خانواده

چل هه نگاو به ره و خوشحالی(۲-۱)

چل هه نگاو بۆ ئه وکه سه ی که ده یهه ێ خۆش حاڵ بێت (۲-۱)

کاتێک مرۆڤ لەهەوڵی بەردەوام دەبێت بۆ باشتر کردنی ژیانی خۆی دەبێت هەوڵی بۆ بدات، چونکە خۆشگوزەرانی و ژیان باش بوون دوو چەمکی ئەوژیانەن و پێویستە بەبەرنامەو پلانەوە کاری بۆ بکرێت.. بەپێی بیروڕای خواناسان گرنگترین هۆکاره کان بۆ خۆشحاڵ بوونی مرۆف بریتین لە باوەڕبوون بەخوای گەورە و به رخورداربون له  تەندروستییەکی سەلامەتت که خوا پێی ببەخشێت.. شارەزایان و پسپۆران رایانگەیاندووە، بۆ ئەوە مرۆڤ لەژیان داخۆشحاڵ بێت و ژیانێکی خۆشی هەبێت پێویستە ئەو ۴۰ هەنگاوە بگرێتەبەر.

۱)  ڕۆژانە لە نێوان (۱۰ – ۳۰) خولەک تەرخان بکه بۆ بەپێ‌ ڕۆیشتن.
۲) ڕۆژانە بۆ ماوەی (۱۰) خولەک بەتەنیایی دابنیشە.
۳) ڕۆژانە لانی کەم (۷) کاتژمێر بنوو.
۴) لەگەڵ سێ‌ شت ژیان بەسەر ببە (ووزە، تێکۆشان، سۆز).
۵) رۆژانە چه ند کاتێک دیاره بکه بویاری کردن.
۶) ئەو کتێبە بخوێنەوە کەپێنج ساڵ پێش ئێستا خوێندۆتەوە.
۷) کاتێکی تایبەتی تەرخان بکە بۆ گەشەپێدانی رۆحت ، بە هۆی نوێژو خواپەرستی و قورئان خوێندن.
۸) ڕۆژانە ماوه یه ک لەگەڵ ئەوانە دابنیشە کەتەمەنیان لەسەرووی (۷۰) ساڵیەوەیە و هەندێکیش لەگەڵ ئەوانە به سه ر به ره که تەمەنیان لەخوارووی (۶) ساڵیەوەیە.
۹) لەهەوڵدابە خەونەکانت بکەیت بەڕاستی.
۱۰) لەخواردنی خوارده مه نیه سروشتیه کان (طبیعی)نزیک ببەرەوەو لەخواردنە لەقوتوەکان دووربکەرەوە.

۱۱) ڕۆژانە ئاوێکی زۆر بخۆرەوە.
۱۲) هەوڵبدە رۆژانە سێ‌ کەس بخەیتە پێکەنین.
۱۳) کاتی خۆت بەفیرۆ مەدە.
۱۴)بیر لەو مەسەلانە مەکەرەوە کەتێیدا هەڵەت کردووە.
۱۵) ڕێگەمەدە بیرۆکەی هەڵەو خراپ کۆنترۆڵی هەست و بیرت بکات.
۱۶) بزانە کەژیان قوتابخانەیەکەو تۆش تێیدا قوتابیت و کێشەکانی ژیانیش وەک هاوکێشەکان وان.
۱۷)بەیانیان وەک پاشابەو نیوەڕۆیان وەک ئەمیر بەو ئێوارانیش وەک هەژار بیر بکەرەوە.
۱۸) لەژیانتدا دەم بەخەندە بە.
۱۹) ژیان زۆر کورتە ، کەس لەخۆت تووڕە مەکە.
۲۰)هەموو کاروبارێکی ژیان بەجددی وەرمەگرە، بەڵام کەسێکی واقیعی و عەقڵانی بە.

منبع: سایتی به خته وری

 

نمایش بیشتر

ســــۆزی میــــحڕاب

سایت ســــۆزی میــــحڕاب در آذرماه 1392 با همت جمعی از اهل قلم خوشنام و گمنام تاسیس شد ســــۆزی میــــحڕاب بدون جنجال و در اوج عملگرایی به ترویج مبانی میانه روی می پردازد ســــۆزی میــــحڕاب با هیچ جریان و هیچ احدی درگیری ندارد ســــۆزی میــــحڕاب رسالتی جز همزیستی و دگرپذیری ندارد

نوشته های مشابه

‫3 نظر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا