مەولەوی کورد فەرمویه تی:
شەوەن خەڵوەتەن ، ماڵ بێ ئەغیارەن/
عاڵەم گر وتەن ، دۆس خەوەر دارەن/
ئێرادەم ئەیدەن ، وەی کەڵ پۆسەوە/
شەو ناڵین وەشەن ، بەلای دۆسەوە/
منیش ئه لیم:
شەوە ، خەڵوەتە ، کاتی نیازە /
درگای قەبوڵی ، بو هەموان بازە/
قەدرە و قیمەتە ، ئەرزشە،فەخرە/
بەزڵ و بەخششە ، پاداشە،ئەجرە/
رێژان رەحمەتە ، کەرەمە ،جودە/
بو زامی ناسـۆر ، کاتــــی بێهبودە!/
وەختی ناسینی ، ئەرزشی ژینە/
کەرەمی ئاسمان ، له گەل زەمینە/
وەخت جۆشان رەحمی،خودای سەمەدە/
کاتی غـۆفران و ، رەحـمـــــی بێ حەدە !/
ا*******ا
له دەر مالی خوا ، نیه قاپیەوان/
بو بشکاندنی ، رێبوار و مێوان/
بـزانـن لـه کامـین ، لەهـجــەو کەلامی!/
مەلا یا شەێخی ، سەی ، یا عەوامی/
تەبەقەی خـــــواری ، یـا مـەقاماتـــــی !/
هەژار ، یا دارای ، سەهمــی حەیاتی !/
ئەم دەسته بەنیــه ، هــیـنی بەشەرە !/
له لای زاتی حەق ، بە بێ سەمەرە !/
به شەرت له لات بێ ، ئێســـرار و تەقوا/
چ ( غەریب ) ه بی ، چ ســاحێب مەئوا !/
لیاقـەتت بــوو ، چویتە دەر ماڵی !/
ناگەریته وه ، به ده ستی خاێی!/
که چویته دەر ماڵ ، دەر کراوەتەو/
داخوازیەکانت ، جواب دراوەتەو/
ئیسماعیل ره زایی (غهریب) کـــرماشـــان بیستون