اصول

مه رجه کانی نه چون بو «نویژی هه ینی»

ئیش‌کردن لە زۆرێک لە دەوڵەتەکان ئەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم خوێندنی نوێژی هەینی، بەرنامەی ئیش کردنیش وایە ڕێگە نادات بە جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە ئایینیە لەبەر بەرژەوەندی ئیشەکە، کەواتە چارە چییە؟
لە وەڵام دا دەڵێین:
نوێژی هەینی فەرز و پێویستە لەسەر هەر تاکێکی موسوڵمان کە ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەی تێدابێ:
٭ ڕەگەزی نێرینە، کەواتە لەسەر ئافرەت واجب نییە
٭ موکەللەف بێ واتە لەسەر شێت‌و مناڵ واجب نییە
٭ خەڵکی ئەوێ‌بێ، واتە لەسەر ڕێبوار یا ئەوانەی لە دەرۆی ئاوەدانی ئەژین‌و نیشتەجێن واجب نییە
 دروست نییە بۆ موسوڵمانێ کە تەکلیفی لەسەرە تەرکی بکات بەبێ بەڵگەی شەرعی.
ـ چەندین فەرموودە لەم بارەوە هاتوە کە هەرەشەن لەسەر ئەوانەی وازیان لێ‌هێناوەو جەختیش دەکات لەسەر کردنی.

بۆ نموونە:
 ☀ لە ئیبنو مەسعوودـ ڕخ‌ـ کە پێغەمبەر ـ دخ ـ فەرموویەتی: ویستم پێشنوێژێ دانێم لە شوێنی خۆم‌و دوایی بچم ماڵی ئەو کەسانە بسووتێنم کە جومعانە لە ماڵەوەن‌و جومعە ناکەن. موسلم ۶۵۲
☀لە ئەبووهوڕەیرە ـ ڕخ ـ کە پێغەمبەر ـ دخ ـ فەرموویەتی: کەسانێک کە گوێ بە نوێژی هەینی نادەن یان واز لەو ڕەفتارە دێنن یا ئەوەی خوای گەورە دڵیان مۆردەکا و دوایی لەریزی ئەوانە ئەژمێردرێن کە بێ ئاگان. موسلم۸۶۵
☀ئەبووجەعدی زەموری ـ ڕخ ـ لە خۆشەویستەوە ـ دخ ـ ئەگێریتەوە کە فەرموویەتی: هەرکەسێ لە بەر تەممەڵی‌و بێ بەڵگەی شەرعی سێ جومعە نەکا خوای گەورە دڵی مۆر دەکا. ئەبووداودـ موسنەد ۱۵۸۹۴
☀ ئیمام ئیبنوبەڕ ئەفەرموێ: ڕستەی ( من غیر عذر) گشتگیرە واتە تەواوی ئەو بابەتانە ئەگرێتەوە کە بەربەستە لە بەردەم جومعە کردن، بۆ وێنە:
/ ئەزیەتی ئەکەن
/ یا لە دوژمنایەتی ئەترسێ
/ یا فەرزێکی پێ باتڵ ئەبێتەوە کە جێگرەوەی نییە وەک” دەسەڵاتداری زاڵم
/ یا بارانی بەخوڕ
/ یا نەخۆشی هەیەو ئاگای لێیەتی و کەسی‌تریش نیە ئەو ئەرکە جێبەجێ بکا، یا… هتد.
ـ هەڕەشەی چواندنی جومعە نەهاتووە جگە بۆ ئەوانەی بێ عوزرن ئەویش تا سێ جومعە، ئەی ئەوانەی یەک جومعە ئەچوێنن بەبێ عوزر ئەبێ چۆن بن؟!
ـ هەرکەس ئەهلی جومعە بێ و خۆی بە بەرپرسیار بزانێ ئەبێ وڵامی بانگی خودا بداتەوە بە پەلە و بێ‌دواکەوتن، کاتێ ئەفەرموێ( ئەی خاوەن باوەڕان: کاتێ بانگی نوێژی جومعە درا لە ڕۆژی هەینیدا بە پەلەپەل بچن بە دەمیەوەو وازبێنن لە سەودا،…)
ـ کەسێ خەڵکی ئەوێ نییە بەڵام ماوەیێک ئەمێنێتەوە، ئەحکامی سەفەری بەسەرەوەنامێنێ دوای ماوەیێک ئەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی، زانایان ڕای جیاوازیان هەیە سەبارەت بەو کەسە، ڕاستیەکەی ئەوەیە جومعەی لەسەر واجب ئەبێ بەهۆی کەسانی‌تری دەوروبەری نەک خۆی بە تەنیا واتە ئەگەر خەڵکی ئەو شوێنە کردیان لەسەر ئەویش واجب ئەبێ‌و ئەبێ بچێتە مزگەوت بۆ نوێژی جومعە.
ـ پەیوەندی ئیش‌وکار لەگەڵ نوێژی جومعە؟
پێویستە موسوڵمان ئەو ئیشە هەڵبژێرێ کە بتوانێ ئەرکە گرینگ و سەرەتاییەکان جێبەجێ بکات هەرچەند دەرامەت و داهاتیشی کەم بێ، خوای گەورە دەفەرموێ: هەرکەس تەقوای خوای ببێ و فەرمانەکان جێبەجێ بکات دەروی خێری لێ دەکاتەوە و لە کەلێنێکەوە ڕزق و ڕۆزی ئەدات کە هەر بیری لێ نەکردوەتەوە.
ـ زانایان‌ـ بۆ ئەوانەی عوزری کاتیان هەیەو ناچنە جومعە‌ـ زۆر وێنەیان هێناوەتەوە، لەوانە:
/ هەر شتێ ببێتە هۆی ڕەنجاندن و ناڕەحەتی.
/ یا بە هۆی ئەوەوە تووشی ئێش و ئازارێکی واببی کە تەحەممول نەکرێ و هەڵنەگیرێ.
/ یا بە دڵنیاییەوە لەسەر ژیانت، مافەکانت یا داهاتوی ئیشەکەت زیان و کاریگەری خراپی بوو. ئەمانە ئەبنە عوزر و بەڵگەی نەچوون بۆ نوێژی جومعە.
ـ بۆ هەمیشە نەچیتە جومعە کارێکی خەتەرەو قورسترە لە عوزری کوتووپڕی، بە بەڵگەی فەرموودەی تەرکی سێ جومعە کە لەڕووی تەممەڵی‌و سستیەوە بێ.
ــ حاڵەتانێک کە ئیشکردن تێیدا بیانووە(عوزرە):
٭ کارو ئیشی دائیمی و دووبارە بوەوە نابێتە عوزر بۆ نەخوێندنی جومعە جگە لە دوو حاڵەت:
۱ـ لە ئیشەکەیدا بەرژەوەندیەکی گەورەی وا هەبێ کە بە خوێندنی جومعە لە دەست بچێ، واتە ئەگەر چوە جومعە و وازی لە ئیشەکەی هێنا فەساد و زەرەرێکی گەورە ئەکەوێتەوەو کەسی‌تریش نەبوو جێگەی وەگرێتەوە وەکوو؛
= دکتۆرێ کە بریندارو نەخۆش‌و.. چارەسەر دەکات
= یا قەرەوڵ ( پۆلیس ) کە ماڵی خەڵکی ئەپارێزن لە دزو جەردە.
= پاسەوانی کارخانە و کارگە گەورەکان کە هەمیشە پێویستیان بە چاودێریە.
۲ـ کاتێ کە ئیشەکەی تەنیا سەرچاوەی بژێوی بێت و هیچی تری نەبێ کە خواردن ‌و پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیانی پێدەستەبەر بکات بۆ خۆی‌و خێزانەکەی جگە لەو ئیشە، لەوەها هەلومەرجێکدا دروستە وەمێنێ تا کارێکی تری وەگیردەکەوێ‌ و جومعەش نەکات.
ـ مورداوی ئەفەرموێ: ترسی بژیوی ماڵ‌و خێزان ئەبێتە هۆکاری نەکردنی نوێژی هەینی .
ـ پرسیار:

مەبەست لە بژیوی ژیان چیە؟
وڵام: پێداویستیە گرینگ و سەرەتاییەکانی ژیان کە بە بێ ئەوانە گوزەران ناکرێ، وەک خواردن‌و خواردنەوە و دەوا و دەرمان.
ـ ئەو پێداویستیانەی ( حاجیات ) کە ژیان بەبێ ئەوان ئەگوزەرێ بەڵام

ئاماده کردنی: سه عدی مورادی – بانه

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا