مناسبت ها

چه ند زانیاریه ک له باره ی ساڵی کۆچی

ساڵی کۆچی

ساڵی کۆچی یەکێکە لەساڵە پڕبایەخەکان لەمێژووی ئیسلام و مسوڵماناندا، بڕیاری کۆچ لەلایەن پێغەمبەر(ێ) بڕیارێکی مێژوویی بوو،چونکە موسڵمانان مێژووەکەیان بەساڵی لەدایک بوون و بەڕۆژی ھاتنە خوارەوەی وەحی و بەڕۆژی کۆچی دوایی و پێغەمبەر دەست پێناکات بەڵکو بەو ڕۆژە دەست پێدەکات کە پێغەمبەر(ێ) لەتەمەنی(۵٣)ساڵیدا لەمەکەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد،ئەمەش ڕێکەوتێکی گرنگە لەمێژووی موسڵمانانداو دواتر بەساڵی کۆچی ناسێنرا.
ڕووداو ومانگەکانی سەردەمی نەفامی وەک ڕۆژژمێر بەکاردەھاتن:
ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبکرێت ئەوەیە عەرەب لەپێش ئیسلامدا ڕۆژژمێر(تقویم)ی زۆریان ھەبووە و کاریان پێکردوە ئەوانەش لێکدەرەوەی ڕۆژ و مانگ بوون بەبێ ئاماژەدان بەتۆماری ژمارەیی بۆ دیاری کردنی بەدوایەکدا ھاتنی ساڵەکان، بەڵکو ئاماژەیان دەدا بەساڵەکان بەپێی ئەو ناوانەی کەڕووداوی گرنگ و دیاریان تێدا ڕوویداوەو کۆمەڵێک ڕووداویان وەک مێژوو دیاریکردوە وەک:(ڕووخانی سەدی مەئرەب (ڕنھیار سد المڕرب)، شەڕی خراپکاران (حرب الفجار)، ناوی سەرۆک ھۆزەکان، بومەلەرزە)، بەناوبانگترین ساڵ لای خەڵکی مەکە و ئەو ھۆزانەی سەربەئەوان بوون بەکاریان دەھێنا ساڵی فیل(عام الفیل)بوو.بەم شێوەیە عەرەب تا پێش ھاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کاریان بە(ساڵی فیل)دەکردو تەنانەت تا سەردەمی پەیامبەری ئیسلامیش کارکراوە بەساڵ و ئەو ڕووداوانەی وەک ساڵ دیاری کراون لەسەردەمی نەفامیدا و دواتریش لەسەردەمی موسوڵمانانیش سوودی لێوەرگیراوە، لەو سەردەمەدا ساڵنامە وەک ژمارە و مانگ و ھاتنی ساڵەکان بەدوای یەک بونی نەبووە و ھەر تیرەیەک بۆخۆی ناوی مانگەکانی بەجیا بەکاردەھێنا، ئەویش وەک ساڵنامەی ئێستا نەبوو ڕۆژ و مانگ و ساڵی جیاکردبێتەوە.
عەرەبەکان لەسەردەمی نەفامی و سەردەمی پێش ئیسلام ساڵ و مانگیان ھەبووە و ناوگەلێکی جیاوازیان ھەبووە کەلەگەڵ مانگە کۆچیەکان ناتەبایی زۆریان ھەبووە،ناوی مانگە عەرەبیەکانی سەردەمی نەزانی بەم شێوەیە بەکار ھاتووە:(موئتمر،ناجر،خوان،بسان(ێوان)، حنتم(حنین)،زبی(زیاء)،ئەێم،عادل،تافق(نافق)،وغل(واغل)،ھواع(وزنە)، برک). لەبەر ئەوەی عەرەبەکان لەڕیزبەندی مانگەکاندا وەردبین نەبون و پاش و پێش یان نادروست دەیانخوێندنەوە. جگەلەوەش ھۆزەکانی دیکەش مانگیان بەکاردەھێنا بەشێوازی خۆیان وەک ھۆزی (پمود) کەمانگەکانی خۆیان بەم شێوازە بەکاردەھێنا:(موجب، موجر، مورد، مازم،مێدر،ھوبر،ھوبل،موھاء،دیمر،دابر،حیفل، مسبل).
عەرەبەکان لەسەردەمی سەردەمی نەزانیدا ساڵی مانگیان بەکارھێناوەو سەرەتای مانگەکانیان بەدیتنی مانگ دەستی پێکردوەو لەسەردەمی ئیسلامیشدا بەھەمان شێوە بووە،جگە لەمانەش تەنانەت شەوی مانگەکانیشیان بەناوی تایبەتی خۆیانەوە ناودەبرد بۆ ھەر سێ شەوێک لەمانگەکانی خۆیان ناوی جیایان دیاریکردبوو وەک:(سێ شەوی یەکەم(غرر)، سێ شەوی دووەم(نەقل)، سێ شەوی سێیەم(تسع)، سێ شەوی چوارەم(عشر)، سێ شەوی پێنجەم(بیچ)،سێ شەوی شەشەم (درع)،سێ شەوی حەوتەم(ڤلمە)،سێ شەوی ھەشتەم(حنادس)،سێ شەوی نۆیەم(دئادی)،سێ شەوی دەیەم(محاق) ھەر یەک لەم وشانە مانای تایبەتی خۆی ھەبوو،وەک چۆن لەناو کورددا شەوی مانگەکان ناویان ھەیە.بەم شێوەیە عەرەبەکانی پێش ئیسلام ناوی مانگەکانیان بەچەند شێوەیەکی جیاواز بەکار دەھێنا و کاروبارەکانی خۆیان پێ بەڕێدەکرد، تەنانەت ڕۆژی مانگەکانیش لەساڵی مانگیدا (٢٩ یان ٣٠)ڕۆژ بووە.لەوسەدەمەشدا مانگە عەرەبیەکانیان بەسەر چوار وەرزدا دابەشکردبوون سەرەتاکەی لەوەرزی پایزدا بوو کەبە(ربیع)ناسرابوو پاشان (شتاء و ێیف و قیڤ)دەھات.بەڵام لەسەردەمانی دواتردا ئەم شێوازە بەرەو کاڵبونەوە ڕۆشت و لەئیستادا ناوی وەرزەکان بەم شێوەیە بەکاردەھێنرێت: (الربیع ،الێیف ،الخریف، الشتاء). جگە لەوەش ناوی ڕۆژەکانی ھەفتەش لای عەرەبە کۆنەکانی سەردەمی نەزانی بەم شێوەیە بوون(( شیار(شەممە)، ڕول(یەک شەممە)، ڕھون یان ڕھود(دوو شەممە)، جبار(سێ شەممە)، دبار(چوار شەممە)،مۆنس(پێنج شەممە)، عروبە(ھەینی)،بەڵام ئەم ناوانە زانیاریەکی ئەوتۆیان لەبارەوە نەمان و لەئێستادا بەکار نایەن.

ڕووداوو ساڵەکانی سەردەمی پێغەمبەر وەک ڕۆژژمێر بەکاردەھاتن:

تەنانەت لەسەردمی پەیامبەری ئیسلام موسوڵمانان ساڵنامەیەکی دیاری کراویان نەبووە لەکاتێکدا ئەوان کۆچیان کردبوو بۆ مەدینەو خاوەن کیانی خۆیان بوو، ھەر ساڵێک کەدەکەوێتە نێوان ڕووداوی کۆچ و مەرگی پێغەمبەر(ێ) بەناوی ڕووداوێکی تایبەت کەلەو ساڵەدا ڕوویداوە جیایان کردبوویەوەو ناویان لەسەر دانابوو وەک:( یەکەم ساڵی دوای کۆچ(سنە الاژن) و ساڵی دووەم(سنە الامر بالقتال) و ساڵی سێیەم(سنە التمحیێ) و ساڵی چوارەم(سنە الترفئە)و ساڵی پێنجەم(سنە الزلزال) و ساڵی شەشەم(استئناس) و ساڵی حەوتەم(سنە الاستغلاب) و ساڵی ھەشتەم(سنە الاستواء) و ساڵی نۆیەم(سنە البرائە) و ساڵی دەیەم(سنە الوداع) و ئەگەر یەکێک لەو ناوانە بھاتایەتە سەر زمانی موسوڵمانان بەس بوو تابڵێن ئەو ناوە ساڵی چەندی کۆچیە. بەم شێوەیە لەو سەردەمەشدا موسوڵمانەکان لەبری ساڵنامەیەکی دیاری کراو ئەم ناوانەیان دیاری دەکرد و بەکاریان دەھێنان.
وەک چۆن موسوڵمانان لەسەردەمی پێغەمبەردا(ێ) ڕۆژژمێریان نەبوەو بەکاریان نەھێناوە، بەھەمان شێوە دوای کۆچی دوای پێغەمبەرو لەسەردەمی یەکەمین خەلیفەی ئیسلام(ئەبوبەکری ێدیق ١١-١٣کۆچی)دا موسوڵمانان ڕۆژژمێریان نەبووە، ئەمەش لەبەر دوو ھۆکاری سەرەکی بوو. یەکەم: ئەبوبەکری ێدیق ماوەی خەلافەتەکەی زۆر کورت بوو، دووەم:جگەلەوەش لەو ماوەیەدا زۆر سەرقاڵ بوو بەشەڕی ھەڵگەڕاوەکان.ئەمانە ھۆکار بوون کە خەلیفەی یەکەم بیر لەدانانی ڕۆژژمێر نەکاتەوە.

سەرەتای دانانی ڕۆژژمێر لەمێژووی موسوڵماناندا:

ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبکرێت ڕۆژژمێری کۆچی و چۆنیەتی دانانی ئەم ڕۆژژمێرەیە، ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفەی موسوڵمانان (عومەری کوڕی خەتاب)ەوە دانراو کۆچی پێغەمبەری ئیسلام لەمەکەوە بۆ مەدینە ھەڵبژارد، کەلەشەوی ٢٧/٢٨ێەفەر دەستی پێکرد و لەڕێکەوتی ١٢ی ربیع الاول گەیشتە شاری مەدینە، یەکێک لەکارە باش و پێویستیەکان ئیمامی عومەر پێی ھەستا بریتی بوو لەدانانی ڕۆژژمێری کۆچی بۆ خزمەتی زانست و موسوڵمانان بۆ بەکار ھێنانی ساڵەکان، ئەمەش بویە دەروازەیەکی مێژووی گرنگ بۆ موسوڵمانان و مێژووی شارستانیەتی ئیسلامی.

ھۆکارەکانی دانانی ڕۆژژمێری کۆچی:

لەدانانی ڕۆژژمێردا چەندین ھۆکاری گرنگ ھەبوون بۆئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە کەموسوڵمانانیش ڕۆژژمێرێکیان ھەبێت لەسەری بڕۆن و ڕووداوەکان تۆمار بکەن، بەتایبەت لەدوای کۆچکردن و وەفاتی پەیامبەر، لەگرنگترین ئەو ھۆکارانەش فراوانبوونی خاکی دەسەڵاتی ئیسلامی و زۆر بوونی ڕووداوەکان و فراوانبوونی سنورەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و زۆر بوونی نوسراوەکان، لەلایەکی دیکەشەوە ھۆکاری دیاریکردنی ڕۆژژمێری کۆچی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە (شەعبی) دەگێڕێتەوە کە(ئەبوموسای ئەشعرەی) نوسراوێکی نارد بۆ لای ئیمامی عومەر و ڕایگەیاند کەلەلای ئێوەوە نوسراومان بۆ دێت مێژوو و ڕێکەوتیان لەسەر نیە،جگە لەوەش (مەیمونی کوڕی مەھران) دەگێڕێتەوە کە بەڵگەنامەیەک برایە لای ئیمامی عومەر لەکاتی جێبەجێکردنی مانگی شەعبان بوو،خەلیفەی موسوڵمانان فەرمووی لەکام شەعباندا ھاتووە یان ئێمە لەکام شەعبانداین، لەپاشان فەرمووی بەھاوەڵەکان شتێک دابنێن بۆ خەڵکی کەبەھۆیەوە کاتەکان بناسن.

گرنگترین ڕاوبۆچونەکان بۆ دانانی ڕۆژژمێر:

لەکاتی دانانی ڕۆژژمێردا چەندین ڕاوبۆچوونی جیاواز ھاتەئاراوە، ئەوەبوو خەلیفەی موسڵمانان (عومەری کوڕی خەتاب) لەساڵی (١٧)کۆچی پاش کۆبونەوە پرس و راِوێژ و ڕاوەرگرتن لەھاوەڵان بۆ دیاریکردنی ڕووداوێک کەسەرەتای ڕووداوێکی گرنگ بێت لەمێژووی ئیسلامدا، لەو کۆبونەوەیەدا بۆ دیاریکردنی ساڵنامەی کۆچی چەند ڕاوبۆچونێکی جیاواز پەیدابوو وەک

(یەکەم:ڕۆژی لەدایک بونی پەیامبەر. دووەم: سەرەتای ھاتنی وەحی بۆ پەیامبەر. سێیەم:ڕۆژی کۆچی دوای پەیامبەر. چوارەم:ھەندێک پێشنیازی ساڵی ڕۆمیان کرد بەڵام وترا ئەوە لەکاتی زولقەرنەین شتی پێ نوسراوە بۆیە ماوەکەی زۆر درێژە و پەسەند نەکرا.

پێنجەم:ھەندێکی دیکە وتیان لەمێژووی فارسەکانەوە بنوسن بەڵام بۆ ئەوەش وترا ھەر پاشایەک ھاتوەتە سەر تەختی دەسەڵات مێژووی پاشاکەی پێش خۆی پشتگوێ خستوەو لەسەرتای پاشایەتی خۆیەوە مێژووی بەکارھێناوە)

بەم چەشنە ھیچکام لەپێشنیازەکان پەسەند نەکران، بۆیە سەرئەنجام کۆی بۆچونەکان لەسەر ئەوەبوون کەماوەی چەندە پەیامبەر لەمەدینە ماوەتەوە زانیان ماوەی (١٠)ساڵ ماوەتەوە ئەمەش کاتێکی نزیک و باوەڕپێکراو بوو بۆیە ساڵنامەی کۆچیان ھەڵبژارد کەدەکاتە کۆچی پەیامبەر بۆ مەدینە، لەنێو ئەوانەشدا ھەر یەک لە(عومەری کوڕی خەتاب و عەلی کوڕی ئەبو تالب و ئەبو موسای ئەشعەری) ئەو بۆچونەیان ھەبوو کە ڕووداوی کۆچکردنی پەیامبەری ئیسلام لەمەکەوە بۆ مەدینە بکەنە سەرەتای ساڵی کۆچی وەک سەرەتای ساڵنامەی ئیسلامی.چونکە بەھۆیەوە دەوڵەت دامەزراو ساڵنامەکەش بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەکار ھات.

ھۆکارەکانی دیاریکردنی ڕووداوی کۆچ لەمەکەوە بۆ مەدینە:

لەدیاریکردنی ڕووداوی کۆچ لەمەکەوە بۆ مەدینە چەند ھۆکارێک ھەبوون، لەڕاستیدا ھۆکاری دیاریکردنی ئەم ڕووداوە واتە کۆچکردن لەمەکەوە بۆ مەدینە لەبەر ئەم ھۆکارانەبوو کەبریتی بوون لە: (یەکەم: کۆچ(ھیجرەت) گۆڕنێکی بنەڕەتی بوو لەپێغەمبەرایەتی و بەجێھێشتنی خۆشەویسترین وڵات و ھاوبەشی ێەحابەکان. دووەم:ھۆکاری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلام بەناوی دەوڵەتی مەدینە کەبویە یەکەمین دەوڵەتی ئیسلامی لەمێژووی موسوڵماناندا. سێیەم:لەلایەکی دیکەش بەڕاستی کۆچکردنی پەیامبەر جیاوازی خستە نێوان حەق و باتڵ.چوارەم: ھۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کەدوای کۆچ کاروبارەکانی ئیسلام بەباشی و بەڕاستی بەڕێوە چوون و نەیارانی پەیامبەر شکستیان خوارد لەو پیلانەی کەبۆ پەیامبەریان دانانبوو ڕزگاری بوو)، لەسەر ئەم بنەمایەش ئەوەی ڕاست و بەناوبانگە ئەوەیە خەلیفەی موسوڵمانان عومەری کوڕی خەتاب فەرمانی کرد بەدانانی ڕۆژژمێرێکی ئیسلامی بۆ موسوڵمانان ئەویش (ڕۆژژمێری کۆچی) بوو سەرەتای ڕۆژژمێرەکەش دیاریکردنی رۆژی(١ی موحڕەم) بوو، بەمەش ڕۆژی (١)ی موحەڕەم دیاریکراو بوو بەسەرەتای ھەموو ساڵێکی کۆچی لەمێژووی ئیسلام و موسوڵماناندا ئەمەش لەڕوانگەی مێژووییەوە، بەمەش ڕۆژژمێری ئیسلامی بەڕۆژژمێری کۆچی ناسراو لە(١)ی موحەڕەمی ساڵی کۆچی واتە(١/١/١) دەست پێدەکات، کەبەرامبەرە بەڕۆژی(١۶ی تەموزی ۶٢٢) زاینی ئەمەش لەڕوانگەی ڕۆژژمێرو ژمارەوە، لەو کاتەشەوە ساڵنامەی کۆچی بویە ساڵنامەیەکی باوەڕپێکراوی مێژوویی بۆ موسوڵمانانی جیھان بەگشتی و دەوڵەتی عەرەب و ئیسلامی بەتایبەتی، بەمشێوەیە لەو سەردەمەوە تا ئێستاش کار بەم ڕۆژژمێرە دەکرێت و لەپەرەسەندندایە.
ساڵنامەی کۆچی ساڵنامەیەکی ئاینیە و لەسەر گۆڕانکاری مانگ بنیاتنراوە و مانگەکانیش بەبینینی مانگ دەست پێدەکەن و ساڵی بۆ دوازدەمانگ دابەشکردووە، بەمەش ڕۆژمێری کۆچی لە(١٢) مانگ پێک دێت واتە ھەر ساڵێکی کۆچی دەکاتە (٣۵۴) ڕۆژ و بەتەواوەتی بریتیە لە(٣۵۴.٣۶٧٠۵۶) ڕۆژ ، مانگەکانیش لەم ڕۆژژمێرەدا (٢٩) یان (٣٠) ڕۆژە (لەبەر ئەوەی خولی مانگی ئەکاتە(٢٩.۵٣٠۵٨٨ڕۆژ) بەمەش ساڵنامەی کۆچی ١١ ