شعرعقایدکوردی

پارچه شێعرێک له بابه ت خواناسی

خواناسی

به نیوی به رز و بلیندی خوای گه وره ،

ئەوەڵ لازمه بۆ هەر ئینسانێ ￶￵￷￵
خواناسی چابی و لە دین بزانێ ￷*￵

ئەمرو فەرمانی قەت پێشێل نەکا
لە فەرمانی خوا قەت خۆ گێل نەکا ￷*￵

ئەو مەخلوقاته به عام و خاسی
ئاوینەیەکە لە بۆ خواناسی ￶￵￷*￵

نەزمو نیزامی ئەو بونەوەرە ￷￵
ڕێ پێشاندەری نەسلی بەشەرە ￷*￵

هەرکەسێ عەقڵ و ئیدڕاکی هەبێ
بیر و هەستێکی ڕوناکی هەبێ ￷*￵

شاهیدی ئەدا بە وجودی خوا
بێ وەی بپرسێ چۆنە و چیە و کوا ￷*￵

کەسێ پێ نەگا لە ئەم نیزامە
تێ نەگا لە ئەم حاڵ و مەقامە ￷*￵

فکرو هۆشی نیە گێژو نەفامە
بێ مەعریفەتە زڕتو زەلامە ￷*￵

ئەوەنده بەسە بۆ تۆ گیانی دڵ
ئیشاڕە بەسە بۆ پیاوی عاقڵ ￷*￵

ئیمان و باوەڕ شەش ڕوکنی هەیە
لەبیرت نەچێ سرنجی دەیە ￷*￵

ئەوەڵین مەرجی ژیانێکی خۆش
خوداناسیە لەسەر عەقڵ وهۆش ￷*￵

پیاوی موسوڵمان دەبێ بزانێ
هەنگاوی ئەوەڵ بە چاکی دانێ ￷*￵

هەنگاوی ئەوەڵ ئیمان بە خوایە
ژیانی بێ ئیمان هەڵە و خەتایە ￷*￵

ئیمان بەوەی کە ئەو بونەوەرە
دەسکردی خودای لە ژوری سەرە ￷*￵

زۆر ئاشکرایە و دەبێ هەروابێ
ئەو مەخلوقاتە بێ خودا نابێ ￷*￵

نیشانەی خودا زۆر بێ شومارن
لە دەورو بەرت هەزار هەزارن ￷*￵

لەچوار تەڕەف و لە دەورو بەرت
لە بەری پیت را تا تۆقی سەرت ￷*￵

لە سەر زەوی ڕا هەتا مانگ وخۆر
لە ئاسمانەکان تا ئەستێرەی زۆر ￷*￵

هەمو دەسکردی خوای کردگارن
نیشانەی ڕونی پەروەردگارن ￷*￵

ئەم بونەوەرە وردو درشتی
یادی خوا ئەکەن تێگرا بە گشتی ￷* ￵

ئەو سەراپەردە بۆخۆی شاهیدە
ئەوەی دەزانێ پیاوی فامیدە ￷*￵

هەڵ نەخەڵەتێی بە قسەی بێ ئەساس
بە تەبلیغاتی پیاوی گێژ و کاس ￷*￵

ێەو شەو و ڕۆژ و ئەو مانگ و ساڵە
کردگارێکی بە سەردا زاڵە ￷*￵

ئەو ئاڵ و گۆڕو ئەو ڕۆژ و شەوە
خۆی بەڵگەیەکی یەکجار پتەوە ￷*￵

ئەگە هەر شەو بێ دونیا دەیبەستێ
بە کەلک نایە بۆ هیچ مەبەستێ ￷*￵

ئەگە هەرڕۆژ بێ دونیا گڕ دەگرێ
هەر زیندەوەرێک لە گەرمان دەمرێ ￷*￵

هەر بونەوەرێک دەسکردی ئەوە
بە فەرمانی خوا دەچی و دێتەوە ￷*￵

هەمو بەرئەمری ئەو خودا پاکەن
بەقەت زەڕڕەیەک بێ ئەمری ناکەن ￷*￵

بۆیە بەچاکی فەرمانبەردارن
بە تامەزرۆیی خەریکی کارن ￷*￵

ئەو بەرئەمریە لە عیشقی قوڵە
ئەوەی دەزانێ ئەوی ماقوڵە ￷*￵

ئەوەی عاشقی خوای مێهرەبانە
فەرمانبەرداری بە دڵ و گیانه ￷*￵

ئینسانیش ئەگەر خواناسی چابێ
فەرمانبردنی دەبێ ئاوا بێ ￷*￵

بۆ ئەو مەبەستە چاک گوێ ڕادێرە
دڵ و دەرونت بە خوا بسپێرە ￷*￵

عالەمی هەستی زۆر بەربڵاوە
زۆر زیاتر لە وەی وا لەبەرچاوە ￷*￵

سەدهەزار هێندەی لەبەر چاوانه
کەشف نەکراوە هەروا نیهانە ￷*￵

ئەئەم ئاسمانه بێ سەرو بنە
هەزاران ئەرزی دەنێودا ونه ￷*￵

بە سورعەتی نور ئەگەر بیپێوی
ئەوجار دەتوانی چاک بچێ نێوی ￷*￵

ئەم کورە زەویە لە نێو جیهاندا
دڵۆپەیەکه لەنێو بەحراندا ￷*￵

ئەو مانگ و ڕۆژ و ئەرز و ئاسمانه
تەسلیمی مەحزی ئەمری یەزدانه ￷*￵

بە نەزمی دەقیق دە سوڕێتەوە
بە فەرمانی خوا دەچی و دێتەوە ￷*￵

ئەو سەماوات و ئەو سەرزەمینه
ئەو بونەوەرە پان و بەرینە ￷*￵

ئەو سەراپەردە جوانو ڕەنگینە
نەقش و نیگاری خوای عالەمینه ￷*￵

بەڵگەی بەهێزی وجودی خوایە
ئاوێنەی زاتی خوای تعالایە ￷*￵

ئەوەبو باسی خوداشناسی
کە باسی لێکرا زۆر بە ئەساسی ￷*￵

بۆ پیاوی عاقڵ ئەوەندە بەسە
ئەو کورتەباسە بەسی گشت کەسە ￷*￵

عبدالرحمان سبحانی

از طريق
عبدالرحمان سبحانی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

عبدالرحمان سبحانی

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - اشنویه @ فعال دینی و دعوتگر اسلامی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا