مناسبت ها

مانگ، بەڵگەیەکە لە بەڵگەکانی گەورەیی خوای مه زن

مانگ

چەند زانستێکی بە سوود لە سەر مانگ

قورئانی پیرۆز پەیامێکی بەردەوامی خوای گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی، مرۆڤەکان دەدوێنێت بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە، ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویان پێکەوە گرێ دەدات، حیوار لە گەڵ مرۆڤ دەکا وەک بەشێک لە جیهانێکی گەورەتر… ئایەتەکانی قورئان پڕاوپڕن لە ئاماژەی زانستی و مەنتیقی . یەکێک لەو بەڵگانەی کە گەورەیی خوای گەورە ڕوونتر دەکاتەوە ، ئەو مانگەیە کە شەوانە بە بەرچاومانەوە هەڵدێت و ئاوا دەبێ.

مانگ بریتیە : لەو پەروانە گۆی یە کە نزیکترین دراوسێ و دۆستی دێرینی دانیشتوانی زەویە.

مانگ: هەمیشە جیگەی سەرنج و پیادا هەڵگوتنی شاعیران و پەخشان نوسان و بیدارانی شەوو ئەویندارانە و بە دریژایی تەمەنی مرۆڤایەتی گڵۆپی سفری شەوان و کاتژمێری گەورەو ساڵنامەی هەموانە.

لە ڕاستێدا مانگ هەمیشە باڵاگەردانی زەویە و بە دەوریدا خول و چەرخیەتی وەک ڕۆڵەیەکی بە وەفا…
مانگ: بە زوبانی حاڵ سرودی لایەلایەی خەو دەڵێ و باوەشێنی دڵان دەکات و ڕازی خەمەکانەو گەشی چاوەکان بە پێی نوێترین زانیاری کۆمەڵەی خۆر کە ژمارەیان { ۱۲ } پەروانەیە پابەندن بە هێزی کێشکردنی خۆرەوە بە هەمویان { ۷۰ } مانگیان هەیە بە قەبارەو کێش و خێرایی و دوری جیاوازەوە، بەڵام مانگی زەوی کە نیزیکترین مادەیە لە زەوی و کاریگەری بۆ ئاوو هەواو ژیانی سەرزەوی هەیە کە جێگەی باس و کۆڵینەوە و تۆژینەوەی تایبەتی گەردووناسەکانە…
لە قورئانی پیرۆزدا سورەتێک بە ناوی { القمر } هەیە واتە مانگ ، کە { ۵۵ } ئایەی لە خۆ گرتووە.

ئەگەر بەوردی سەیری ناوەرۆکی قورئان بکەین دەبینین کە { ۲۶ } جار ناوی { القمر} واتە مانگ بە کار هاتووە، کە واتە زۆر گرنگەو جێگەی تێڕامان وسەرنجدانە.
مانگ تەنێکی تەڵخنی تاریکە و روناکی لە خۆرەوە وەردەگرێ و قورئانیش ئاماژە بۆ ئەم مەبەستە دەکات و دەفەرموێ: { هُوَ الَّذِی جَعَلَ الشَّمْسَ ضِیَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا …// پەروەردگار ئەو زاتەیە کە خۆری کردووە بە چراو مانگیشی کردووە بە روناکی …ـــ سورەی یونس ئایەی ۵ }.
زانایانی گەردوونناسی دەڵێن:
مانگ نزیکترین تەنی ئاسمانە لە زەوی، خڕو ڕەق و تەڵخنە روناکی لە خۆرەوە وەردەگرێ و ۱۰% بڕی ئەو تیشکەی بەری دەکەوێ دەیداتەوە و ئەوی تری هەڵدەمژێ و بە { ۲۹ } ڕۆژو { ۱۲ } کاتژمێر و { ۴۳ } خولەک یەک جار جوڵە و چەرخ دەکا بە دەوری زەویدا بە ئاراستەی خۆر ئاوا بۆ خۆر هەڵهات و هەر لەو ماوەدا یەکجاریش بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە…
ئەگەر جوان سەیری مانگ بکەین بۆمان دەردەکەوی کە مانگ لە خۆر بچوکترە، قورئانی پیرۆز ئاماژە بەو خاڵە دەکا و لە ئایەتی { ۷٨ } سورەتی ئەنعام باسی کردووە و دەفەرموێ:{ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَهً قَالَ هَٰذَا رَبِّی هَٰذَا أَکْبَرُ ۖ … //ـــ واتە: کاتێ خۆر هەڵهات ئیبراهیم وتی گریمان ئەوە خوایە چونکە گەورەترە لە مانگ . بۆ نموونە ئەگەر خۆر دەفرێک بێ جێگەی { ۱۲۵۰۰۰۰ } یەک میلیۆن و دوسەد و پەنجاهەزار قەبارەی وەک زەوی تیدا جیێ دەبێتەوە و زەویش { ٨۴ } هەشتاو چوار بەرابەر لە زەوی گەورە ترە…

خۆر و هەموو تەنە ئاسمانیەکان خول و دەوریان هەیە بە پێی ئایەتی ۲ سورەتی الرعد {…وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ کُلٌّ یَجْرِی لِأَجَلٍ مُسَمًّى ۚ…ـــــ واتە: خوا ئەو زاتەیە کە خۆر و مانگیش رامهێناوە، و هەر یەکەیان لە چەرخ و جۆلەی خۆیاندا بێوچان تا ماوەیەکی دیاریکراو دەسوڕێنەوە}.
وە لە ئایەتێکی تردا دەفەرموێ: { وَهُوَ الَّذِی خَلَقَ اللَّیْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ کُلٌّ فِی فَلَکٍ یَسْبَحُونَ ـــــ واتە: هەر ئەو زاتەیە شەو و ڕۆژی بەدیهێناوەو، خۆر و مانگیشی دروستکردووە، هەر یەکەیان لە خولەگەیکدا دەسوڕێنەوە و مەلە دەکەن. سورەی الأنبیاء ئایەی ۳۳ }.

چەرخەی مانگ لە خۆر خێراترە بە ئاماژەی ئایەتی ۴۰ سورەی یاسین کە دەفەرموێ: { لَا الشَّمْسُ یَنْبَغِی لَهَا أَنْ تُدْرِکَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّیْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَکُلٌّ فِی فَلَکٍ یَسْبَحُونَ ــــــ واتە : نە خۆر بە مانگ دەگات و نە شەویش پێش ڕۆژ دەکەوێ، بەڵکو هەر یەکەیان لە ڕێڕەوی تایبەتی خۆیاندا مەلەدەکەن و دەسۆڕێنەوە.

زانایان و پسپۆرانی بۆاری گەردونناسی دەڵێن: خێرایی جوڵەی خۆر لە هەر چرکەیەکدا { ۱۲ کیڵومەترە } و زەوی لە هەر چرکەیەکدا{ ۱۵ کیڵومەترە} و مانگ لە هەر چرکەیەکدا { ۱٨ کیڵومەترە}.

ئەگەر سەرنجی خێرایی هەریەکەیانمان دا بە تەواوی لە ئیعجازی زانستی وتەی خوایی کە فەرموێ: لَا الشَّمْسُ یَنْبَغِی لَهَا أَنْ تُدْرِکَ الْقَمَرَ ـــ تێدەگەین.

دیارترین و سرنجڕاکێشترین دیاردەی مانگ ، لەتبوونی مانگە

لەتبوونی مانگ بە یەکێک لە نایابترین موعجیزەکانی پێغەمبەر ٍﷺ هەژمار دەکرێ، بێباوەران هەوڵیاندا بە درۆی بخەنەوە، بەڵام بە هۆی گەورەیی ڕووداوەکەوە بوێری ڕەتکردنەوەی یەکجارەکی ئەو موعجیزەیان نەبوو، وتیان سەرە تا با چاوەڕوانی کاروانییەکان بکەین، موحەممەد سیحری لە چاومان کردووە، بەڵام هەواڵەکانی ئەوان ڕاستییەکە دەردەخات، دواجار هەواڵی کاروانچیان ڕاستێتی موعجیزەکەی سەلماند.
بە پێی ڕای زانایانی جوگرافیا، باشترین ناوچە بۆ بینینی لەتبوونی مانگ { بە دانانی ئەوە کە ڕوویداوە !! } لە دوای نیوەدورگەی عەرەبی هیندستان بووە…

لەدوای چواردە سەدە تێپەڕبوون بە سەر موعجیزەی لەتبوونی مانگ ، لە { ۴ ی مایسی ساڵی ۱۹۶۷ ز } دا و لە بنکەی گەردوونی کوپە کەنەدی { Cope Kennedy } یەکێک لە کەشتییە فەزاییەکان وێنەی ڕووی تاریکی مانگی گرت { کە لە لای ئێمەوە نابینرێ} لە دووری { ۳۰۰۰ کیلۆمەتر}، لە بەر ئەوەی لە دوورییەکی کەمەوە وێنەکان گیراون، پەو وێنانە زۆر بە ڕوونی ڕووی مانگیان پێشانداوە… لەو وێنانەدا قڵیشاننێک لە سەر ڕووی مانگ هەیە وەک پشتێنەیەک بە درێژەی { ۲۴۰ کیلۆمەتر } و فراوانی { ٨ کیلۆمەتر} . هەرچەندی لە سەردەمی پێغەمبەر ٍﷺ دوورتر بکەوینەوە بەرەو سەردەمی ئێستامان، دەبینین هێڵەکە بە پلەبەندی کاڵ دەبیتەوە و دیارنامێنێت ، چونکە ڕووی مانگ کاریگەر دەبێ و هۆکارگەلێک هەن کە وا دەکەن ئەو هێڵەی ڕوون و ئاشکرا دیار بووە ئێستا و لە داهاتوودا نەمێنی.

لە ڕستێدا مانگ و خۆر گرنگترین کاریگەریان بۆ ژیانی سەر زەوی هەیە خوای گەورە دەفەرمۆی: { و سخر لکم الشمس والقمر }.
ڕاڤەکارانی قورئان دەڵێن: یەکێک لەو ڕێزو پایانەی کە خوای گەورە لە ئادەمیزادی ناوە، ژیر بارکردنی دروست کراوەکانیەتی بۆی، یەکێ لەوانە مانگە. ئەگەر مانگ کەمێک گەورەتربوو یان نزیکتربووە بە هۆی هەڵکشانی دەریاوە نقومی ئاو دەبین، یا ئەگەر کەمێک بچوک بێتەوە یا خود لە زەوی دوورتر بکەوێتەوە، دەریاکان نامێنن…
تۆژینەوەی زانستی نوێ دەڵێن: خۆر و مانگ بە یەکەوە کاریگەریان لە سەر زەوی زۆرە بۆ نموونە کاتێک هێزی کێشکردنی مانگ و خۆر لە سەر یەک راستە هیڵ کۆدەبنەوە کاریگەری زۆرترە لە سەر فشار و هەڵکشان و داکشانی شلەمەنیەکان بە گشتی و ئای دەریاکان بە تایبەتی ئەوەش لە { ۲۴ } کاتژمێردا چوار جار روودەدا واتە: هێزی ڕاکێشانی مانگ دەبێتە هۆی هەڵچون و داچونی ئاوی دەریاکان بە بەرزایی { ۶۰ ـ ۷۰ } مەتر.

دیاردەی خۆر گیران و مانگ گیران

قورئانی پیرۆز لە دیاردەی خۆر گیران و مانگ گیرا دواوە، و دەفەرموێ: { أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّکَ کَیْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاکِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَیْهِ دَلِیلًا / ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَیْنَا قَبْضًا یَسِیرً ــــ واتە : ئایا نابینیت چۆن پەروەردگار سێبەر درێژە دەکاتەوە، ئەگەر بیویستایە جێگری دەکرد، پاشان خۆریشمان کردووە بە بەڵگە و نیشانە لە سەر سێبەر، لوەدوا بە شێنەیی ئەو سیبەرە بۆ لای خۆماا دەگێڕینەوە و دەیگرینەوە ـــ سورەی الفرقان ئایەی ۵،۶}.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژەیەکی زانستی هەیە کە پەیوەندییەکی پتەوی کردووە لە نێوان دیاردەی سێبەر و خۆردا ، بە جۆرێک کە خۆر بووەتە بەڵگە لە سەر سێبەر و سێبەریش بەڵگە لە سەر خۆر.
زانایانی گەردوونناسی دەڵێن: کاتێک مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوییەوە و هەرسێکیان لە سەر یەک هێڵی ڕاست دەب ، سێبەر لەپشت مانگەوە بۆ سەر زەوی بە شێوەی قوچەکێک درێژدەبێتەوە تا کۆتایی بە ناوچەیەکی تاری ” ڕەش ” دێت لە سەر زەوی پانیەکەی نزیکی ( ۱۰۰ میل ) دەبێ… ئەو دەمەی خۆرگیرانی تەواوەتی دەبێت ئەو ناوچە ڕەشە دەجۆڵێت و دوورییەک دەبڕێت لە دوور کەوتنیەوە بۆ دیارنەمانی لە چوار کاتژمێردا، زۆر بە دەگمەن خۆر گیران تەواو لە { ۷,۵ } خولەک زیاتر دەخایەنێت، ئەویش کاتێک کە مانگ لە زەوی زۆر دوور بێت… خۆر گیرانی تەواو تەنها لە ( ۳۰۰ ) ساڵ جارێک ڕوو دەدا، بە جیاواز لە گەڵ کەلی ناتەواو کە زۆر جار ڕوودەدا.
ئەوەی کە جێ ئاماژەیە ئەوەیە کە خۆر گیران و مانگ گیران هیچ پەیوەندێکی بە گوناە و تاوانی خەڵک نییە و لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا جێی نابێتەوە و، بەڵکو دیاردەیەکی سروشتیە . تەنها لە کاتێ خۆر گیران و مانگ گیران نوێژ ئەنجام دەرێت… دیاردەی مانگ گیرانی تەواو بە هووی دوورکەوتنەوە روو ئەدا

قۆناغەکانی دەرکەوتنی مانگ

خوای گەورە لە سورەی یاسین ئایەی ۳۹ دەفەرموێ: { الْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ کَالْعُرْجُونِ الْقَدِیمِ / ــ واتە: کات و شوێنی هەڵهاتنی مانگمان دیاریکردووە، هەتا سەرەنجام وەک چیلکەیەکی وشکی باریک دەنوێنێت.
ڕاڤەکارانی قورئانی پیرۆز دەڵێن: خوای گەورە کات و شوێنی هەڵهاتنی مانگی دیاریکردووە، لە شەوی یەکەمی مانگدا بە کزی و ڕووناکییەکی کەمەوە هەڵدێت، پاشان لە شەوی دووەمدا ڕووناکییەکەی زیاددەکا و شوێنەکەشی بەرزتر دەبێتەوە، چەند بەرز بێتەوە هێندەش ڕووناکییەکەی زیاددەکات تاکو لە شەوی چواردەدا دەگاتە ئەو پەری ڕووناکی خۆی. لە دوای ئەو حالەتەشەوە دەستدەکا بە کەمکردن تا کۆتاهەمین شەوی مانگ کە تیایدا وەک چیلکەیەکی وشکی باریکی لێدێت.
زانایان و پسپۆرانی گەردوونناسی دەڵێن: مانگ لە سەرەتای بەدێهێنانی گەردووندا وەک خۆر ڕووناکیدەر بووە و لە بەر ئەوەی کە بەرگەی هەوای زەوی بەمشێوەیەی ئێستای نەبووە، بۆیە زۆر بە ئاسانی ڕێیداوە بە گەیشتنی ڕووناکی خۆر و ڕووناکی مانگ و ئەستیرەکان بۆ سەر زەوی بە شەو بە ڕۆژ…
لە ” ئیبن و عەباس ” د.خ ـ وەرگێڕراوە کە فەرموویەتی : مانگ کڵپەسەندوو بووە و خوا ڕووناکیەکەی کوژاندووتەوە . ئەم وتەیەی ئیبن عەباس د.خ لە ڕاڤەی ئایەتی ۱۲ سورەی ئیسرا دا وتووە ، کە دەقەکەی بەمشێوەیەیە { وَجَعَلْنَا اللَّیْلَ وَالنَّهَارَ آیَتَیْنِ ۖ فَمَحَوْنَا آیَهَ اللَّیْلِ وَجَعَلْنَا آیَهَ النَّهَارِ مُبْصِرَهً لِتَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّکُمْ وَلِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِینَ وَالْحِسَابَ ۚ وَکُلَّ شَیْءٍ فَصَّلْنَاهُ تَفْصِیلًا /ـــ واتە: ئێمە دیاردەی شەو و ڕۆژمان کردووە بە دوو بەڵگە ونیشانە، ئێمە تاریکیمان بە سەر دیاردەی شەودا هێناوە و دیاردەی ڕۆژیشمان بە ئاشکرا و دیار و بینراو سازاندووە، تا لەناز و نیعمەتی پەروەردگارتان بەهرەمەند بن، تا ژمارەی ساڵەکان بزانن و حساب ڕابگرن، بەڕاستی ئێمە هەموو شتێکمان بە فراوانی و بەر بڵاوی ڕوونکرووەتەوە…
لە ڕاستێدا مانگ نوور بەخشە هەروەک لە ئایەتی{ ۱۶} سورەی نوح و ئایەتی { ۶۱} سورەی فورقان و لە ئایەتی { ۵ } سورەی یونس ئاماژە بەو دەقانە دەکات کە: خوای گەورە مانگی کردووتە هۆی ڕووناکی و نووربەخشە ، و خۆریشی داگیرساندووە ، بە ڵام خۆر ڕووناکیدەرە .

کۆتایی مانگ لە ڕۆژی دواییدا
زانایانی فەلەک دەڵێن: مانگ کە { ۳٨۵ } هەزار کیلۆمەتر لە زەوی دوورە، هەموو ساڵێک { ۳ } سانتیمەتر بە بەردەوامی لە زەوی دوورتر دەکەویتەوە تا لە ئەنجامدا لە داهاتوویەکی دووردا دەبێتە هۆی تەقینەوەی مانگ لە سەر ڕووی خۆر . سورەی القیامە

چەند زانیارێک لە سەر مانگ
زانایانی فەلەک دەڵێن: مانگ { ۳٨۵ هەزار کیلۆمەتر} لە زەوییەوە دوورە.

تیرەی مانگ { ۳۴۷۷/۵ هەزار کیلۆمەترونیوە }

تیرەکەی مانگ { ۴۳۶ جار } لە تیرەی خۆر بچوکترە و { ۳۳۳ هەزار جار} لە هەسارەی زەوی بچوکترە.

تەمەنی مانگ {۳/۵ } میلیۆن ساڵە

لە سەر ڕوی مانگ دوحەفتە ڕۆژە و دوحەفتە شەوە

مانگ هەمیشە یەک ڕوی زەویە ناتوانری دیوەکەی تری ببینرێ

ئەوەندەی ڕووی مانگمان لێوە دیارە کە خۆر لە بەرامبەریەوە لێی ڕاوە و لە ئێمەوە دیارە

ڕوە تاریکەکەی مانگ پلەی گەرمای دەگاتە { ۵۵ } پلەی ژێر سفر؟!

ڕوی مانگ تەخت نیە بەڵکو چاڵ و چۆڵی و دۆڵ و شاخە

تریڤەی مانگ بریتیە: لە پێچەوانەی تێشکی خۆر لە سەری
بۆ یەکەم جار {ئارمیسترۆنگ } بە سواری { ئەپۆلۆ ۱۱ } لە ساڵی ۱۹۶۹ بۆ یەکەم جار بۆ بە میوانی مانگ

کێشی مانگ یەک لە سەر چواری کێشی زەویە

مانگ بۆ ژیان دەست نادات چونکە نە ئاو و نە هەوای تیدا نییە بابوەستێ تیشکە وێڵو سەرماو گەرمای زۆرە.
سەرچاوەکان :

قصص الایمان ـ مع اللە فی السما ٔ ـ اسرارالنجوم ـ کۆزارا ـ گەردوونناسی .

تێبینی:

بۆ نووسینی ئەو نامێڵکەیە سوودم لە نووسراوەکانی زەنجیرەی ئیسلام و زانست ـ قورئان وگەردوونناسی ـ سەروەرحەسن ـ وەرگرتووە
نووسەر: موحەممەد سرۆچکی
تۆژینەوە وپێداچوونەوە بە دەستکاریەوە: عەبدوڵڵاعەلیپوور

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا