طنزکوردی

نامەیەک بۆ بابانوئێل

بابانوئل

بەڕێز بابانوئێل سڵاو
هەووەڵ جار بو کە ناوی تۆم دەبیست، چکۆڵە بووم ، پێیان کوتم کە تۆ بە جانتایەکی پڕ لە حەتحەتۆکە( ئەسباب بازی )لە کولانەی ماڵەکانەوە دێیە ژورەوه ! لە دڵەوە ئارەزوم دەکرد کە بتبینم!

ئەو شەوە گەرچی ماڵی ئێمە کولانە و ئاورگەی نەبوو بەڵام هەر چاوەڕێ بووم کەتۆ بێیتە خوارێ، گەرچی ئەمزانی سەر بانی ماڵی ئێمە ناتوانێ کەژاوە و گوریس و نێریەکێویەکانی تۆ ڕابگرێ!

تۆ نەهاتی! لەبەر خۆمەوە بیرم کردوەوە کوتم: وێدەچێ هۆکاری نەهاتنی تۆ ئەوەبێت کە ماڵی ئێمە کولانە و ئاگردانی نیە!

ئەم ڕوداوەم بۆ مامۆستاکەم کە باسی بابانوئێلی بۆ کردبووم گێڕایەوە و پێم کوت: تەواوی ئەوشەو چاوەڕێی هاتنی بابانوئێل بووم و چاوم لە میچی ماڵەکەمان بڕیبو کە ئەو بێت، بەڵام نەهات…. ئاوا ڕۆژم کردوە!مامۆستاکەم کوتی: بابانۆئێل تەنیا بە کولانان دا دێتە خوارێ!

لەو ڕۆژەوە کەنینۆکم لێڕواوەوە زمانم درێژە، هەربۆیە لە مامۆستاکەم پرسی : ئایا دەزانی ئەو ماڵانەی کە کولانەیان هەیە وهەژارن؟ مناڵەکانی ئەوان پێویستیان بە حەت حەتۆکە ( ئەسپاب بازی )نیە؟!

بەسەر سوڕمانەوە چاوێکی لێکردم کوتی :نامەیەک بۆ بابانۆئێل بنووسە ولە گۆرێیه کی دڕاوی باوێ و بۆی بنێرە و ئەو شتەی پێ بڵێ !!

ئەوە بوو کە تەمام گرت نامەیەکی بۆ بنووسم ! بەڵام چونکە گۆرەوی دڕاومان نەبو کە نامەکەی بخەمە ناوی!لەنوسینی نامەکە پەشیمان بوومەوە!!

شەوی گۆرێ دڕاوەکەم لە دایکم داوا کرد کە دیاریەکم بۆبکڕێ؛ ئاخر دایکی منیش قەشەیە؛ بەلام قەشەیێکی ڕاستەقینە،نەک وەک تۆ! ئەو زۆر نوێژ دەکات ،ئینجیل دەخوێنێ و لە دەرکەی ماڵەوە دێتە ژورێ نەک لە کولانە!

دایکم کوتی حەوتویێکی تر دیاریت بۆ دەکڕم!

پرسیارم کرد: بۆ دوایی حەوتویەکی تر ؟!

کوتی :چونکە ئێمە لەگەڵ ئەوان جیاوازین!

لێمپرسی، مەبەستت لە ئەوان کێیە؟ مەبەستت ئەو کەسانەیە کە ماڵەکانیان کولانە هەیە؟!

وەڵامی دامەوە: نا ئازیزم ،مەبەستم ئەو کەسانەیە کە لەو باوەڕەدان کە بابانۆئێل زیندوە ولە کولانەکانەوە دێتەخوارێ!
لێم پرسی :ئەی کەژاوە و نێریە کێوی چی؟!!

پێکەنی …..

دایکم لە بارەی حەزرەتی جوبڕەئیل قسەی بۆ کردم ، ئەو کاتەی کە هاتە مەککەی پیرۆز و حەزرەتی موحەممەدی سواری بوراق کرد ولە گەڵ خۆی بردی بۆ بەیت الموقەددەس…
دواییش باسی میعراجی پیغەمبەری نازداری بۆ کردم.

هەروەها باسی دیداری حەزرەتی موحەمەد (د.خ) لە گەڵ حەزرەتی ئادەمی کرد کەلە ئاسمانی یەکەم یەکتریان دیوە…
باسی دیداری پیغەمبەرگیان لە گەڵ حەزرەتی ئیبڕاهیمی بۆ کردم کە لە ئاسمانی حەوتەم ئەوی دیتوە..
دواتریش باسی ڕۆڵی حەزرەتی موسایی بۆ کردم کە بۆ کەم کردنەوەی نوێژە فەرزەکان لە پەنجا نوێژەوە بۆ پێنج نوێژ لەخوا پاڕاوەتەوە..

بەڕێز بابا نۆئێل، جێی خۆیەتی پێتان ڕابگەیەنم کە دوایی ئەوەی کە تۆ نەهاتی ودایکم باسی حەزرەتی جوبڕەئیل و حەزرەتی موحەمەدی (د.خ) بۆ کردم ئیمانم بە بوڕاق هێنا و ئیتر باوه رم به نێریە کێوی و کەژاوەکەی تۆ نەما !!!

بەرێز بابا نۆئێل، ئیتر ئەوەندە گەورە بووم کە چاو نەبڕمە میچی ماڵەکەمان وچاوەڕێی تۆ نەبم!

ئێستا باش دەزانم کەئەو شەخسەسیماجوانەی کە قەرارە لە ئاخرزەمان بێتەخوارەوە حەزرەتی عیسایە، نەک تۆ! ئەگەرچی ئەو بەسەربانی ماڵاندا نایێتە خوارێ، بەڵکوو ئەو لە ئاسمانەوە دێتە خوار بۆ لای مزگەوتی منارە سپی شاری دەمێشق !

ئەو، تورەکەی حەتحەتۆکە( ئەسپاب بازی) بۆ مناڵان پێ نیە، بەڵکو سەرنێزەیەکی پێیە بۆ شەڕ کردن لە گەڵ دەججال و دەججال سیفەتان!! ئەو ڕۆژە ئیدی ڕۆژی کایەو گاڵتە کردن نیە!

جەنابی بابانۆئێل، ئەوەندە گەورە بوین کەتێبگەین حەزرەتی عیسا هی ئێمەیە نەک هی ئێوە، ئەگەر وانیە ئەی بۆچی ئەو پێغەمبەرە مەزنە لەواتیکان کە ناوەندی” مەسیحیەکانە” یان سێن پێتێرزبورگی ڕوسیاوە دانابەزێتە خوارێ؟!

جەنابی بابانۆئێل، ئەوەندە گەورەبوین کە تێبگەین ئەوە نێریە کێویەکەی تۆنیە کە هەڵدەفڕێ ، بەڵکوو تەنیا شتێک کە لە ئاسمانی ئێمەوە دیارە فڕۆکە ئێف شازدە و سوخۆیەکانن کەمناڵانی حەلەب لەبەری هەڵدێن و هەڵدەفڕن!

جەنابی بابانۆئێل، ئەوەندە گەورە بوین کەتێبگەین تۆ درۆمان لەگەڵ دەکەی ،چونکە مناڵانی مەسیحی” بەیت ولەحم” شاری له دایکبونی عیسا پێیان خۆش نیە کە مناڵانی موسوڵمانی غەزە بکوژرێن!

هۆ بابا نۆئێل، مەیە بۆ لای ئێمە، چونکە تێپەرگەی رەفەح، تەنیا تێپەرگای غەزە، لەلەلایەن براموسڵمانەکانی وڵاتی میسر داخراوە !!
هەڵبەت شاری داریای سوریەش ـ بە لوتفی فڕۆکە کانی هاوشێوەکانی تۆ – چۆڵ بوە و مناڵەکانی ئەوشارە چونەتە ئۆردوگاکانی سنوری سوریە وتورکیە وبونەتە پەنابەر وئیتر ئەوان پەتو و لیباس و شتومەکی گەرمکەرەوەیان پێویستە! تاکو لەو سەرمایەدا نەمرن وزیندوو بمێنن!! نەک حەت حەتۆکە( ئەسپاب بازی)

ئیتر خەلیفە عومەری کوڕی خەتتاب زیندو نیە ئاگای لێیان بێت!

جەنابی بابانۆئێل، زەحمەتی سەفەر بەخۆت مەدە و نێریە کێویەکانت ماندوو مەکە ! چونکە ئێمە چیتر چاوەڕوانی تۆ ناکەین !

ئێمە لە گەڵ مناڵەکانمان باسی حەزرەتی جوبڕەئیل و بوراق و حەزرەتی عیسا دەکەین… قەشە ڕاستەقینەکانیش لەجیاتی بڵاو کردنەوەی حەت حەتۆکە لەنێو مناڵان، لەگەڵ مرۆڤە دەججال سیفەتەکان بەشەڕدێن تاکو مناڵەکانی سەرگۆی زەوی لە ئاشتی و خۆشی دا بژین.

نوسەر: ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێر بۆفارسی: یوسف ساجدی
وەرگێر بۆ کوردی: سەوزە حەیدەری”سانا”

از طريق
سه وزه حیدری
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سه وزه حیدری

@ مترجم وشاعر @ آذزبایجان غربی - مهاباد ☑ کارشناسی روانشناسی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا