به ئه‌نجامگه‌یاندنی نوێژی به‌یانی، سه‌ره‌ڕای کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ڕوح و جه‌سته‌ی مرۆڤــ، وه له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌شی… به‌م جۆره تا ئێستا ئه‌وه ڕاستییه ده‌رکه‌وتووه که نوێژی به‌یانی زیاتر له‌مه‌یه که باسی ده‌که‌ین
له تازه‌ترین، لێکوڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌رکه‌وتووه… به ئه‌نجامگه‌یاندنی نوێژی به‌یانی، باشترین هۆکاره بۆ پێش‌گرتن له نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و بۆڕییه‌کانی خوێن. له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و لێکوڵینهوانهی که ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن په‌یمانگای دڵ له ئوردن… که خه‌وی زۆر له ماوه‌ی شه‌و و رۆژدا هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ سه‌ره‌تای نه‌خۆشییه‌کانی دڵ…ئه‌م لێکۆڵه‌ره‌وانه ده‌ریان خستووه که ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌شه‌و و رۆژێکدا بۆماوه‌ییه‌کی زۆر بخه‌وێت ئه‌وا لێدانی دڵی له ده‌قیقه‌یه‌کدا په‌نجا جار که‌متر لێ ی ده‌دات…که ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که به هێواشی خوێن به بۆڕییه‌کان خوێن و خوێنبه‌ره‌کاندا بڕاِوات…وه له ئه‌نجامدا بۆڕییه‌کان تووشی گیران ده‌بن… وه جه‌ڵته‌ی دڵی به دوادا دێت. ئه‌م لێکۆله‌ره‌وانه به پێویستی ده‌زانن که چه‌ند کاتژمێرێک دوای خه‌و نزیکه‌ی (۱۵ ) پانزه خوله‌ک بجوڵێن(وه‌رزش بکه‌ن)… له کۆتاییدا ئه‌م لێکۆله‌ره‌وانه ڕوونیان کرده‌وه که به‌جێگه‌یاندنی نوێژی به‌یانی بۆ ئه‌م فرمانه به‌سه، له‌ش ساغی و ته‌ندروستی دڵی مووسڵمانان که به‌یانان زوو هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژی به‌یانی و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکێکی خوای…ئاماژه‌یان پێ ی داوه… ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره له مزگه‌وت یان به کۆمه‌ڵ بکرێ ئه‌وا سه‌ره‌نجامی باشتر ده‌بێ…
زانایان ده‌ڵێن شنه بایه‌ک له سه‌عاتی یه‌که‌می به‌یانیدا هه‌ڵده‌کات که له هیچ سه‌عاتێکی تری شه‌و و ڕۆژدا به‌و جۆره نیه، کهشو هه‌وا نهرمو فێنک ئه‌کات، مرۆڤ به ئاسایى هه‌ستی پێ ئه‌کات.
ئه‌و کاته‌ش هه‌مان کاتی نوێژی به‌یانیه، که وه‌ڵامی بانگی خوایی ده‌ده‌ینه‌وه، له نوێژی به‌یانی دا ئه‌و هه‌وا پاکه هه‌ڵده‌مژیت که گازی ئۆزۆنی تێدایه ، ئه‌م گازه‌ش سودێکی باش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سوده ته‌ندروستیانه‌ی که نوێژ خوێنی به‌یانیان سودمه‌ن ئه‌بێت لێی:
۱_ کهشو هه‌وا زۆرترین ڕێژه له گازی ئۆزۆنی تێدایه‌و، سودێکی باش به کۆئه‌ندامی هه‌ستیاری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به ته‌واوی کاری فیکری‌و ماسولکه‌یی گه‌شه ئه‌کات.
۲_ تیشکی خۆر له کاتی هه‌ڵاتنی دا نزیکه له ڕه‌نگی سوره‌وه، ئه‌م ڕه‌نگه چالاکی زیاد ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی زۆرترین به‌شی له‌و کاتهیایه بۆ ئێمه، که ئه‌م تیشکه هانده‌ره بۆ پێست هه‌تا ڤتامین (d) دروست بکات.
۳_ کاتێ خانه‌کان تێر ئه‌بن به گازی ئۆزۆن ئه‌چێته سوڕی خوێنه‌وه، هه‌روه‌ها گازی (یوم)یش که‌سیه‌کان پاک ئه‌کاته‌وه.
۴_ زۆرترین ڕێژه‌ی (کورتزون)له به‌یانیاندایه‌و له ئێواراندا که‌م ده‌کات، دیاره (کورتزون) ئه‌و مادده‌یه‌یه که چالاکیه‌کانی جه‌سته زیاد دهکاتو ڕێژه‌ی شه‌کریش له خوێندا زیاد ده‌کات که ئه‌ویش چالاکی‌و وزه ده‌داته له‌شی مرۆڤ.
به پێی ژماره‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه که له لایه‌ن سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکۆڵینه‌وه له میێر ئاماده کراوه ، به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی نوێژی به‌یانی له کاتی خۆیدا ده‌بێته هۆی چالاک کردنی خانه‌کانی لاشه‌ی مرۆڤ و رِێگر ده‌بێت له دابه‌ش بونی ئه‌و خانانه به شێوه‌یه‌کی نامۆ که ده‌بێته هۆی دوچار بون به وه‌ره‌می شێر په‌نجه‌یی .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه (د.سعید شه‌له‌بی) مامۆستا له و سه‌نته‌ره رِایگهیاند لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه که به ئه‌نجام گه‌یاندنی نوێژی به‌یانی له کاتی خۆیدا ده‌بێته هۆی ده‌رکردنی زیاتری هۆرمۆنهککان به تایبه‌تی هۆرمۆنی (ئه‌درینالین) که ئه‌مه‌ش کارده‌کات بۆ چالاک کردنی سه‌رجه‌می ئه‌ندامه‌کانی لاشه‌ی مرۆڤ و پارێزگاری کردنی لاشه له وه‌ره‌مه شێر په‌نجه‌ییه‌کان.
له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ( د.شه‌له‌بی) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که ئاو‌و هه‌وای به‌ره‌به‌یان پاکه‌و برِێکی زۆری ئۆکسجینی تیادایه که ئه‌مه‌ش یارمه‌تی چالاک کردنی دڵ ده‌دات و چونه‌وه یه‌کی بۆریه‌کانی خوێن که‌م ده‌کاته‌وه که هۆکاری به‌رز بونه‌وه‌ی فشاری خوێنه .
هه‌ر به گوته‌ی ناوبراو هه‌وای پاکی به‌یانیان کارایه‌کی یاریده ده‌ره بۆ زیاد بونی رِێژهی پێویستی شه‌کر بۆ چالاک کردنی ئه‌دای مۆخ و خانه‌کانی ده‌ماره‌کان که ئه‌مانه‌ش هۆکارن بۆ باشکردنی بیری مرۆڤ.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صل الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:
دوپیاوم بینی یه‌کێکیان پاڵکه‌وتبو ئه‌ویتریشیان به‌ردێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بو به‌سه‌ریه‌وه وه‌ستابو، و به‌رده‌که‌ی به‌سه‌ردا ده‌دا و سه‌ری ده‌پڕژاند و پانی ده‌کرده‌وه، و پاشان به‌رده‌که‌ی هه‌ڵده‌گرته‌وه، و ده‌وه‌ستا تاکو سه‌ری ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دۆخی جارانی، و جارێکی تر به‌رده‌که‌ی ده‌دایه‌وه…
به سه‌ریدا، هه‌روه‌کو له جاری یه‌که‌مدا پێی کرد، منیش وتم: پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م دوو که‌سه چیانه؟!
جبریل علیه السلام، پێ ی وتم: ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه ده‌خه‌وێت و نوێژی به‌یانی ناکات..صححه العلامه الألبانی فی صحیح الترهیب، برقم(۵۷۸).
ئه‌مه ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌نها نوێژێک ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که به بیانووی پڕوپوچ هه‌موو نوێژه‌کانی له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌بێت چۆن بێت سزاکه‌ی؟! خوای په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات له سزا و تووڕه‌یی خۆی. سه‌ید حوسه‌ین خودکام – مهاباد