سیره نبویشبهات

پەرچی چەواشەکاری !

پێغەمبەر – دخ – وەک مرۆڤ لە دایکبووە

وه‌ک ده‌زانین لەدایکبوونی پێشەوا عیسا، بە پێوەری یاسایی مرۆڤەکان نەبوو! بەڵکوو دیاری بێ دیاری تاقانەی ئافرێنەر بوو بۆ مەریمە خاتوون، جا ئەهلی کتێب بە گشتی (بە تایبەت نەسارا) بەو ئاکامە گەیەشتن که دەبێ سەرجەم پێغەمبەران ئاوا هاتبنە دونیا! جا کاتێ سەروەرمان بە پێی پێوەری سرووشتی لەدایک بوو، تانەیان‌ دا لە دروستبوونی پێغەمبەریەتییەکەی! یانی نەدەبوا ئاوا بێتە دونیا. وەڵامی ئەم چەواشەکارییە لە چوار کادردا:

١- لەوە تێنەگەیون کە لەدایکبوونی پێشەوامان وەک لەدایکبوونی پێغەمبەرانی پێش خۆیەتی، هەر لە نووح و ئیبڕاهیم بگرە تا ئەگاتە مووسا کە هەموویان لە پیاو و ئافرەتێ پیتێنراون، جگە لە عیسا کە لەدایکبوونی ئەو جیاواز و ناوازە.

٢- لەدایکبوونی پێشەوامان عام‌فامێکە (اعلان) بۆ مرۆڤەکان کە وەک مرۆڤ لە دایک دەبێ، یانی چی بەسەر مرۆڤا دێت لە تالی‌ و سوێری، ساخی‌ و ناساخی، لە خەو و خۆراک و… ئه‌وا ئەویش دەگرێتەوە، تەنانەت هاوسەرگیری دەکات و دەشمرێت.

٣- پێشەوامان(د.خ) شانازی دەکرد بە مرۆڤ بوونی خۆیەوە، ڕێگەی تێگەیین لە یەکتری و لە سیفات و خووخدەی مرۆیی، مرۆڤ بوونە، تاکوو بتوانێ هەڵسووکەوتی گونجاو بکات. تەنانەت قوڕئان ئەم خاڵە بە ناوازە دیاری‌ دەکات و دەفەرموێت: «لَقَدْ جَاءکُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِکُمْ عَزِیزٌ عَلَیْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِیصٌ عَلَیْکُم بِالْمُؤْمِنِینَ رَؤُوفٌ رَّحِیمٌ» (تۆبه:۱۲۸)

کاتێ گەلی مەککە داوایان لێ کرد کە باوەڕت پێ ناکەیین تاکوو کانیاومان لەسەر زەوی بۆ هەڵنەقوڵێنی یا ماڵێکمان لە ئاڵتوون بۆ چاک نەکەی یا سەرکەوە بۆ ئاسمان لەوێ پەڕاومان بۆ بێنە با وەیخوێنین، جا ئیمانت پێ دێنین، ئەو لە وڵامیانا فەرمووی: «قُلْ سُبْحَانَ رَبِّی هَلْ کُنتُ إَلاَّ بَشَراً رَّسُولاً» (ئیسڕا:۹۳) بێدەسەڵاتی خۆی دەربڕی و فەرمووی مرۆڤێکم و هیچی تر.

۴- قوڕئان سەلماندوویەتی کە پێغەمبەران ده‌بێ لە ڕەگەزی خەڵکی بن، واتە مرۆڤ بن، گەر خەلکی سەر زەوی ڕەگەزیان جیا بوایێ، ئەبوا پێغەمبەرانیش ڕەگەزیان جیا بوایێ بۆ یەکسەنگی هەردوولا، وەک دەفەرموێت: «قُل لَّوْ کَانَ فِی الأَرْضِ مَلآئِکَهٌ یَمْشُونَ مُطْمَئِنِّینَ لَنَزَّلْنَا عَلَیْهِم مِّنَ السَّمَاءِ مَلَکاً رَّسُولاً» (ئیسڕا:۹۵)

هەروەها گەورەمان ئیبڕاهیم کاتێ ئەپاڕێتەوە دەفەرموێت: «رَبَّنَا وَابْعَثْ فِیهِمْ رَسُولاً مِّنْهُمْ…».
ـ یان خوا خۆی دەفەرموێت: «لَقَدْ مَنَّ اللّهُ عَلَی الْمُؤمِنِینَ إِذْ بَعَثَ فِیهِمْ رَسُولاً مِّنْ أَنفُسِهِمْ…»
ـ یان ئەم ئایەتە: «هُوَ الَّذِی بَعَثَ فِی الْأُمِّیِّینَ رَسُولاً مِّنْهُمْ…».

ـ حیکمەت و مەشییەتی ئیلاهی ئاوایە بۆ ئەوەی دەنێردرێتە لای خەڵکی لە ڕەگەزیان بێ و بتوانێ زۆر بە جوانی هەم پەیامی ئیلاهی بگەیەنێت هەم ببێتە مایەی هێمنی و ئارامی هۆگری لە تەک یەکا.

بە کورتی؛ مرۆڤ بوونی پێغەمبەر ڕاستە و چی ناسۆری و تەنگانە و نەهامەتی و… تاد ڕوو لە مرۆڤ دەکات، ڕوو لەویش دەکات و جیاوازیێک نییە لەو بارەوە لەگەڵ یەکتریا.

نووسەر: د، مەحموود حەمدی زەقزووق.
نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن: سه‌عدی موڕادی

از طريق
https://sozimihrab.org
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا