تربیت فرزندانخانواده

هەشت خاڵ بۆ پاراستنی کچۆڵەکانمان لە توندوتیژی ڕفیقەکانیان

ـ بە زۆری باسی توندوتیژی پیاوان ئەکرێ ؛ بەڵام ئەی توندوتیژی ئافرەتان؟ ئایا ئافرەت توندخوو نییە؟ ئەو حاڵەتە ناکۆکیانەی نێوان هاوسەران و خێزانەکان بەشداریم تێداکردووە توندخووی وام لە ئافرتان دیوە مووی سەر سپی ئەکات!!

ـ جیاوازی نێوان توندخووی پیاوان و ئافرەتان لەوەیدایە کە توند خووی ئافرەتان بە ڕادەیێکە که ئەگاتە کۆتا پلە! چۆن؟ چون هەم ئەیهەوێ توندوتیژی بکات هەم تۆڵەسێنیش بێت ؛ تەنانەت ئەگەرچی خۆی و گیان و مناڵ و ژیانیشی تێدابچێ!

ـ زۆرینەی ئافرەتانی توندخوو هەر لە ساواییەوە لە لایەن کەس‌وکاریەوە یا هاوەڵەکانی ڕووبەڕووی بوونەتەوە. ئەوە ئەم دیاردەیە که ئەمڕۆ گەرەکمە پەنجەی سەربخەم و شیکاری لەسەر بکەم ؛ چۆن کچان و مناڵان توندخوو دەرەچن؟ چۆن کاریگەریان ئەبێ لەسەر دۆستان و کەسایەتی خۆی. لە ڕووی زانستیەوە سەلماوە ئەو تەمەنانەی توندخوون یان ڕووبەڕووی ئەبنەوە زۆرینە لە تەمەنی هەرزەیی‌دایە له نێوان چاردە تا هەڤدە ساڵی.

ـ وەختێ ئافرەت بەرهەمی توندخوویی بینی وەک گوێ ڕایەڵی ڕفیقەکانی و سەرگرتنی ئیشەکانی و… لەم حاڵەتەدا توندوتیژی ئەبێتە بەشێکی سەرەکی ئاکار و ژیانی! ئەوسا دەمارگیری و هەڕەشە و دەست درێژی و قیژاندن و.. ئەبێتە ئه قیدە و بیروبڕوای بەجۆرێ ژیانی ناسووڕێ بەبێ ئەو.

٭ پرسیارێ دێتە پێش” هۆکاری ڕووبەڕوو بوونەوەی ئافرەتی جەوان بۆ توندخووی لەلایەن دۆستانیەوە چییە؟ وڵامەکەی چەن خاڵن”

١ـ هاوەڵێکی هەیە ئەیهەوێ بەسەریا زاڵ بێ و ڕامی کات بەس بۆخۆی! دووری وەخات لە خێزانەکەی و ڕفیقەکانی‌تری.

٢ـ ڕفیقەکەی دایمە هەڕەشەی دابڕانی لێ ئەکات! یا لە ئیمتیازات بێبەری ئەکات! یا وێنەی کەسایەتی ئەو بڵاو ئەکاتەوە ئەگەر وڵامی نەداتەوە! ئەم کارته فشارانە ئەبنە هۆیملکەچ کردنی.

٣ـ دایمە سووکی ئەکا، پاتەی ئەکاتەوە ناتوانێ بێ ئەو بژی یا هەناسە بدا.

٤ـ ڕووگڕژی و تووڕەیی و نالەباری لێیان و..

٥ـ چاودێرە بەسەریەوە! بۆ کوێ ئەچێ و چی ئەکات، توێژینەوە ئەکا لەسەر کارەکانی، گەر ڕفیقێ‌تری گرت لۆمەی ئەکاو بە غایەنی ئەزانێ!.

٭ پرسیار” باشە چۆن کچەکانمان بە هێزکەین تا بتوانن بە جوانی هەڵوێست بگرن دژی توندخووی؟

ـ وڵامەکەی لە هەشت خاڵا ڕوون ئەبێتەوە”

1⃣ کچەکان فێری لێهاتووی وتوووێژ بکەین لەگەڵ ڕفیقەکانیان.

2⃣ کاتێ نیازی خراپیان بوو لە سنووری ڕفیقایەتی تێنەپەڕن.

3⃣ هەموو ڕفیقێ سنوورێکی هەیە، نێوانی ڕفیقایەتی نەبەزێنێ، هێڵی سوور.

4⃣ مافی هاورێیەتی فێرکەین تا لە ئاست هەڕەشەکانی مل نەدات.

5⃣ زۆر گرنگە بتوانین ئەرزش بدەین بە کچەکەمان چون کاتێ هەستی کرد سووکە لە ماڵا بە دوای کەسێکا ئەگەرێ کە ئەرزشی باتێ.

6⃣ متمانەی پتەو لە لایەن دایەوبابەوە بە گەورەترین پاڵپشت هەژمار ئەکرێ.

7⃣ بەشداری چڕوپڕی وەرزش و نەرمش وکایەکانی‌تری پێ بکرێ تاوەکو زیاتر بڕوای بەخۆی بێ.

8⃣ تێیان بگەیێنین کەمتر سەیری دراماکان بکەن ئەوانەی شتەکان بە ناسرووشتی و خەیاڵی پێشان ئەدەن.

ـ یاسای بنەڕەتی ئەوەسە بە زۆرداری و توندخووی مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێ تا بەو ئاکامە نەگەن کە ئەم زۆردارییە بناغەی ژیان و هاوڕێیەتیە.

٭ لە حاڵەتی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان کوڕان و کچان بەتایبەت لە قوتاوخانەکان و زانکۆکان زۆرتر ڕووبەڕووی توندوتیژی ئەبنۆ بە هۆکاری دۆستایەتی لەگەڵ کوڕانا. بە تایبەت دۆستایەتی دیجیتاڵی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان! لەوێ زۆرەملیێکی قورسی شاراوە زاڵە بەسەر کچەکانمانا! چارەسەری ئەم دۆسیانە ئاگاداریانە لەم پەیوەندیانە تاکوو نەبنە نێچیری زۆرداری ئەلکترۆنی.

نووسینی” د، جاسم مەتووع

وەرگیر : سعدی مرادی

از طريق
سعدی مرادی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا