به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌تی ڕه‌مه‌زانه‌وه به ناوی خۆم و خێزانی بهڕێزمهوه جوانترین و رازاوهترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مسوڵمانانی جیهان ده‌که‌ین به‌گشتی و مسوڵمانانی کوردستان ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی داواکارین له‌خوای گه‌وره که ئه‌م ره‌مه‌زانه‌مان بۆ بکاته توێشوی قیامه‌تمان و پله‌مانی پێ به‌رز بکاته‌وه له به‌هه‌شتی پان و به‌رین دا
ڕه‌مه‌زان ئه‌ومانگه پیرۆزه‌یه که‌وا هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) هێنده تامه‌زرۆی بوون هه‌رکات شه‌ش مانگی بمایا بۆ کاته‌که‌ی ئه‌وا چاوه‌ڕوانییان ده‌کرد خۆیانییان بۆ ئاماده ده‌کرد خۆ ئاماده‌کردنێک که ته‌نییا لایه‌ق و شیاو به هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت(صلی الله علیه وسلم) که‌خوای گه‌وره له ده‌رهه‌قیان دا ده‌فه‌رمووێت: (کُنتُمْ خَیْرَ أُمَّهٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنکَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْکِتَابِ لَکَانَ خَیْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَکْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ) واته: ئێوه چاکترین ئوممه‌ت و کۆمه‌ڵن، هێنراونه‌ته ئه‌م سه‌ر زه‌وییه بۆ که‌ڵک گه‌یاندن به‌خه‌ڵکی و ڕێنمایی کردنیان بۆیه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و، ڕێ له‌کاری خراپه‌و شیرک ده‌گرن و باوه‌ڕیشتان به‌خوا هه‌یه، به‌ڵام گه‌لانی تر، وه‌ک ئێوه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان گشت تێدانییه،ئه‌گه‌ر خاوه‌ن کتێب و نامه‌کانیش باوه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌یان به پێغه‌مبه‌ر هێنابا، ئه‌وه‌یان بۆ چاکتربوو به‌لای خواوه لهئیمانی چه‌وت و ناڕاست ئه‌وانیش هه‌یانه وه‌ک (عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌لام) باوه‌ری به پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌و ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌شیان له‌سنووری خوا ده‌رچوون و سنووریان شکاند، ئه‌گه‌رچی خۆیشیان به‌باوه‌ڕدار بزانن.
پێشه‌وا (عومه‌ر) فه‌رمووی: ئه‌و که‌سه‌ی پێی خۆشه له‌م ئوممه‌ت و کۆمه‌ڵی ئیسلامه بێت، ده‌بێ باوه‌ڕی به‌خوا هه‌بێ و، فه‌رمان به‌چاکه بدا‌و رێ له‌خراپه بگرێت.
به‌سه‌ر خوێنی هه‌موو ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزانه ئه‌م قورئانه پیرۆزه گه‌شته ده‌ستی ئێمه‌و مانان که‌وا ئێستا خه‌ڵکێکی زۆر له مسوڵمانان بێ ئاگا قه‌دری نازانن به ته‌واوی شوێن فه‌رمانه‌کانی ناکه‌ون که له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا دابه‌زی! وه هه‌رکات ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوایه ئه‌وا هاوه‌ڵانی به‌ڕێز تا شه‌ش مانگیش پاش ڕه‌مه‌زان داوایان له خوای گه‌وره ده‌کرد که ڕۆژووه‌کانیان و کرده‌وه‌کانی مانگی رهمهزانییان لێ وه‌رگرێت که چی به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می ئێستا هه‌ندێک مسوڵمانان بازرگانی یه‌کانیان چڕتر ده‌که‌نه‌وه‌و خۆیان به ئیش و کاری دوونیاوه زیاتر خه‌ریک ده‌که‌ن له‌م مانگه‌دا جاری واهه‌یه له چێشتخانه‌و چایخانه‌کان دا ده‌یان لافیته‌ی گه‌وره گه‌وره ده‌بینین له‌سه‌ری نوسراوه به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز چێشتخانه‌ی فڵان و چایخانه‌ی فڵان و چه‌ندین کاری دیکه‌ی ڕێ پێ نه‌دراو له‌ومانگه‌دا کراوه‌یه که پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خواوپێغهمبهرهکهیهتی هه‌ر بۆیه له‌م مینبه‌ره‌وه داواکارم له مسوڵمانانی خۆشه‌ویست که ووریابن ئه‌م مانگه ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و لێ‌خۆش بونی خوایی یه بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌کانی ئاممان به هیچ و خۆڕایی له‌ده‌ستی مه‌ده هاوه‌ڵان گه‌ر ڕه‌مه‌زان بهاتایه ئه‌وا ته‌نیا خۆیان به‌قورئانه‌وه خه‌ریک ده‌کرد چونکه ده‌یان زانی قورئان له دواڕۆژدا شه‌فاعه‌ت ده‌کات بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که ده‌وری ده‌کاته‌وه و حوکمه‌کانی جێ به‌جێ ده‌کات جا برای به‌ڕێزم خووشکی ئیماندارم دواڕۆژ هێنده سه‌خته گه‌ر هێنده‌ی کرده‌وه‌ی حه‌فتا پێغه‌مبه‌ریشمان هه‌بێت هێشتا کرده‌وه‌کانمان به‌که‌م ده‌زانین وه چاک چاکیش بزانه که‌من و تۆش سات له‌دوای سات له مردن نزیک ده‌بینه‌وه با توێشووی ته‌مه‌نمان پڕ بێت له کاری باش و خێر نه‌وه‌ک به‌تاڵ و شه‌ڕ.
نوسین و ئاماده‌کردنی:باوکی ئه‌سماء