دل نوشتهشعر

من پێشمەرگەی پێغەمبەرم

پڕ بە دەمم هاوار ئەکەم من پێشمەرگەی پێغەمبەرم
نەک هەربەدەم ڕوحم ئەدەم بۆ نوری چاو و سەروەرم

گیان و ماڵم لە سەر دەستەو گوێ نادەمە لۆمە کاران
لێی کڕیوم بە بەهەشتێ باشترینی خەریداران

لە پێناوی بەرنامەی خوا و تا بەرز بێ وشەی اللە
بە خوێنی خۆم تێراو ئەکەم نەمامەکەیرسول اللە

ئیسلام دێنم وەکو دیاری بۆ ڕزگاری کوردەواری
گڵۆپی قورعان و فەرمودە ڕۆشن دەکەم لەدێ وشاری

منی نەوەی جابانی کورود یا خود ڕۆڵەی سەلاحەددین
ئیسم و نیسم نامۆیە لام تاریکی یە لەحاندی دین

بەردە نوێژی کانیاوەکان زیکر و ویردی پیرە دایکان
بەردی بناغەی مزگەوتەکان هەتا لوتکەیمنارە کان

بە تێکڕایی هاوار دەکەن ئەی لاوی کوردی خوێن گەرم
تۆ پێشمەرگەی پێغەمبەر بەو منیش بۆ تۆوەک سەنگەرم

بۆیە تا دەست ئاڵا بگرێ گەر گەردنیشم لێ بدرێ
دەبێ بەیداخی خۆشەویست لەکوردستانم جێ بگرێ

هۆنراوەی : ئومێد سولەیمانی

نمایش بیشتر

امید سلیمانی

# استان کردستان- بانه @@ فعال دینی و اجتماعی @@ نویسنده و مترجم

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا