له لیباسه‌کانی هیچ شتێک له‌گه‌ڵ خۆی ببات. له ئاکامدا دۆخه‌که گۆڕا و پیاوه‌که به ژنه‌که‌ی گوت: ئه‌وه کلیدی ماڵه‌وه‌یه، هه‌ر شتێکی ده‌تهه‌وێ هه‌ڵیگره. ئه‌و هه‌ڵوێسته زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌ر من دانا و شتێکی که زۆرتر سه‌رنجی ڕاکێشام فرمێسکه‌کانیان بوو.
وه‌رن که‌مێک له ژیانی کرداری پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ورد بینه‌وه و ببینین که ئه‌و چۆن نموونه‌یه‌کی کرداری په‌یڕه‌وی له قوڕئان بووه و به کرده‌وه قوڕئانی له ژیانی خۆیدا پیاده کردووه. دوای ئه‌وه‌یکه یه‌ک مانگ له تایف مایه‌وه و خه‌ڵکی بۆ ئیسلام بانگهێشت کرد، جگه له ئازار و ده‌رد و ڕه‌نج هیچ شتێکی دیکه‌ی له‌وان نه‌دیت و بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ککه. کاتی گه‌ڕانه‌وه ڕووی کرده ماڵی موتعه‌می کوڕی عه‌دی و داوای لێ کردکه یارمه‌تی بدات. موتعه‌م فه‌رمانی به چوار کوڕه‌که‌ی کرد که شمشێر به ده‌ست بگرن و هه‌ر کامیان له لایه‌کی که‌عبه‌وه پاسه‌وانی له پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بکه‌ن. ئه‌و هه‌واڵه به قوڕه‌یش گه‌یشت و به موتعهمیان گوت: تۆ که‌سێک نی که بێحوڕمه‌تی به په‌یمانه‌که‌ت بکرێ.
موتعه‌م له کاتێکدا له دونیا ڕۆیشت که موشریک بوو، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هیچ کات چاکه‌ی موتعه‌می له‌بیر نه‌کرد که له چ کاتێکی ئه‌سته‌مدا په‌نای دابوو. له کۆتایی شه‌ڕی به‌دردا یادی وی کرد و فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر موتعه‌می کوڕی عه‌دی زیندوو بایه و سه‌باره‌ت به‌و دیلانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردبام، ئه‌وه هه‌موویانم به وی ده‌به‌خشین.
واته ئه‌گه‌ر داوای لێ کردبام که ئازادیان بکه‌م، ئه‌وه به‌بێ خوێن‌بایی پێم ده‌به‌خشین و ئازادم ده‌کردن و ئه‌و کاره‌م به هۆی چاکه‌ی ڕابردووی وی ده‌کرد. سه‌لام و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره له‌سه‌ر باشترین مامۆستای مرۆڤایه‌تی.
نموونه‌کانی کرداری ئه‌و یاسایه
له ژیاندا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه پێوه‌ندییه‌کی جۆراوجۆری وه‌ک پێوه‌ندی خزمایه‌تی یا پیشه‌یی و براده‌ری و… جگه له پێوه‌ندی خێزانی سه‌روکارمان هه‌یه؛ چه‌نده جوانه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه له ژیانی خۆماندا به‌کار بهێنین، تاکو له نێوانماندا خۆشه‌ویستی هه‌ر به‌رده‌وام بێت و مافی هه‌مووان بپارێزرێت و بهمچهشنه دڵه‌کانمان بێگه‌رد و بێخه‌وش بکه‌ین. له کاتێکدا دووری له‌و یاسا ئه‌خلاقییه جوانه ده‌بێته هۆی جودایی و لێک دابڕانی زۆرتر و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وشتی به‌رزی ئیسلامی. له‌و پێوه‌ندییانه‌ی که هه‌میشه له ژیانماندا له ئارا دایه، پێوه‌ندی کارییه، جا کاری حکومه‌تی بێت یا سه‌ربه‌خۆیی و یا بازرگانی. هێندێک جار له‌گه‌ڵ که‌سانێک پێوه‌ندی کاریمان هه‌یه و دوای ماوه‌یه‌ک دۆخه‌که وای لێ دیت که پێویست ده‌بێت یه‌کێک له هاوکاران له‌وێ بڕوات ویا جێگامان له‌گه‌ڵ یه‌کێکیتر بگۆڕدرێت. لێره‌دا ده‌کرێ ئه‌و یاسا پڕبایه‌خه ڕه‌چاو بکرێت. به