شعرکوردی

هەر حەق رەوایە

نارەوا هەر چەند کە زاڵ بێ عاقیبەت بەر با دەبێ
رۆژێ حــەق سەرکەوتنی دێ عاقیبەت بەر پا دەبێ

نارەوا هەر دەم زەلیلە هیچ و پوچ و بێ بنە
ناخ بەتاڵــە گەرچــی زاڵە رۆژێ دێ ئیفشا دەبێ

گەرچی ناحەق سەرکەوێ بەو فێڵ و تەلبیس و درۆ
هەر لە ئاکام حـــەق رەوایــەو بۆ هەتا ئەو شا دەبێ

تێنەگەی ناحەق رەوایە بویە ئێســتێ چۆتە سەر
چون رەوا ئێستێکە دیلە تاکوو سەر هەر وا دەبێ

ئاســەواری تاڵی ناحــەق رۆژێ ئاخـیـر دێتە دی
ناحەقی مەحکوم بە مەرگە و عاقیبەت ریسوا دەبێ

کاتێ حەق پێی خستە مەیدان نارەوا خۆی ڕا دەکا
ڕاکـــــەرو بێ زاتـــــە باتڵ کوانێ پا بەر جا دەبێ

<< وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ ۚ >> بیر مەکە
نارەوا کاتــی و زەهوقـــە و زۆژێ دێ ئاوا دەبێ

محمد فتحی نژاد

از طريق
محمد فتحی نژاد
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

محمد فتحی نژاد

استان آذربایجان غربی - مهاباد نویسنده و شاعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا