ویستگه کانی به خو دا چونه وه
ئیسلام کە بەرنامەی ژیانە چەندان کات و وێستگەی بە خۆداچوونەوەو گەڕانەوە لای خوای گەورە و تەوبەکردنی داناوە لە ژیانی ئینساندا ، هەر کاتێک و لە هەر شوێنێک ئینسان بە خۆی دا بێتەوە و لە گوناهەکانی پەشیمان بێتەوە و بگەڕێتەوە لای خوای گەورە ، دەرفەت و شتێکی باشە و خوای گەورە تەوبەی ڕاستوپاکی لێ قبول دەکا ، به تایبه ت هەندێ کات و وێستگەی گشتی داناوە کە موسڵمانان سالانە لە یەک کاتدا دروشمێکی خوای گەورە ئەنجام دەدەن و بواری تەوبەکردنیان تێدا زۆرە کە ئەمانەن .
۱)حەج کردن : روکنێکە لە روکنەکانی ئیسلام ، هەر کەسێ توانای ماددی و مانەوی هەبێ ، دەبێ لە ژیانی دا یەکجار سەردانی ماڵی خوای گەورە (بیت اللە الحرام) بکات ، لەوێ داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە دەکات و ڕوکنێک ئەنجام دەدات ، ئەگەر خوای گەورە حەجەکەی لێ قبول بکا وەکو منالی ساوا وبێ گوناه دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ئیتر حەج کردن خێر و پاداشتی زۆرە وکۆنگرەیەکی سالانەیە، بۆیە سالانە لە یەک کاتدا لە هەموو جیهان بە ملیۆنان کەس ڕوو لە ماڵی خوا دەکەنو ئەم فەریزەیە ئەنجام دەدەن .
۲)عومرە کردن : سونەتێکی بە خێرە ، ساڵ دوازدە مانگ دەکرێ ، ئینسان دەتوانی سەردانی مالی خوا بکا و لەوێ بگەڕێتەوە لای خوای گەورە وخواپەرستی ئەنجام بدات.
۳) نویژیجومعە : کۆبونەوەیەکی هەفتانەی موسڵمانانە ، ئەگەر ئینسان هەندێ کاری چاک لە جومعەدا بکا دەبێتە کە فاڕەتی گوناهەکانی تا جومعەیەکی تر ، لە هەمان کات وێستگەیەکە بۆ بەخۆداچونەوەو گەڕانەوە لای خوای گەورە .
۴) ڕەمەزان : ساڵانە موسڵمانان یەک مانگ لە ڕەمەزان بە ڕۆژو دەبن ، ڕەمەزان خێر و بەرەکەتێکی زۆری تیایە ، بواری تەوبەو چاکە و پاکبونوەی تیادا زۆرە ، ئینسان دەتوانێ بگەڕێتەوە لای خوای گەورە و لە گوناهەکانی تەوبە بکات .
۵) نویژه فەرزەکان : ئینسان لە شەوو ڕۆژێک پێنج نوێژی لەسەر فەڕزو واجبە، دەتوانێ لە کاتی هەموو نوێژەکانی تەوبە بکا و بگەڕێتەوە لای خوای گەورە .
۶) نویژه سوننەتەکان : زۆر نوێژ هەن سوننەتن ، ئەگەر ئینسان بیانکات دەتوانێ تیایاندا بە خۆیدا بێتەوە .
۷) سوننەتی ڕۆژو : لە هەر مانگێک چەندان ڕۆژ سوننەتە ئینسان بەڕۆژوبێ ، وەک دووشەم و پێنج شەمم و ۱۳ و ۱۴ و ۱۵ ی هەموو مانگێکوچەندان رۆژی تر ، دەتوانێ لەم رۆژانە بە خۆیدا بێتەوە .
۸) تەوبەکردن : هەر کاتێک ئینسان تەوبە بکا و بگەڕێتەوە لای خوای گەورە ، بۆی هەیەو دەرگا والایە ، کەواتە دەتوانێ بە گوناهوو بێ گوناه کردن ، بەردەوام تەوبە بکات و بگەرێتەوە لای خوای گەورە .
ئیتر هەموو ئەوانەو زیاتریش وێستگەی بە خۆداچونەوەن بۆئینسان
شـوان رابـەر مالپه ری یه کگرتوو