تاریخ

له ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا عبدالله ئە حمە دیان

زانایێکی هەر ماو لە ژێر ساباتی
دین‌دۆستی و گەل‌ویستیدا???

بە نێوی خوای دەهەندە و دڵۆڤان

له یادی۲۳ی جۆزەردان، ساڵیادی کۆچ‌کردنی مامۆستا ئەحمەدیان، بۆ دونیای هەرمان

مامۆستا گیان؛ مەزنە زانا و بڵیمەت و هێژا و
پسپۆری کوردەواری، بەقەدەر تەواوی
پیت و ڕەستە و دەق و دۆقی نوسراوەکانت
سڵاو ڕەحمەت و بەزەیی خوای پەروەردگار
لە ڕۆحی پاک و بەرز و بێگەردت.

تۆ نامری و زۆر لە مردن بەهێزتری، تۆ لە نێو
دڵمان هەر ماوی، هەر دەمێنی و لەبیر ناکرێی
مامۆستا گیان، من هەژارم، هەڵبەت لە ئاست
پێناسەکردن و پێهەڵاکوتنی مەزنە مەلای
وەک تۆ بەڕاستی هەست بە هەژاری دەکەم
نازانم چۆن چۆنی لەمەڕ زانست و مەزنایەتی و
کەسایەتی تۆ بدوێم. زبان دەبەسرێ و پێنووس
دەوەستێ، بەڕاستی تۆ شیاوی، شایانی
شانازی گەل و نیشتیمانی

بەدرێژایی و پانایی ژیانت لە خزمەت ئایین و
گەل داوبوی، هیچ کات و ساتێک، گەڕی گەردوون
سەرەڕای ئەو هەمووە کەند و لەند و کۆسپە
نەیتوانی پێنوست بجڕێنی و لێنووست بدڕێنی

هەر هەمووی نوسراوەکان، بۆ وێنە مێژووی
پڕاوپڕ لە سەروەری خەلیفەکان، کۆنگرەکان،
پێناسەکردنی سەرمەزهەبی کوردان، قوڕئان
ناسی و حەدیس ناسی، رۆیشتن بۆ دونیای جاویدان، گەلحۆ و هەست و هاوار و گشتیان

ئای چەندە دڵبزوێنن، دڵڕفێنن، تەمی خەمان دەڕەوێنن، ئەوەندە بەهێزن، بەپێزن، چڕن
پوخت و پارا و پڕن، هەموو کەس لەزوبەزیان لێ دەبینن، وەک هەنگوین و گەز بەتام و چێژن

بیر و هزری خوار و خێچ، دەتەزێنن،
دەی چوخسێنن، دوژمن و نەیار، دەبەزێنن
خودا هەڵناگری جوانت پێچاون چاکت پێکاون
ورد ورد بەشت کردوون و گەو گەو لێکت داون

کێ هەیە تۆ بناسی و نەتاسێ، واقی ووڕ نەمێنێ،
لە هەمبەر ئەو هەمووە زانست و خزمەتە ڕێز و حوڕمەت نەنوێنێ، لە یادی ئه‌م کۆچە ئەسرین لە چاوی نەڕژێنێ!

بێ گومان، هەموومان پڕ بوو لە ئاخ ناخمان
نوقمی گۆمەشینی کوڵ بوو دڵمان،
تەمی خەمان سێبەری کرد لەسەرمان
کەلێنت وا هەر دیارە لە نێومان

مامۆستا ئەحمەدیانی هۆزان و لێزان گەلێکت
خزمەت کرد بە ئایین و کلتور و زبانی کوردان
زۆربەی نەتەوەکان، دەخرۆن بە زانای خۆیان
تەنانەت دەیان بەن بۆ تەشقی ئاسمان

ئێمەش به تۆ دەخرۆین و مافی خۆمانە کە بە
تۆ بخرۆین.
لە کۆتاییدا داواکارم لە خوای دڵۆڤان،
حەشرتبکا لەگەڵ پێغەمبەر و هاورێ و هەواڵان
شەهیدان و ساڵحان و پیاو چاکان
هەزاران سڵاو لە ڕۆحی بەرزت مامۆستا ئەحمەدیان ???????

«هەژار قوربانی ۹۶/۳/۲۲»

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا