به ناوی به‌رزه ناوی خاوه‌نی هه‌ستی په‌خشان – هاواری قوتابیه‌کانی قوتابخانه‌ی پێغه‌مبه‌ر پیشه کی له سالی ۱۳۸۶ هه‌تاوی که مانگی له دایک ده‌ورانی جاهیلیه‌ت ته‌شبیه کراوه به پاییزی خه‌زان و زستانی سارد و سڕ ، که دیمه‌نی سروشت ده‌گوڕی و بوونی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان له وه‌رزی به‌هار دا بو من ئه‌و په‌خشانه‌م نوسی . له‌و په‌خشانه دا جوانی دیمه‌نی که‌ژ و کێو و دارستان و سه‌وزه‌و شیناوردی چیمه‌نی مێرگ و زه‌نوێر له به‌ین ده‌با ، هاتنه دونیای پێشه‌وای به‌رێزمان حه‌زره‌تی محمد به به‌هاری رازاوه به گوڵ و گوڵزار ته‌شبیه کراوه هه‌ر وه‌کو له به‌هار دا ئاڵوگۆڕ و ئینقلاب له سروشت و ته‌بیعه‌ت ده‌کرێ و کۆتایی به سه‌رماو سۆڵ دێ ، له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ریش ئینقلاب و ئاڵ و گۆڕی به سه‌ر ژیانی مرۆڤ دا هێناو کۆتایی به شه‌وی ڕه‌شی جاهیلی هێنا. (په‌خشان) – هاواری قوتابیه‌کی قوتابخانه‌ی پێغه‌مبه‌ر بای سارد‌و سڕ‌و به‌ته‌وژمی پاییزو به‌فوو کوێره و سه‌هۆڵ و سیخواری زستان هێرشیان کرده سه‌ر دیمه‌نی جوانی گوڵ و گیا و دار‌و ده‌وه‌ن و مه‌ل و باڵنده‌و گیان له‌به‌رانی به‌سته‌زمان. گوڵیان ژاکاندو بۆن و بهرام و دێمه‌نی جوانیان لێ ستاند گه‌ڵاو به‌ژن و باڵایان هه‌ڵوه‌راند . گیا‌و گۆڵیان دایه به‌ر هێرش و په‌لامار . هه‌ڵیان پووکاندون و لاشه‌یان بو به پووش و په‌ڵاش و به به‌ردو دار و ده‌وه‌ن یان دان . مه‌یدانی ژیانیان پێ ته‌نگ کردن ، هه‌تا لهشیو و دۆڵی ۆڕو قودڵیش جی یان به ناچار تۆ‌و تۆخم و گه‌رایان له ژێر خاکا ناشت ، به هیوای ته‌واو بوون و به سه‌ر چوونی ڕۆژگاری ڕه‌شی سته‌مکاری و گه‌رانه‌وه‌ی شنه‌ی ئازادی و رزگاری داریان ڕنی و کاڵای باڵایان لێ داماشت . مه‌ل و باڵنده‌کان په‌ریوه و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون. ڕوژان تێپه‌ڕین ، و کۆشکی زورداری هاته روخان و هه‌رزین . به هاتنی وه‌رزی به‌هار کهنوێ بونه‌وه‌و سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ژیان و ژیواره ئاڵ و گۆڕ و ئینقلاب به سه‌ر سروشت داهات. گاڵه گاڵی شه‌ماڵ و ته‌ق و تۆقی هه‌وره‌کان و دابارینی لێزمه بارانی به گۆڕ‌و تین و تیشکی هه‌تاوی خۆره‌تاوی دڵ سووتاوی به‌هار ، ده‌ستیان دا ده‌ستی یه‌ک و هێزو وزه‌یه‌کی مه‌زن یان پێک هێناو به‌و په‌ری دڵ سوزیه‌وه به هاوارو هانای سته‌م لێ کراوان ، کپ کراوانه وه‌هاتن. وه‌ک هێزێکی له‌شکان نه‌هاتوو ، گژ سپای باو باکوتی سه‌رماو کڕێوهو سه‌هۆڵی ڕێ به‌ندانی سارد‌و سڕی زستان دا هاتن. پاش مل ملانه و به‌ر بهرهکانیهکی زۆر ، توانیان هێزی سته‌مکار به چۆک دا بێنن. تۆ و توخمی گوڵ و گیا که له ژێر خاکا خۆی حاشاردا بو ، به بیستنی مزگێنی ئه‌و هێزه به‌پێزو پیڕۆزه جوڵاو سه‌ری له بن خاک هێنایه ده‌ر. ره‌گ و ریشه‌ی له زه‌وی دا کوتاو تێهه‌ڵ چووه و به شادی و گه‌شاوه‌یی ڕێگای ژیانی نوێی گرده به‌ر. مه‌ل و باڵنده ئاواره‌کان ، گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ر جێگا‌و ڕێگای خویان ، نه غمهی دهمگ و ئاوازیان ئاهه‌نگێ کی دڵ ڕفێن یان ساز دا. ئه‌و ساڵ به‌هارێ یه‌که‌م واته (ربیع الاول) بۆ به هاورێی به‌هار . له به‌هاری یه‌که‌م واته مانگی مه‌ولود ، تاقه گوڵێک له شاری ووشک و قافڕو دێمه کاری مه‌ککه سه‌ری هه‌ڵێنا. داری هیواداری و سه‌ر که‌وتن و رزگاری و سه‌عاده‌ت و به‌ختیاری وه به‌ر هێنا . هه‌زاران دڵی غافڵ و خه‌وتووی وه خه‌به‌ر هێنا . به‌ڵێ سته‌مکارانی دڵ نه‌خۆشی دژه مرۆڤ ، وه‌ک بای سارد‌و سڕی پاییز و به فرو سه‌رما ه سۆڵی زستان ، به گژ مرۆڤ و ئینسانه‌تی بوو ، لێ یان داماشت ، تۆڕیان هه‌ڵداشت ، تووو گه‌رای دڕنده‌یی و وحشی گهریاتێ داناشت. سه‌ریان له مرۆڤ شیواندو ده‌ستی نه‌گبه‌ت و شومیان لێ وهشاندو ژیان یان به جارێک تاڵان کرد و به گژیهکیان دا کرد و به‌ره‌و ڕێی تێدا چوون و لووتکه‌ی هه‌ڵدێران یان پال پێوه‌نا. به لام سۆز‌و به‌زه‌یی خوای لێزان ، باڵاده‌ستی خاوه‌ن هێزان ، له‌و مانگه‌دا شۆڕه‌سوارێکی نارد‌و له نێو هه‌ڵبژێراوان هه‌لی بژارد ، په‌یامی پڕ له خێر‌و بێری پێ سپارد. په‌یامی عه‌داله‌ت و دادی هێنا . ڕه‌گ و ریشه‌ی سته‌مکارانی له بن هێنا ، بۆ سارێژی زام و برینی دڵی هه‌ژاران و چاوساوان مه‌رهه‌می هێنا. سه‌روه‌ره‌که‌م : منیش قوتابیه‌کی کوردی دڵ پر له کوڵ و ناسۆری قوتابخانهکهتم وا هاوارو دادی گه‌له هه‌ژارو چه‌وساوه‌و سته‌م لێ کراوه‌که‌م به سوزو کوڵه‌وه ، به فرمێسکی چاوو زاخاوی داغه‌وه ڕه‌وانه ده‌که‌م ، گوێم لێگره هه‌واڵی دڵ ته‌زێنی گه‌له ماڵ وێرانه‌که‌م بخوینمه‌وه. دوژمنانی خاوه‌ن زۆر ، دڵ ڕه‌ق و مرۆڤ کوژ و خوێن خۆر ، له چین و نه‌وه‌ی جوراو جور ، جووفهله ، سه‌دان رێچکه‌و کوێره ڕێ یان داهێنا . بیردۆزه و فکوهی به ده‌یان جۆر‌و ناو ، خه‌ڵکی پاک و بێ گه‌ریان پێ خستۆته دا‌و . به ناوی ناسیونالیزم و مارکسیم و سوسیالیزم و فیمینیسم و ده‌یان نێو و ناتۆره‌ی دیکه‌وه داویان بۆ داناین ، وڵات و خاکیان داگیر کردین ، بیر‌و بڕوایان شێواندین. کانگای مێشک و بیریان ده‌ر داین ، کاس و روسڕیان کردین ، له شار‌و دێ به هه‌زاران به شیمیایی و زینده به گۆڕیان کردین . دین و ئایین یان به تاڵان بردین. ئه‌خلاق و ڕه‌وشت و خو خده‌ی به‌رزی دینی و ئینسانیان له به‌ر چاوان نامۆ کردین ، حه‌یاو ئاررو و که‌رامه‌ت و شه‌هامه‌ت و پیاوه‌تی یان پی وه نه‌هێشتین ، داب و نه‌ریت و ڕی و ڕه‌سمی باب و باپیران یان لێ کردینه شتێکی بێ که‌ڵک و پوچه‌ڵ و نه‌نگ و دوا که‌وتویی. تێک یان به‌رداین ، تێک یان وه‌رداین ، بڕایه‌تی و یه‌ک دڵیان کرده دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی ، هه‌ر خۆمان یان کرده هۆره و خۆره‌که‌ی دین و ژینمان ، تۆ‌و گه‌رای ته‌فره‌قه‌و ناته‌بایی و ئیختلاف یان له نێو چاندین ، به کوردی و به کورتی هه‌ر چی بۆمان لێ یان ستاندین. سه‌روه‌ره‌که‌م : چاوه‌ڕێین په‌یامه‌که‌ت سه‌ر له نوێ له دایک بێته‌وه ، ژیانی مروڤی پێ بگه‌شێته‌وه ، له ژێر سێبه‌ری بحه‌سێته‌وه ، رێچکه‌و رێبازی نه‌فامی و جاهیلیه‌ت وه‌کو به‌فر پێی بتوێته‌وه – و صلی الله علی محمد و علی اله و صحبه و سلم
ماموستا احمد ویسی – حاجی خوشی مه هاباد