شێوازێک که هیچ کامیان نابێ چاکه‌ی ڕابردووی هاوکارانی له‌بیر بکات. چه‌نده جوانه ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه بڵێن: ئێمه هه‌ر چه‌ند ماوه‌یه‌که لێک دوور که‌وتووینه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کترمان له‌بیر نه‌کردووه و ڕێز و خۆشه‌ویستی نێوانمان هه‌ر به‌رده‌وامه. له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و یاسایه ده‌کرێ به بۆنه‌ی ڕێزگرتن له هاوکارانی ڕابردوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک پێک بێنین و یادیان بکه‌ین. ئه‌و کاره ده‌بێته بیره‌وه‌رییه‌کی زۆر جوان که هێچ کات فه‌رامۆش ناکرێت. ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێت بزانن ئه‌و کاره چه‌نده کاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌وه بیر له ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌کانی بێ‌موبالاتی له ئاست خزمه‌تی چه‌ند ساڵه بکه‌نه‌وه که له ڕێکخراوه‌یه‌کدا کارتان کردووه، به‌ڵام دوایی نه پێوه‌ندییه‌ک هه‌یه و نه سپاس و ڕێزنانێک.
یه‌کێکیتر له نموونه‌کانی کرداری ئه‌و یاسایه، ئه‌مه‌کناسی له هه‌مبه‌ر مامۆستایان و له‌بیر نه‌کردنی چاکه‌کانی ئه‌وانه. مامۆستایه‌کی به‌ڕێز هه‌یه که نموونه‌ی ئاشکرای ئه‌مه‌کناسی هه‌ژمار ده‌کرێت. ئه‌و نه ته‌نیا خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی مامۆستایانی خۆی له‌بیر نه‌کرد، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیشی پێوه‌ندی ده‌گرت و کاتێک له وڵاتانی ده‌ره‌وه بوون، هه‌واڵی ده‌پرسین. ئیمام شافعی ده‌فه‌رموێت: جوامێر به که‌سێک ده‌گوترێت که دڵسۆزی ساتێک و وشه‌یه‌کی به که‌ڵک له‌بیر نه‌کات.
له ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌دا نموونه‌ی زۆر هه‌یه که ده‌کرێ نموونه‌ی ئاشکرای ئه‌و یاسا قوڕئانییه هه‌ژمار بکرێن:
دوو دراوسێی نزیک که له یه‌ک دابڕاون، کۆمه‌ڵێکی که پێکه‌وه هاتوچۆی مزگه‌وت ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت کرێکار و خزمه‌تکارانێک که کاره‌که‌یان به باشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌موویان ده‌کرێ نموونه‌ی کرداری ئه‌و یاسایه بن. له بازرگانیشدا ئه‌و یاسایا هه‌یه تا ڕاده‌یه‌ک که هێندێک له زانایان ده‌ڵێن: یه‌کێک له به‌ره‌که‌ته‌کانی ڕزق و ڕۆژی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له بازرگانیدا چاکه له‌بیر نه‌کات و هه‌ر وه‌ک خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «وَ لَا تَنسَوُا الفَضلَ بَینَکُم» له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندان توند مه‌بن و ده‌رفه‌ت بده‌ن به خاوهنپێداویستان و له کڕین و فرۆشتندا بێلایه‌ن بن و به که‌م و زۆر ڕازی بن، که ئه‌وانه ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی قازانجێکی زۆر.
داوا له خوای گه‌وره ده‌که‌ین به‌ره‌و جوانترین و پاکترین ڕه‌وشت و ئه‌خلاق ڕێنوێنیمان بکات که هه‌ر ئه‌ویشه بۆ باشترین ڕێگا ڕێنوێنی ده‌کات. له ڕه‌وشتی ناڕه‌وا و ناپه‌سه‌ند په‌نای پێ ده‌گرین که ته‌نیا په‌ناگاه هه‌ر ئه‌وه که ده‌مانپارێزیت.
سه‌رچاوه: ئیسلاح وێب
درێژه ی هه یه