لیله القدر «شه‌وی قــه‌در»…
ئه‌م شه‌وه فه‌زڵی گه‌وره‌یه ، چونکه شه‌وی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه ، ئه‌و قورئانه‌ی رێنیشانده‌ره بۆ که‌سێک ده‌ستی پێوه بگرێت بۆ رِێگه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفه‌رازی ، به‌رزیشی ده‌کاته‌وه بۆ چڵه‌پۆپه‌ی سه‌رفه‌رازی و مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی ئوممه‌تی ئیسلامیش که شوێنکه‌وتووی سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌رکه‌یه‌تی صلى الله علیه وسلم شوێن پێ به شوێن پێ ، له‌م شه‌وه‌دا ئاڵا هه‌ڵ ناکات ، و که‌وان دانانێ ، به‌ڵکو پێش برِکێ ده‌که‌ن له زیندو کردنه‌وه‌ی به بیر و باوه‌رِه‌وه له گه‌ڵ چاوه‌رِێ کردنی پاداشت له لایه‌ن خواوه.
برای موسوڵمان ئه‌مه‌ش ئه‌و ئایه‌ته قورئانیانه و ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ره صلى الله علیه وسلم که لێی وه ده‌یگێرِنه‌وه و ده‌رباره‌ی ئه‌م شه‌وه هاتووه ، ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه :
۱ـ گه وره یی شه‌وی قه‌در :
به‌سه بۆ پایه‌ی شه‌وی قه‌در که چاکتره له هه‌زار مانگ ، خوای به توانا و پایه به‌رز فه‌رموویه‌تی : : [إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِی لَیْلَهِ الْقَدْرِ وَ مَا أَدْرَاکَ مَا لَیْلَهُ الْقَدْرِ لَیلَهُ القَدْرِ خَیْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِکَهُ وَالرُّوحُ فِیهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ کُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِیَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ] [القدر : ۱ ـ ۵] .
وه تیایدا هه‌موو کردارێکی دانایانه جیا ده‌کرێته‌وه : خوای پایه به‌رز فه‌رموویه‌تی : [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِی لَیْلَهٍ مُبَارَکَهٍ إِنَّا کُنَّا مُنْذِرِینَ فِیهَا یُفْرَقُ کُلُّ أَمْرٍ حَکِیمٍ أَمْراً مِنْ عِنْدِنَا إِنَّا کُنَّا مُرْسِلِینَ رَحْمَهً مِنْ رَبِّکَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِیعُ الْعَلِیمُ ] [الدخان : ۳ ـ ۶] .
۲ ـ کاتی شه‌وی قه‌در :
ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشتووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله علیه وسلم که ئه‌و شه‌وه شه‌وی بیست و یه‌ک ، و شه‌وی بیست سێ ، و شه‌وی بیست و پێنج ، و شه‌وی بیست و حه‌وت ، و شه‌وی بیست و نۆ ، وه شه‌وی کۆتایی مانگی رِه‌مه‌زانه .
)ئیمامی (الشافعی) فه‌رموویه‌تی : (( ئه‌مه له لای من وه‌کو ئه‌وه‌یه ـ خواش زاناتره ـ که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه به‌و پێیه‌ی که پرسیاری لێ ده‌کرا له سه‌ر ئه‌و شه‌وه ، پێیان ده‌فه‌رموو : ئایا به دوایدا بگه‌رێین له شه‌وی ئه‌وه‌دا ، ده‌یفه‌رموو : به‌دوایدا بگه‌رێن له شه‌وی ئه‌وه‌دا )). ووته‌ی هه‌ڵبژارده‌ش ئه‌وه‌یه که له (۱۰) ده شه‌وه تاکه‌کانی کۆتایی رِه‌مه‌زاندا بێ ، به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌مه فه‌رمووده‌ی ( عائشه ) یه ـ رِه‌زای خوای لێبێت ـ که فه‌رموویه‌تی :: ” کَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله علیه وسلم یُجَاوِرُ فی العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان وَیَقُولُ : تَحَرَّوا ( وفی روایهٍ : الْتَمِسُوا ) لَیْلَهَ القَدْرِ فی ( الوترِ مِن ) العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَان ”
واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم له ده رِۆژی کۆتایی رِه‌مه‌زاندا له مزگه‌وت ده‌مایه‌وه بۆ خوا په‌رستی ( الإعتکاف ) ، و ده‌یفه‌رموو : له تاکه‌کان له ده شه‌وی کۆتایی رِه‌مه‌زان دا بگه‌رێن به‌دوای شه‌وی قه‌در دا .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ لاواز بوو یان توانای نه‌بوو با حه‌وتی کۆتایی له ده‌ست نه‌رِوات ، له به‌ر ئه‌و فه‌رموودیه‌ی که له ( ابن عمر ) ه وه ده‌یگێرِنه‌وه که فه‌رموویه‌تی :پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : ” التَمِسُوهَا فی العَّشْرِ الأوَاخِرِ ، فإِنْ ضَعُفَ أَحَدُکُم أَوْ عَجَزَ فَلا یغْلبَنَّ عَلَى السَّبْعِ البَوَاقی
واته : به‌دوایدا بگه‌رێن له ده شه‌وی کۆتایی دا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێکان لاواز بوو یان توانای نه‌بوو ، با له ده‌ستی نه‌رِوات له‌و حه‌وته‌ی که ماون .
ئه‌مه‌ش ئه‌و ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم رِاڤه و ته‌فسیر ده‌کات که فه‌رموویه‌تی :” أَرَى رُؤْیَاکُم قَدْ تَوَاطَأَتْ فَمَنْ کَانَ مُتَحَرِّیَهَا فَلْیَتَحَرِّهَا فی السَّبْعِ الأَوَاخِرِ ” .
واته : وا ئه‌بینم خه‌ونه‌کانتان پێکهاتوون ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێ ویستی به‌دوایدا بگه‌رێت با له حه‌وتی کۆتایدا بێ .
ئه‌وه‌ش زانراوه له سوننه‌ته‌وه که زانینی ئه‌و شه‌وه هه‌ڵگیراوه ، چونکه خه‌ڵکی دوو به‌ره‌کێیان کرد له سه‌ر ئه‌و شه‌وه و به هۆیه‌وه هه‌ڵگیرا ، له (عباده بن الصامت) رضی الله عنه ده‌گێرِنه‌وه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم له شه‌وی قه‌دردا ده‌رچوو دوو پیاو له موسوڵمانان دوو به‌ره‌کێیان ده‌کرد له سه‌ر شه‌وی قه‌در ، فه‌رمووی : “إِنّی خَرَجْتُ لأُخْبِرَکُم بِلَیْلَهِ القَدْرِ فَتَلاحَى فُلانٌ وَفُلان فَرُفِعَتْ ، وَعَسَى أَنْ یَکُونَ خَیْرَاً لَکُمْ ، فَالْتَمِسُوهَا فِی التَّاسِعَهِ وَالسَّابِعَهِ وَالخَامِسَهِ (وفی روایهٍ : فی السَّبْعِ وَالتّسْعِ وَالخَمْسِ .
واته : من هاتم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و شه‌وه‌تان پێ بده‌م ، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی فڵان و فڵان دووبه‌ره‌کێیان کرد ، هه‌ڵگیرا ، هیوام وایه ئه‌و کاره خێر بێ بۆتان ، جا به دوایدا بگه‌رین له نۆیه‌م ، و حه‌وته‌م ، و پێنجه‌م ( وه له ریوایه‌تێکی تردا : له حه‌وت ، و نۆ ، و پێنج دا .
بیر خستنه‌وه‌یه‌ک :
هه‌ندێک فه‌رمووده‌مان پێ گه‌شیتووه که شه‌وی قه‌در له ده شه‌وی کۆتایدایه ، وه هه‌ندێکی تر که له تاکه‌کانی ده‌ی کۆتاییه ، یه‌که‌میان گشى یه و دووه‌میان تایبه‌ته ، و تایبه‌تیش پێش ده‌خرێ له سه‌ر گشتى ، هه‌روه‌ها هه‌ندێک فه‌رمووده ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که له حه‌وته‌ی کۆتایی بێ ، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به نه‌توانین و لاوازیه‌وه و ئیشکالیش نیه له نێوانیاندا ، لێره‌دا فه‌رمووده‌کان یه‌ک ده‌گرنه‌وه و دژ یه‌ک نین ، وه کۆ ده‌بنه‌وه و بڵاوه ناکه‌ن .
پوخته‌ی ووته‌یش ئه‌وه‌یه که موسوڵمان به‌دوای شه‌وی قه‌دردا ده‌گه‌رِێت له ته‌کاکانی ده‌ی کۆتایی ، شه‌وی بیست و یه‌ک ، و بیست و سێ ، و بیست و پێنج ، و بیست و حه‌وت ، و بیست و نۆ ، وه ئه‌گه‌ر لاواز بوو یان توانای نه‌بوو ئه‌وا با له تاکه‌کانی ئه‌و حه‌وته‌ی که ماوه به دوایدا بگه‌رێت : (شه‌وی بیست و پێنج ، و بیست و حه‌وت ، و بیست و نۆ ) ، خواش زاناتره .
۳ ـ چۆن موسوڵمان به‌دوای ئه‌م شه‌وه‌دا بگه‌رێت ؟
ئه‌م شه‌وه پیرۆزه هه‌ر که‌سێک له ده‌ستی بچێ ، هه‌موو خێرێکی له ده‌ست چووه ، که‌سیش له ده‌ستی ناچێ جگه له بێ به‌ش نه‌بێ ، له به‌ر ئه‌وه سوننه‌ته بۆ موسوڵمانی سور بوو له سه‌ر گوێرایه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار ، ئه‌م شه‌وه زیندوو بکاته‌وه به باوه‌رِه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاداشتی گه‌وره‌ی خوای په‌روه‌ردگار ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دا خوای په‌روه‌ردگار له‌و تاوانانه‌ی کردونیه‌تی خۆش ده‌بێ .
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : ” مَنْ قَامَ لَیْلَهَ القَدْرِ إیمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ “
واته : هه‌ر که‌سێ شه‌وی قه‌در زیندو بکاته‌وه و باوه‌رِی پىَى هه‌بێ و چاوه‌رِىَی پاداشتی خوا بێ ، خوا له تاوانه‌کانی پێشووی خۆش ده‌بێ .
سوننه‌تیشه له‌و شه‌وه‌دا پارِانه‌وه زۆر بکرێت ، چونکه له دایکه (عائشه) وه ـ رِه‌زای خوای لێبێت ـ ده‌گێرِنه‌وه که فه‌رموویه‌تی : ” ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر زانیم چ شه‌وێک شه‌وی قه‌دره ، چی بڵێم له‌و شه‌وه‌دا ؟ فه‌رمووی : بڵێ :اللهُمَّ إِنَّکَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّی “. واته : خوایه تۆ لێ بورده‌یت و لیبوردنت خۆش ئه‌وێ ، لێم ببوره .
براو وخوشکی موسلمانم: خوای په‌روه‌ردگار به‌ره‌که‌تی خۆیت به‌سه‌ردا برِێژێت و سه‌رکه‌وتووت کات بۆ گوێرایه‌ڵی خۆی ـ که زانیت ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێکی گه‌وره‌یه ، که‌وابوو ده شه‌وی کۆتایی هه‌سته و زیندووی بکه‌ره‌وه به په‌رستن و دورکه‌وتنه‌وه له ئافره‌تان ، و فه‌رمان بکه به خێزانه‌که‌ت به‌و شتانه و په‌رستنی زیاتر بکه له‌م شه‌وه‌دا .
له (عائشه)وه ـ رِه‌زای خوای لێبێت ـ ده‌گێرِنه‌وه ، فه‌رموویه‌تی: “کَانَ النَّبی(صُّ) إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه ،وأَحْیى لَیْلُهُ ، وَأَیْقَظَ أَهْلَهُ
واته : پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر ده شه‌وی کۆتای بهابتایه پشتی لێ ده‌به‌ست ( واته : دوور ئه‌که‌وته‌وه له جووت بوون له گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا ) و شه‌وه‌کانی زیندو ده‌کرده‌وه خێزانه‌کانیشی به خه‌به‌ر ده‌هێنا .
هه‌روه‌ها له ( عائشه ) وه ده‌گێرِنه‌وه فه‌رموویه‌تی : ” کَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله علیه وسلم یَجْتَهِدُ فی العَشْرِ الأَوَاخِرِ مَا لا یَجْتَهِدُ فی غَیْرِهَا .
واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم له ده رِۆژی کۆتایدا زیاتر هه‌وڵی خواپه‌رستی ده‌دا به شێوه‌یه‌ک ئه‌و هه‌وڵه‌ی له رِۆژانی تردا نه‌ده‌دا .
۴ ـ نیشانه‌کانی ئه‌م شه‌وه :
بزانه ئه‌ی به‌نده‌ی گوێرِایه‌ڵ ـ خوای په‌روه‌ردگار یارمه‌تێت بدات به‌رِه‌حمی خۆی و پشتوانیشت بێ به‌سه‌رکه‌وتنی خۆی ـ که پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌مه‌و به‌یانی ئه‌م شه‌وه‌ی بۆ وسف کردووین ، بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان بزانێت ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێکه
له ) أُبَیّ بن کعب ) ه وه رضی الله عنه ده‌گێرِنه‌وه که فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : ” صَبِیحَهُ لَیْلَهِ القَدْرِ تَطْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ لَهَا ، کَأَنَّهَا طَسْتٌ حَتَى تَرْتَفِعَ ” .
واته : به‌ره به‌یانی شه‌وی قه‌در خۆر هه‌ڵدێت و تیشکی نیه ، هه‌روه‌کو ته‌شتێک تا ئه‌و کاته‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه .
وه له ( أبو هریره ) وه رضی الله عنه ده‌گێرِنه‌وه فه‌موویه‌تی : باسی شه‌وی قه‌درمان ده‌کرد له لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی : ” أَیُّکُم یَذْکُرُ حِیْنَ طَلَعَ الْقَمَرُ ، وَهُوَ مِثْلُ شِقّ جَفْنَهٍ ” .
واته : کامه‌تان له یادێتی کاتێ مانگ ده‌رکه‌وت وه‌کو نیوه‌ی قاپێک بوو .
وه له (ابن عباس)ه‌وه ـ رِه‌زای خوا له خۆی و باوکی بێت ـ ده‌گێرِنه‌وه فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : ” لَیْلَهُ الْقَدْرِ سَمْحَهٌ ، طَلِقَهٌ ، لا حَارَّه ، وَلا بَارِدَه ، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِیْحَتَهَا ضَعِیْفَهً حَمْرَاء “
واته : شه‌وی قه‌در شه‌وێکی بێ ده‌نگ و رِوونه ، نه گه‌رمه و نه‌سارد ، خۆری به‌یانیه‌که‌ی لاواز و سورده‌بێ .
=========================
نووسین وکۆوکردنەوە: موحەممەد مەحمودی