آداب و فرهنگ

هەڵسووکەوتی جوان لە نێو ماڵ و میوانیدا

هەڵسووکەوتی جوان

۱ــ بەر لە ڕۆیشتن بۆ ماڵی کەسێک پەیوەندی لەگەڵ بگرن و ئاگاداری بکەنەوە (ڕەنگە لە ماڵ نەبن، یاخۆ بە تەمای ڕۆیشتن بۆ شوێنێک بن، یا بۆیان نەگونجێ، یا ناسازبن، یا میوانی تریان بێ، یا ژن و مێردەکە ناکۆکیان بووبێ، یا خێزانی لە ماڵ نەبێ، یا مناڵیان بووبێ، یا ماڵیان پاک کردبێته‌وه‌، یا…)
۲ــ باشتر وایە کە لە خانەخوێ داوا بکرێ، خۆیی کاتی میوانی یا سەردانەکەتان دیاری بکات.
۳ــ جۆرێک هەلومەرجەکە ڕێک بخەن کە خاوەن ماڵ پێی دژوار نەبێ.
۴ــ گەر شەو نیازی مانەوەتان هەیە، جلوبەرگی نێوماڵ لەگەڵ خۆتان ببەن، یا هی مناڵەکەتان یا که‌ره‌سه‌ی گەرماو ئه‌گەر زۆرتر مانەوە.
۵ــ گەر بۆ میوانی ڕۆیشتن، خۆتان جوان و ڕازاوە بکەن.
۶ــ گەر بە نیازن بۆ ژەم وەمێنن، پێشتر خاوەن ماڵ ئاگادار بکەنەوە.
۷ــ هیچ کات بە بێ ئاگاداری بۆ میوانی مەڕۆن.
٨ــ میوانی بانگ نەکراو لەگەڵ خۆتان مەبەن. (مەگەر ئەوەی لە خانەخوێ ئیزن وەربگرن، یا بزانن پێی خۆشە بۆ فڵان کەس)
۹ــ چەندە ده‌مێننه‌وه‌، پێشتر دیاری بکەن و خاوەن ماڵ تێگەیێنن.
۱۰ــ جۆرێک بکەونە ڕێ، کە لەکاتی دیاریکراودا بگەنە جێ.
۱۱ــ گەر ڕژیمێکی خواردنی تایبەتان هەبوو، خاوەن ماڵ ئاگادار بکەنەوە تا ڕەنج بە هەدەر نەبێ.
۱۲ــ پێشتر ئەتوانن بیر لە بابەتی گونجاو و شیاو و مەجلیسی بکەنەوە تا بێدەنگی بەسەر میوانەکانا زاڵ نەبێ.
۱۳ــ کە میوانت هات، خۆت تووڕە مەکە یا لە منداڵەکانت مەدە، یا گرژ مەبە، یا زۆر گلێیی لە ژیانت مەکە، یا خۆت مەشارەوە، یا خۆت بە شتی ترەوە سەرقاڵ مەکە، یا…
۱۴ــ گەر بە هەرهۆیێکەوە کەوتنە دێر، خێرا خاوەن ماڵ ئاگادار بکەنەوە.
۱۵ــ لە پشت دەرگاوە خۆتان بناسێنن مەڵێن: منم!؟
۱۶ــ زۆر دەرگاکە مەکوتن یا زەنگ لێ مەدەن (شەرعەن؛ تا سێ جار ڕەوایە لە زەنگی ماڵەکە بدرێ، نێوان ماوەکەی قەیرێکە، واتە؛ قەیرێک بووەستە جا دووبارە زەنگی دەرگاکە لێ بده‌وه‌).

نووسین و ئامادەکردن: سه‌عدی موڕادی
سۆزی میحڕاب

از طريق
سعدی مرادی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا