اصول

 هه ڵەکان لە مه ڕاسیمی فه ریزه ی حه ج دا

 دەست هێنان بە پارچە‌ڕەشەکەی کەعبەدا، یا دیوارەکانی، یا ئەڵقەی پەردە ڕەشەکە بە ئامانجی پیرۆزی‌و موبارەکی!!! چونکە تەبەڕوک بە دارو بەرد ڕەوانیە.
 کاتێ باڕان دەبارێ بازێ لە حاجیەکان خۆیان دەخەنە بەر پلووسکی کەعبە بۆ پیرۆزی!!!
 بە ڕەوا زانینی تێپەڕبوون بە پێش نوێژی نوێژخوێنانی دەوری بەیتوڵڵا و بەربەرەکانێ لەگەڵیان لەکاتی دژبەری‌دا.
 کاتێ ئەچنە ناو حیجری ئیسماعیل یا کاتی دەست لێدانی بەردەڕەشەکە جۆرە زکرێ ئەخوێنن کە هەڵەیە
 کاتی بەڕێ کردنی حاجیان بۆ مەککە یا کاتی گەڕانەوەیان لە پێشوازی‌دا بە ئاهەنگ‌و سەماو.. بەخێرهاتنیان پێ دەکرێ.
 هەڵواسینی پارچە لەبەر دەرکێ‌و سەری کۆڵان بە تیتری زەلام لەسەری نووسراوە حاجی فڵان لەحەج گەڕاوەتەوە، یا هەڵواسینی ئایات‌و حەدیس!!! بۆ خۆ نواندن.
 بازێ لە حاجیان بۆ خۆ دەرخستن‌و فیزلێدان بەسەر خەڵکیدا باسی حەجەکەیان دەکەن بەوەی کە حەجێکی” سەفەری، تیجاری، جیاواز لەحەجی حاجیانمان کردووە!!! پەنا بەخوا ئەوە کەی وەرگیراوە؟(مەبروورە)
٭ ئەنەس (ڕخ) ئەگێرێتەوە پێغەمبەری خوا (دخ) ساڵی حەجی ماڵاوایی لەسەر ڕەحلێکی کۆن حەجی بەجێ هێنا کە نرخەکەی چوار دیرهەمی نەدەهێنا، لەگەڵ ئەوەشدا ترسی ڕیاو گوێ‌بیستی (سمعه) بوو، بۆیە ئەیفەرموو: اللهم اجعلە حجا لا ریاء فیە ولا سمعه.
٭ ئەم دوو ئاکارە کەی یەک دەگرنەوە؟ کەنگێ وەبەر ئەوە دەکەوێ کە حەجی مەبرووربێ؟ ئەو حەججە حەجە کە بتوانێ تاوانی پێش‌ودوا بسرێتەوە.
 زیارەت کردن‌و سەردانی بازێ مەکان بە نییەتی خواپەرەستی وەک” ئەشکەوتی حیرا، پێشەوا عومەر (ڕخ) ئەفەرموێ: انما اهلک من کان قبلکم بمثل هذا!! یتبعون آثار انبیائهم، وەکوو سەعیدی کوڕی مەنسوور بۆی گێڕاوینەوە.
 وێنەهەڵگرتن بۆ بیرەوەری!! یا لەشوێنە پیرۆزەکان، لەدەوور ماڵەڕەشەکە، و… لەکاتێکا نەفرین کراوە لەوێنەکێشان جگە بۆ بەرژەوەندی نەبێ لەبەر ناچاری،
ـ فریشتەکان ناچنە ماڵێک وێنەی تێدابێ، جا وێنەگرتن ئەوە حوکمەکەی بێ قەتعەن لەو شوێنە پیرۆزانە حرامیەکەی توندترە.
 لە ماوەی حەجدا لەوێ سەیرکردنی دراما، سیگارکێشان، گوێ‌گرتن لە گۆرانی‌و مووسیقا، وە باقی کارە نەشیاوەکانی‌تر.
 زۆربەی حاجیان پێیان وایە کاتێ گەڕانەوە ئەشێ حەتمەن پێیان بوترێ: حاجی فڵان!!!
بەو ناوە نەبێ وڵام نادەنەوە!! ئەوەش هەڵەیە لە تێگەیشتنی ئەو فەرزە گەورەدا بەڵکوو بۆ تەواوی دەستووراتی دین، نەبیستراوە کاتێ پێغەمبەری خوا(دخ) یا هاوەڵەکانی یا پێشینەی ساڵح بەو ناوە(حاجی) بانگ بکرێن.
ـ لەوە سەیرتر ئەوەسە بازێ بەناو زانا نوێژی کۆمەڵ ناخوێنن بەبیانووی بیروڕای چەوتیان!! ئەو خێرەمەزنە لەکیس خۆیان دەدەن.
 حەج فەرزێکە وەک نوێژو ڕۆژوو بیستووتە بە نوێژخوێن بوترێ کاتێ لەنوێژی بوەوە کانوێژخوێن؟
یا بەڕۆژووگر بوترێ کاڕۆژووگر؟ دەی چۆن بەکەسێ کەحەجی کردووە پێی ئەوترێ کاحاجی؟
ـ بەڵام ئێمە ئەزانین ئەوانەی حەج دەکەن زۆربەیان بە تەمەنن ئەگەر لەسەر شێوازی ڕێزوحورمەت پێیان وترا ئەوە گرفت نیەو گوناهـ نییە،
ـ پێغەمبەری خۆشەویستمان(دخ) ئەفەرموێ: ان من اکرام اللە تعالی اکرام ذی الشیبه المسلم،،،
ـ لیس منا من لم یرحم صغیرنا ویوقر کبیرنا ویعرف لعالمنا حقه.
جا ئەو ناوە گەر بۆ حورمەتی ڕدێن چەرمووەکان بێ قەیناکە بەڵام ئەگەر بۆ خۆدەرخستن بێ‌و فیزکردن‌و قۆرخکردن جێگەو پێگە بێ‌گومان دروست نییە وتنەکەی.
(وەرگیراوه لە کاناڵی ئەلووکە)
وەرگێر: سەعدی مورادی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا