اندیشهقرآن

نەهامەتیەكانی ستەمكاری و گرنگی شورا

نەهامەتیەكانی ستەمكاری و گرنگی شورا

یەكێك لەگرنگترین ئەو پرنسیپانەی كەپێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)بڕوای پێی بوەو لەژیانی خۆشیدا جێبەجێی كردوەو كردویەتی بەفەریزەیەك بەسەر شوێن كەوتوانی ئوممەتەكەی كەدەبێت لەهەموو كاروبارێكی خێزانی و كۆمەڵایەتی .. جێبەجێ بكەن بریتیە لەپایەندبوون بەچەمكی شوراوە، كەئەمەش لەو بازنەیە فراوانترە كەئێستا پێی دەڵێن سیاسەت، چونكە شورا مانای راوێژكردنە بەكەسانی تر كەخاوەنی ئەزمونی پسپۆڕین لەبوارێكی تایبەتدا.

خوای گەورە فەرمان بەپێغەمبەرەكەی دەكات كەئەم بنەمایە بەتەواوی جێبەجێ بكات وەك دەفەرموێت : {فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللّٰهِ لِنْتَ لَهُمْ ۚ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيْظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوْا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِى الْاَمْرِۚ فَاِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللّٰهِ ۗ اِنَّ اللّٰهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِيْنَ، لەم ئایەتەدا هەست دەكەین كەرەگەزەكان خۆشەویستی لەناو خێزان و دەرەوەی خێزان باس دەكات.

هەروەها دەچێتە بازنەی هەموو جۆرە بەرپرسیارێتیەكان داوا دەكات كەبەئاسانی و نەرم و نیانی و دور لەگرژی و رەئی ئاڵوگۆڕی بیرورا بكرێت بەبێ پەنا بردن بۆ شكاندن و دڵ ئازاردانی بەرامبەرەكان یان بەزمانی جەستە توندوتیژی و گرژی بەكاربهێندرێت هەرچەند ئەو فەرمانەی خوا روو دەكاتە پێغەمبەر، بەڵاًم لەبەرئەوەی ئێمەش شوێن كەوتەی ئەو پێغەمبەرەین دەبێت لەهەموو شتێكدا شوێن پێی ئەو هەڵبگرین، خوای گەورە فەرمان بەپێغەمبەر دەكات ئەو كارانە بكات كەدەبنە مایەی زیادكردنی خۆشەویستی لەنێوان باوەڕداران و زیادكردنی خۆشەویستی خەڵك بۆخوا {والذین ا‌منوا أشدُّ حباً لله}.

ئەگەر سەیری ئایەتی {وشاروهم فی الامر}بكەین كەراناوی كۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئوممەت و تایبەت نەكراوە بەتاكەكان، نەگەورەو نەبچوك، نەسەردارو نەدەسەڵاتدار، بەتەنها بەرپرسیار نیە بەڵكو داوایەكی گشتیە لەكاتی پێویستدا پەنای پێ دەبرێت.

هەركاتێك كارێك بهاتایە پێشەوە ، پێغەمبەری خوا دەچوە مزگەوت و پرس و رای پێ دەكردن.

(ابن عباس) دەڵێت كاتێك ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە{وشاروهم فی اڵامر} پێغەمبەری خوا فەرموی ، خوا و پێغەمبەرەكەی بێ نیازن لەمە، بەڵام خوای گەورە ئەمەی كردۆتە مایەی سۆزو و بەزەیی و دیاریەكی خوایە بۆ ئوممەت، واتە لەبەر رێزو بەگەورە گرتنی رۆڵی ئوممەتە، ئەمەش مانای وایە ئەم ئوممەتە خاوەنی پلەو رێزە لای خوا، لەبەرئەوە لەهەموو شوێنێكدا كەپێویست بوایە پێغەمبەری خوا پرس و رای پێ دەكردن، لەشەڕی بەدردا رای سەربازێكی سادەی وەرگرت لەكاتێكدا كەلەشوێنێكدا لای دا، لەم كاتەدا (حەبابی كوڕی مونزیر) وتی ئەی پێغەمبەری خوا ئایا ئەم جێگەیەی كەتۆ لاتداوە لێی ئایا فەرمانی خوایە یان فێڵی جەنگە، پێغەمبەری خواش فەرموی را و فێڵی جەنگە، حەباب ووتی بەرای من ئەم شوێنە باش نیە بابچینە نزیك ئاوەكەو ، ئاوەكەیان لێ ببڕِین، ئاوەكەیان لێ ببڕین ئەوكاتە بێ ئاو دەبن، پێغەمبەری خوا چوە سەر ئەو رایەو فەرمانی كرد كەسوپاكەی باروبارگەیان بپێچنەوەو بچنە نزیك ئاوەكە

پێویستە وردبین
ئێمە توشی گرفت و ئاڵۆزی بوین لەكاتێكدا چەند بیرۆكەیەك هاتە ناومان، لەوانەش ئەو رایەیە دەڵێت، شورا پێویست نیە، نەپێویستە پرس و را بكرێت، نەهیچ كەسێك پێویستە ملكەچی ئەنجامەكەی بێـت، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی كەشورا لەلایەن زۆربەی مسوڵمانانەوە پشت گوێ بخرێت.

ئەمەش لەسەدەكانی ناوەڕاست و تائێستاش بەئاشكرا باڵی كێشاوە بەسەر ئوممەتداو ئەمەش بوە مایەی سەرچاوەی زۆر گرفتی گەورە، بەتایبەت لەبواری سیاسەتدا، سەرئەنجامیش جۆرەها دیكتاتۆرو ستەمكار لەجیهانی ئیسلامیدا دروست بوون.

پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) هەرچەند باشترین كەسێك بوو كەدەیتوانی جێگیرەوەیەك بۆخۆی دابنێـت، بەڵام نەیكرد، ئەمەی بەجێ هێشت بۆ هاوەڵان، لەدوای خۆی بەراوێژ ئەبوبەكریان هەڵبژارد.

لەكاتێكدا كەداوا لەعومەر كرا كەجێگرەوەیەك بۆخۆی دابنێت، لەوەڵامدا وتی( پێغەمبەری خوا ئەو كارەی نەكردوە منیش نایكەم)

بەو شێویە هەموو خەلیفەكانی راشدین مامەڵەیان كرد، كارەكەیان خستەوە سەر راوێژ كردن، چونكە زۆر بە گرنگیان دەزانی.

جیاوازی شورا لەگەڵ سیاسەت ئەوەیە كە هەڵبژاردن لەبواری سیاسیدا تەنها بۆ كایە سیاسیەكانە بەڵام شورا هەموو بوارەكانی ژیان دەگرێتەوە، لەكاتێكدا كەخوای گەورە فەرمان دەكات بەكاركردن بەشورا، ئەمە مانای چەسپاوی و دامەزراویە ، وەك هەندێك لەزانایانی زمان لەبواری رەوانبێژیدا دەڵێن ئەمە رستەی ناویە (جملە اسمیە) كەبۆ دامەزراوی و چەسپاندنە.

واتە شورا بابەتێكی نەگۆڕو چەسپاوە و پێویستە لەدڵ و هەستی مسوڵمانانیشدا بەو شێوەیە بێت و لەهەڵسوكەوتی هەموو لایەكیشدا رەنگ بداتەوە.

ئەگەر سەیری قورئان بكەین خوای گەورە باس لەهەندێك شتی بچوك دەكات، كاتێك رەوایەتی پێ دەبەخشێت كەراوێژی تێدا بكرێت، خوای گەورە باس لەوە دەكات كەپێویستە لەنێوان ژن و مێرددا راوێژ هەبێت، لەم بارەیەوە هەندێك فەرمودەی لاواز و دانراو (موضوع) دەهێنێنن، كەهیچ بنەمایەكیان نیە وەك ئەوەی كەدەڵێت ( راوێژیان پێ بكەن و بەگوێیان مەكەن) ئەم فەرمودەیە هیچ بنەمایەكی راستی نیە، چونكە راوێژ كردن مەبدەئێكی قورئانیە، ئەمە مەنهەجی ئیسلامە بۆ بەرێكردنی كاروبارە جۆراوجۆرەكان، ئەمە رەخنەی ئێمەیە لەدەسەڵاتە ستەمارەكان.

ئێمە لەئێستادا خۆمان لەناو خێزانەكانماندا ستەمكارین، مناڵەكانمان فێری راوێژ ناكەین ، خێزان و كەسەكانمان نەشارەزان .

راوێژ كردن لەئیسلامدا فەریزەیەكی شەرعیە ، بەشێكە لەعیبادەت ، هەروەك چۆن نوێژ دەكەین پێویستە بەو جۆرەش راوێژ بكەین، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)لەفەرمودەیەكدا دەفەرموێت( هەركەسێك لەهەر بوارێكدا راوێژ بكات، ئەمە دەبێتە مایەی رێنمایی بۆ باشترین بڕیار)، پێویستە ئەم بنەمایانە لەقورئان و سوننەت بكەین بەدامەزراوە، بچینە ناو سیاسەت و كایە جۆربەجۆرەكانی ژیانی مرۆڤ ، بۆ ئەوەی بەختەوەری دنیاو دوارۆژ بەدەست بهێنین.

ارسالی: یوسف مکاری زاده

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا