ئایا لە نوێژ گێڕانهوهدا دهبێ به دهنگی بهرز بخوێندرێت یا به نزمی؟
مالکییەکان و شافعییەکان بڕوایان وایه که:
گێڕانەوەی نوێژێک کە کاتەکهی تێپەڕیوە، سەبارەت به خوێندنی بە نهێنی یان ئاشکرا؛ گرنگ کاتی تێپەڕبوونەکەیەتی.
حەنەفییەکان وای بۆدەچن کە ئەوەی نوێژی عیشای لەدەست چێ و دوای هەڵهاتنی خۆر بیکات، ئەگەر ئیمام بوو ئەوە دەنگ بەرز دەکاتەوە؛ هەر وەک پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) کاتێک نوێژی بەیانی گێڕایەوە لە بەیانی شەوی (التعریس). ئەگەر شەوێ ئیمامەتی نوێژێکی لە دەست چووی ڕۆژێی کرد، بە نهێنی دەیخوێنیت و دەنگ بەرز ناکاتەوە. ئەگەر بە بێ ئاگایی دەنگی بەرز کردەوە، ئەوە دەبێت سوجدەی سەهوو بەرێت. بەڵام ئەوەی بە تەنها ئەو نوێژانە بگێڕێتەوە کە دەنگی تیا بەرز دەکرێتەوە، ئەوە خۆی سەر پشکە دەنگی تیا بەرز کاتەوە یان بە نهێنی بیخوێنێت.
هەندێک لە زانایانی حەنەفی وای بە باش دەزانن که بە دەنگی بەرز بیخوێنێت چاکترە لەوەی بێدەنگ بیخوێنێت.
به ڕای شافعییەکان باشترین بۆچوون بۆ کاتی گێڕانەوەکە دهگهڕێتهوه؛ بهم چهشنهی که ئهگهر لە شەودا نوێژ بگێڕێتەوە، واته لە خۆرئاوابوون هەتا خۆرهەڵهاتن دەنگی بەرز دەکاتەوە؛ بە پێچەوانەوە لە خۆر هەڵهاتن هەتا خۆرئاوا ئەگەر نوێژی گێڕایەوە، به بێدەنگی دەیخوێنێ.
حەنبەلییەکان پێیان وایە نوێژخوێن ئەگەر لە ڕۆژدا نوێژی گێڕایەوە، به بێدەنگی نوێژە ئاشکراکان بگێڕێتەوە، ههرچهند بە کۆمەڵیش بیخوێنێت؛ واته بە گوێرەی کاتی گێڕانەوەکەی؛ هەر وەک نوێژە نهێنیەکانیش بە دەنگ دەخوێنێت لە شەودا بە گوێرەی کاتی گێڕانەوەی و ئهگهر نوێژێکی که دهنگی تێدا بهرز دهبێتهوه لە شەودا به جهماعهت بیگێڕیتهوه، ئهوه به دەنگی بەرز دهیخوێنیت، واته بەگوێرەی کاتی گێڕانەوەکەی؛ وەک ئەوەی کە نوێژێکی حازر بکات، لەبەر ئەوەی بە جهماعهت دهیخوێنیت. ئەگەر بەتەنها بیگێڕێتەوە بە نهێنی دەیگێڕێتەوە، وەک ئەوەی بەتەنها نوێژەکەی بهجێ دێنیت.
منبع : قناه أ.د. وصفی أبو زید
وەرگێڕ: عومەر ڕەشیدی ـ بانە