داخـم لـه دڵـه ، زۆر تــر له جـاران !/
ساتی گوێ بگرن ، تۆ خوا ئازیزان !/
به‌عزێ ئه‌شخاسی،نا ئاگا‌و نه‌زان !/
قیاس خوا ئه‌که‌ن،له گه‌لی ئینسان !/
ئهڵێــــن بــراکهم ، ئهگـــــــر بۆ کارێ !/
ئهحتیاجت ببێ ، تــۆ به سـهردارێ!/
گه‌ۆره‌ی مه‌مله‌که‌ت ، یارئیسجمهور/
فه‌رمانده پاسگاه ،یا گه‌ۆره‌ی شارێ !/
زۆرمۆســهللـهمه و قـهتعـی و ســابته/
که خــــۆت له گه‌لیا ، نهتبــــــێ رابـتـــه/
ئه‌بێ بـــۆ ئه‌نجام ، ئۆمــــــور و کارت/
کهســــــێ له به‌ینتان ، ببێ واسێتـه !/
بازاری دینیــش ، عــهینهن وههـــــایه !!/
چـون ئینسان دارای ، جـۆرم و گـۆنایه !/
ئهبــــێ واسێتهی ،، بیباته حـــــــــــۆزور !/
خـۆی گۆناحباره و دوور له خـۆدایه !!/
ئازیـز وریا بـــن ، هیچـــی وا نیــــــه !/
ئه‌م مۆقایســــه ، جـــــێ بـــــڕوا نیــه/
پله و مــــهقامــی،به‌شه‌ر هه‌رچی بێ/
له هه‌ر حه‌ددی بێ ، وه‌کـــــو خوا نیه/
به‌شه‌ر مۆحتاجی ، ئاو‌و خــــــۆراکه !/
مۆحتاج خه‌وتن و به‌رگ و پووشـــاکه/
مۆحتاجی چـــۆڵی و جـــێ ئیسراحه‌ته/
کــه‌ی زانینی وه‌ک ، خـۆدای بێ باکه!/
عێلم و زانــیــنــی ، ئینسان مەحـــدوده !/
مـــۆحتاج تــهحقیق و ، گــۆفت وشنوده/
سه‌مع و به‌سه‌ری ، له بۆعێلمـــی غه‌یب/
کــپ کـــراوە یــە و ، نهقسە و که‌م بوده/
مــــــرۆڤ مــرۆڤــە ، کــــــــۆرته و کهمــــینــە/
بڕێ جارخۆش حاڵ ، بڕێش غهمینـــە/
حەریس و ته‌مماع و حۆببی خۆ ویستن!/
مــەحکـومی عــهدڵە و هــەم ئەســـتهمینـــە/
چــۆن عێلمی نیه ، وه‌ک په‌روه‌ردگار/
له ئهحـواڵــی خــه‌ڵــک ، ببــــێ ئـاگادار/
ئه‌بێ له خه‌ڵکی ، که‌سبی خه‌به‌ر کا/
جا ئهۆسا بگــرێ ،ته‌سمیم له سه ر کار/
بەڵام خــــۆداوەند ، عه‌لیمه و خــهبیر/
ئاگاه له ئهســرار ، ســهمیعـه و به‌سیر/
ئاشکـــــراو نیهان ، یه کـســـانه لــه لای/
فــهراموش نا کا و ، شت نابا لــه بـیر!/
فاعێلی مــۆختار ، بێ ترس و با که/
بێ ئیسراحــه ت و خـهوو خـۆرا که/
نه تهماکاره و نه فه‌ریب ئـهخــــــــۆا/
نه نیاز مــهندی ، به‌رگ و پووشــاکه/
سه‌تتاری سڕ پۆش،هه‌م فه‌ریاد رهسه/
ره‌حمانه وره‌حمی ، بــۆ هـهمــــوکهســــــه/
له بــۆ بهخشـــینـــی ، جــۆرم گــۆناحـــان/
قهتــرهیێ لـۆتف و بهخششـــــی به‌ســـه !/
لــه سەر ده‌می دین ، بۆ کــردن دۆعا/
لــه رهســـول پرسیار ، چۆنیه‌تی کرا !/
له لایان خۆدای ، دۆعا قه‌بوڵ که‌ر/
(إنًی قــــــــــریب ) وڵامــــــــیــــا ن درا !!!!/
خوا فه‌رموی نزیک ، تۆ مه‌ڵێ دووره/
دهســم پێ ناگا ،چوون گــۆنام زۆره !!/
(قُل یاعبادی ) له ســــــــوره ی زۆمـــهر/
نوری رێگات بێ،ئه‌ر رێت بێ نووره!/
(نحـــــــن أقربُ ) وا له ســــورهی قاف/
بچــۆ بیخـوێنه و ، دڵت بکه ســــــاف/
ئه‌وسا نزیکـــــی ، خۆدا ده‌رک ئه‌که‌ی/
له ره‌گی بن مل ، بێ توول و مه‌ساف/
فه‌رموده‌ی خـۆدای ، خاوه‌ن ره‌حمه‌ته/
دۆعــاو ســــکاڵا ، خـــــــــــــــۆی عــێبادهته !/
له ئایه‌تی شه‌ست، له ســــورهی غافێــــر/
له بۆت رون ئه‌بێ ، سڕ ئه‌م حێکمه‌ته/
هه‌م فه‌رمانی خوا ، بۆ هه‌مو ئینسان/
له سوره‌ی ئه‌سرا ، ســــهرێحی قۆرئان/
له بــۆ چـــۆنیهتــــــــــی ، دۆعـا و سکاڵا/
( قُل ادعـوا اللّە أو ادعـوالرحمن)/
به غه‌ێر ئه‌مانه‌ش ، به تۆی مۆسڵمان/
بـۆ گـــــرتـــن ئاداب ، ئایێنـــــــــی و ژیان/
له ناۆ قۆرئانا ، هه‌شتاو هه‌شت ده‌فعه/
خیتاب کـــــراوه ، ئه‌ی ئههلـــــــی ئیمـــان/
له‌م دو عهقیـــده ، بــرای خاوه‌ن بیر/
جوان بیر که‌ره‌وه ، به عه‌قڵ و ته‌دبیر/
جابـزانه کامیان،عه قـڵ پهســـــهنده؟!/
نزیک بوونی خـــوا ، یا دوری مهسـیر؟!/
(غه‌ریب )که‌لامی،کۆتاو مۆختهسهر/
راست و مۆتابێق ، فیتره‌تی به‌شه‌ر/
له روی ئێخـلاس بـــبێ ، بـه ده‌لیله‌وه/
له دڵی زۆر که‌س ، هـهیهتـی ئه‌سه‌ر/
ئیسماعیل رزائی (غەریب)