مه‌لی ڕوح
ده‌کا قه‌ستی فڕین ڕووحی ڕه‌وانم
به‌ره‌و شوێنی فڕی لێ سا بزانم
ده‌گازێنێ مه‌لی ڕوح بۆ سه‌فه‌ر چیم؟
له ئه‌سڵی خۆم وه‌لاخراوم له‌به‌ر چیم؟
به‌ره‌و خاکی ڕه‌ش تاریک و پڕهه‌ست
به‌ره‌و ژین و هیوا و ئاره‌زووی په‌ست
که فوو کرا ناو له‌شی ئاده‌م گڵێنه
له‌وێدا پێم کرا ئه‌و هه‌ڵفڕینه
له دنیای عاله‌می خاکی ئه‌من نیم
خرامه ناو له‌شی خاکا له‌به‌ر چیم؟
ئه‌من په‌روانه‌ی شه‌معی خودامه
له ده‌وری شه‌معی ئه‌ودا هه‌ڵوه‌دامه
له ناو خاکی ڕه‌شا ئێستێ ده‌ناڵم
ده‌مێ شاد و ده‌مێ تر شیفته حاڵم
سه‌ره‌نجام دوچمه‌وه لای ئه‌سڵه‌که‌ی خۆم
له‌ناو خاکا نییه حاوانه‌وه بۆم
به زۆر هاتوون خراومه ناو له‌شی ئه‌و
ده‌نا من نیم له ئه‌سڵا سا به‌شی ئه‌و
ئه‌من شه‌معی خودامه بێ گومانه
له لای ئه‌و وایه بۆم جێگه و مه‌کانه
ئه‌و ئێستاش خاکی ڕه‌شی بێ گیان و مردوو
له من ڕا ئاوه‌دانه بۆته زیندوو
ده‌نا دوورین له یه‌ک کراوین به یه‌کا
سوڕه ئه‌و ڕازه لای خواوه‌ندی یه‌کا
ده‌مێک بۆ به‌رهه‌می ئه‌و ڕازه یه‌ک لایین
که ئه‌و ڕازه نه‌ما یه‌ک خاک و یه‌ک بایین
حه‌یات به‌خشین من و خاک بێ گومانه
که دانه ڕوێنه خاک و خانه دانه
له‌میشڕا خاکی بێ هه‌ست ئاوه‌دانه
که پێک دێنێ هه‌موو شت دانه دانه
هه‌رچێکی ڕێی که‌وم خۆی دێته جووڵه
ئه‌وه‌ش ڕاز و سورێکی مه‌ند و قووڵه
ئه‌گه‌ر له خودام ده‌بێ وه‌ک ئه‌و ئه‌زه‌ل بم
ئه‌گینا خۆ ده‌بێ خاوه‌ن ئه‌جه‌ل بم
ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌ره‌و ڕوحا ئه‌جه‌ل بێ
یه‌قین نابێ له پاڵ خوایی ئه‌زه‌ل بێ
به غه‌یری خوا ئه‌جه‌ل ده‌گرێ به‌رۆکی
خودا ته‌نیا ده‌مێنێ بۆ سه‌رۆکی
ده‌ڵێن غه‌یری خودایه ڕوحی زیندوو
که‌وابێ ڕوح زه‌مانێک بووه به مردوو
ئه‌میش بڕوام ئه‌وه هه‌ر خوایه زیندوو
ئه‌زه‌ل سا هه‌ر ئه‌به‌د خوایه و هه‌یه و بوو
که‌وابێ ڕوح ئه‌گه‌ر فووی خوای ئه‌زه‌ل بێ
ده‌بێ فووشی وه‌ک خودای خاوه‌ن ئه‌زه‌ل بێ
ده‌نا خوای ئه‌زه‌ل بێ فوو هه‌ر ده‌مێنێ
له حاند زۆر شت خودا دێ‌و داده‌مێنێ
ئه‌وه‌ش نه‌قسی خودایی کردگاره
که بۆ هه‌رچی هه‌یه خۆی ده‌سی به کاره
بڵێن: زیندوویه ڕوح سا به‌ر له عاله‌م
و یا مردوویه ڕوح سا چه‌شنی عاله‌م
ئه‌گه‌ر مردوویه چۆن فوو کرا له عاله‌م
ده‌بێ ئاماده بووبێ به‌ر له عاله‌م
خودا حه‌ییه هه‌رچی حه‌ی بێ به فوویه
حه‌یی بێ فوو نه زیندوویه نه بوویه
قه‌زاوه‌ت بۆ خودا بێ خۆی بزانه
یه‌قینی چی به‌نده بیڵێ جێی گومانه
خودا من خاوه‌نی مڵکی به‌شی خۆم
نه خاوه‌ن مڵک و ساماڵی به‌شی تۆم
فکر مڵکی خودا و ده‌ستی خودایه
له حاند فکری دڵا گه‌ل هه‌ڵوه‌دایه
به ده‌ستی خۆی نییه به‌شه‌ر فکری دڵی خۆی
خرابێ یا نه، چاک تا بێته ئه‌ستۆی
خه‌یاڵاتێکی هه‌ڵده‌قوڵێ له ناو دڵ
وه‌ک ئاوێکه هه‌ڵده‌قوڵێ له ناو گڵ
ئه‌تۆی هه‌ستی دڵ و گڵ سا ده‌مێنی
له گڵ دانه و له دڵدا گوفته چینی
له ناو گڵ دانه‌ڕوێنی بێ گومانه
له ناو دڵ هه‌سته‌چێنی سا جووانه
له بابه‌ت سه‌ربه‌خۆییم دڵ گومانه
که ناتوانم له خۆم که‌م برک و ژانه
له گوێدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی به خۆیه
که پیر نه‌توانێ بازێدا له جۆیه
ده‌ڵێ ڕوح: دێمه‌وه ڕۆژێ له ڕۆژان
به‌ره‌و خۆم دڵ به داخ‌و ئیشی پڕ ژان
به‌ڵام لێم ڕوون نییه ئه‌و ڕۆژه که‌ی دێ
ده‌وه‌یدا تاکوو دێ من چیم به‌سه‌ر دێ
له‌شم تا پڕ ته‌وان و تینه باشم
ده‌سووڕێم بۆ ژیان وه‌ک به‌ردی ئاشم
که وه‌رسووڕا له‌شم ڕووی کرده پیری
ده‌تۆرێنێ ده‌بین لێک زیز و زویری
ده‌ڵێم له گوێی ئه‌جه‌ل بمگه به فریا
نه‌ما ئابڕووم ده‌گه‌ڵ پیری به‌بریا
هه‌موو دنیا له من وێرانه ئه‌وڕۆ
له بن گوێم دێ هه‌رای هاوار و ڕۆڕۆ
هه‌رچی خزم و که‌سن بێزێ ده‌که‌ن لێم
له ماڵ کابانی نابان لێژ ده‌که‌ن جێم
ئه‌جه‌ل له گوێی ده‌خیل بمگه به فریا
له ده‌س جه‌ور و جه‌فای دنیای به بریا
مه‌لی ڕوحی له‌تیف بێ سیچم و بیچمه
هه‌ناسه و باو پشوو خاڵی له جیسمه
له‌سه‌ر هه‌رچێکی نیشت هێنایه به‌ر گیان
هه‌رچی لێی هه‌ڵفڕی خستی به بێ گیان
خودا ته‌سلیمی تۆم و زۆر ده‌ڕێسم
له تاو ده‌ردی نه‌زانی خۆم چلێسم
له ڕاست تۆ سه‌ر به زیرم دوور له پۆزم
له تاو دژوێنی گیانم دل ده‌دۆزم
مه‌لی ڕوحه ده‌ڵێ خوا: بۆ سه‌فه‌ر چیم؟
له ئه‌سڵی خۆم که لابراوم له‌به‌ر چیم؟
مه‌که‌ن لۆمه‌ی عومه‌ر فکری بڵاوه
له ده‌روازه‌ی خودای خۆیدا سڵاوه
له ئه‌سراری خودادا گێژ و کاسه
ئه‌گینا بۆ خودای به‌نده و سپاسه
مامۆستا مه‌لا عومەر مودەرریسی – مەهاباد 28/5/1398
پێداچوونه‌وه: سۆزی میحڕاب