عباداتفقهکوردی

نزاو پاڕانەوە لە سوجده دا

نزاو پاڕانەوە

نزاو پاڕانەوە لە کڕنوشدا(سجود)،وە کۆکردنەوەی زیاد لە زیکرێک

پرسیار:
سلاوی خواتان له سه ر
من ئەم فەرموودەم خوێندەوە کە هاوەڵی بەڕێز (ابوهریرە) گێڕاویەتەوە،پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
(اقرب ما یکون العبد من ربە وهو ساجد، فاکثروا الدعاء)
واتە:نزیکترین کاتی بەندە لە خوداوە ئەوکاتەیە لە کڕنوشدا بێت، نزای زۆری تێدا بکەن.
ئایا درووستە نزا بۆ مەبەستە دوونیای یەکان بکرێت لە کڕنوشدا؟
وە ئایا لەدوای ووتنی(سبحان ربی الاعلی )سێ جار، دەکرێ نزا بکەیت؟
وە پرسیار دەکەم ،لە پەڕاوی (حصن المسلم)دا ،چەند نزایەک هەیە جگە لە سبحان ربی الاعلی)، (سبحان ربی العظیم)،ئایا دەتوانرێت بووترێت؟

وەڵام:
الحمد للە والصلاه والسلام علی رسول الله،وعلی آله وصحبه ومن والاه،

دواتر:

نزاو پاڕانەوە لە کڕنوشدا(سجودا) ڕێگە پێدراوە،بەڵکو کڕنوش شوێنی گیرابوونی نزایە کە پێویستەکات بگەڕێی بەدوایدا،وە تێبکۆشرێت بۆ نزاکردن تێیدا.

لە صحیحی مسلم)دا،هاتوە لە (ابن عباس)وە گێڕداراوەتەوە(ڕ.خ)کە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)،فەرموویەتی:(الا وانی نهیت ان اقرا القرآن راکعا وساجدا، فاما الرکوع فعظموا فیه الرب- عزوجل- واما السجود،فاجتهدوا فی الدعاء،فقمن ان یستجاب لکم)
واتە: من قەدەغەمکرد لێتان لە رکوع و سجوددا قورئان بخوێنن، رکوع گەورەی بۆ خودا تیا بڕیاربدەن،سجودیش تا ئەتوانن نزای تیابکەن،زووتر نزاکانتان گیرادەبێت و وەڵام دەدرێنەوە.

بۆ ئەو فەرموودەیەی کە مسلم دەریهێناوە،جگەلەویش لە (ابی هریرە) وەرگیراوە،کە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)،فەرموویەتی:((اقرب ما یکون العبد من ربە وهو ساجد، فاکثروا الدعاء)
واتە:نزیکترین کاتی بەندە لە خوداوە ئەوکاتەیە لە کڕنوشدا بێت، نزای زۆری تێدا بکەن.
کۆی فُقَها وای بۆ دەچن هەموو نزایەکی بۆدوونیا ، بەمەرجێ تاوان نەبێت و پەیوەستی خزمایەتی تیانەبچڕێت،درووستە بکرێت.
وە فُقَها ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی که نزاکان ئەوانەبێت لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم) وەرگیراوە ،باشترە لە نزایەکی تر کە خۆت بیکەی.
بەڵگەی ڕێگە پێدانەکەش ئەو فەرموودەی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم)ە،(ثم لیتخیر من الدعاء اعجبه الیه)متفق علیه.
واتە: با هەڵبژێرێ لە نزاو پاڕانەوە ئەوەی پێی باشە.
وە لە فەرموودەیەکی تردا پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت:(ثم لیتخیر من المساله ما شاء، وما احب) رواه مسلم.
واتە:بادواتر هەرداوایەک خۆی پێی باشە هەڵیبژێرێت،یان کام داوای پێ خۆشە بیکات.

(ابن حجر) لە پەڕاوی (فتح الباری)دا(۳/۲۳۹):ئەمەی کردۆتە بەڵگە لە ڕەوابوونی نزاو پاڕانەوە لە نوێژدا،ئەوەی هەڵیبژێرێ لە کاری دوونیاو دواڕۆژ.

(ابن بطال)دەڵێت(۴/۵۱):
زانایان ڕای جیاوازیان هەیە لەم بارەوە،مالیک و شافیعی و کۆمەڵێک دەڵێن کێشە نیە ئەگەر کەسێک لە نوێژدا هەرداوایەک بکات لە پێویستی دوونیاو دواڕۆژ،
(ابوحنیفە) دەڵێت:
درووست نییە لە نوێژدا داویەک بکرێت،جگە لەوەی لە قورئاندا هاتووە لە نزا،ئەوە بۆچوونی(نخعی،و طاوس)ه، … ئەگەر نزا کردن بە جگە لە قورئان درووست نەبێت لە نوێژدا،ئەوە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەوەی وازلێنەدەهێناو باسی دەکرد،وە ئەیفەرموو: با بپاڕێتەوە چی ئەوێت بەوەی لە قورئاندا هاتووە، بەڵام کاتێک کە پاڕانەوەکەی گشت گیر کردوە،هیچی تایبەت نەکردوە مەگەر بە بەڵگە …. ،کاتێک پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە کڕنوشەکانیدا داوای دەکرد :((اعوذ برضاک من سخطک، و بمعافاتک من عقوبتک، وبک منک، لااحصی ثناء علیک، انت کما اثنیت علی نفسک)) ئەمان هیچی لە قورئاندا نین، بەم پێیە ڕای جیاوازی بەرامبەر کۆتای دێت، وە گێڕدراوەتەوە لە(ابن سیرین)ەوە ،دەڵێت:درووستە لە نوێژە فەرزەکاندا نزا بکرێت بۆ ژیانی دواڕۆژ،بەڵام دوونیا نەخێر، (ابن عون) دەڵێت: ئەوەنییە لە قورئاندا هاتووە:(واسالوا اللە من فضله)،[النساء:۳۲]،
واتە: لە خودا بپاڕێنەوە لە فەزڵی خۆیتانپێبدات. (ابن سیرین)بێدەنگ بوو.
(ابن قدامە) لە (مغنی)(۲/۴۵۳)دا،دەفەرمووێت: بەگوێرەی خوێندنەوەی ئاشکرای فەرموودەکان ئەمە ڕاستە.
ئەوەی کە زیکرێکی تر بکرێت لە-ڕکوع و سجوددا-ئەوەی بەدرووستی وەرگیراوە لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم)،جگە لە(سبحان ربی الاعلی وسبحان ربی العظیم)،ئەوە کارێکی پەسەندە وەک ئەوەی مسلم بەدرووستی هێناویە{سبوح قدوس رب الملائکە والروح}وە ئەوەی هەردوو پەڕاوی بخاری ومسلم دا هاتووە(سبحانک اللهم ربنا وبحمدک، اللهم اغفر لی)،پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)زۆری دەووتەوە لە ڕکوع و سجودەکانیدا،واتە،ئەوە دەکات کە لەقورئاندا فەرمانی پێکراوە(فسبح بحمد ربک واستغفرە).
مسلم فەرموودەیەکی تر دەگێڕێتەوە:(اللهم لک سجدت، وبک آمنت، ولک اسلمت،سجد وجهی للذی خلقه وصوره، وشق سمعه وبصره،تبارک الله احسن الخالقین)،وەهەر ئیمامی مسلم فەرموودەیەکی تر دەگێڕێتەوە:(اللهم اغفرلی ذنبی کله،دقه وجله،واوله وآخره،وعلانیته وسره).
ابوداود ونسائی،نزایەکی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەگێڕنهوە:
(سبحان ذی الجبروت والملکوت والکبریاء والعظمه)،وە جگە لەمانە نزای تریش کە لە پەڕتوکەکانی سوننەتدا هەن.
تەنها لە تایبەت کردنی:(سبحان ربی العظیم) وه (سبحان ربی الاعلی) ڕای جیاوازیان هەبووە،لای ئەوانەی بوونی تسبیحات لە ڕکوع وسجوددا بە واجب دەزانن.
شێخ الاسلام (ابن تیمیە)(ڕ.خ)،دەفەرمووێت ،لە(مجموع الفتاوی):
ئەوەی لە ئیمام احمد و،اسحاق و داود و،کەسانی ترە ئاشکراو دیارە پێویستە ووتنی تسبیحات،بەڵام ابی حنیفە و شافعی بەباشی دەزانن،واتە واجب نیە.
ئەوانەی بە پێویستی دادەنێنن: هەیانە (سبحان ربی العظیم) دیاری دەکات وەک لە قورئاندا فەرمانی پێکراوە،وە ئەوە بۆچوونی زۆرێک لە هاوەڵانی ئیمام ئەحمەدە،وە هەیانە دەڵێن: بەڵکو هەندێک زیکری وەرگیراو لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم) بخوێنێت.
بەهێزتر ئەوەیە ووشەی تسبیح بێت یان بە گووتەی(سبحان)یان(سبحانک) ئالەو جۆرە؛قورئان ناوی ئەمانەی ناوە (تسبیح)،ئەمە بەڵگەیە لەسەر واجب بوونی تسبیح تێیدا،وە لە سوننەتیشدا دیاری کراوە شوێنی ئەم (تسبیح)ە، ڕکوع و سجودە؛ هەروەک خوای گەورە ناوی ناوە ” قرانا”،وە لەسوننەتیشدا دیاری کراوە کە شوێنی ئەو قورئان خوێندنە کاتی وەستانە بە پێوە.
وە ناوی ناوە”قیاما” و ” سجودا” و”رکوعا”،وەلەسوننەتدا هۆی ئەو زیکرەو شوێنەکەی دیاری کردوە.
بەهەمان شێوە (تسبیح)یش لە ڕکوع و؟سجوددا دەکرێت.
وە لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم) وەرگیراوە کە ئەیفەرموو:(سبحان ربی العظیم)و(سبحان ربی الاعلی)، وە دەیفەرموو:(سبحانک اللهم وبحمدک، اللهم اغفر لی)و(سبحانک و بحمدک لاالە الاانت)،وەلەهەندێک لە گێڕانەوەکانی (ابوداود)(سبحان ربی العظیم وبحمده)،بۆ بەباش زانینی ئەم زیادەیە لای ئیمام ئەحمەد دوو گێڕانەوە هەیە.
لە (صحیح مسلم)دا ،هاتووە لە دایکی بڕوادارانەوە(عائیشە-ڕ.خ) ،کە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەمەی دەفەرموو لەڕکوع و سجودەکانیدا:(سبوح قدوس رب الملائکە والروح)، وە لە سننەیشدا هاتووە،دەیفەرموو(سبحان ذی الجبروت والملکوت والکبریاء والعظمه)،ئەمانە هەمووی (تسبیح)ن.
ئەوەی زانراوە لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم) بەردەوام بووە لەسەر تسبیح بە چەند شێوازێکی جیا.
وە ئەوەی کە فەرموویەتی بیخەنە( رکوع و سجود)دەکانتانەوە،ئەمە دەیبڕێتەوە کە شوێنی جێ بەجێ کردنی ئەم فەرمانە ئێرەیە،پێویست نی یە جگە لەمانە،لەگەڵ ئەوەی کە بەدڵنیای یەوە شتی تریشی فەرمووە.
کۆکردنەوەی دووجۆر لە تسبیح شتێکی دوورە،بە پێچەوانەی کۆکردنەوەی (تسبیح و تحمید و تهلیل،و نزاوپاڕانەوە،ئەمانە چەند جۆرێکن و تەسبیحیش یەک جۆرە،ئەم دوو شێوەیە کۆناکرێتەوە.بەکورتی کۆتای هات.
ئەوەی دیاری کردنی نزاوپاڕانەوە لە سجوددابێت، سوننەتێکی جێگیر نی یە لە پێغەمبەروە(صلی الله علیه وسلم)، مەجالەکە فراوانە،بۆی هەیە بپاڕێتەوە ،دواتر تسبیحات بکات یان بە پێچەوانەوە. خودا زاناترە.
‌‌ ‌خالد عبد المنعم الرفاعی ڕاوێژکارو مفتی شەرعی لە پێگەی الالوکە

وه رگێر : عومه ر ره شیدی  – بانه

نمایش بیشتر

عمر رشیدی

@ نویسنده . مترجم @ فعال اجتماعی و دینی- @ استان کردستان - شهرستان بانه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا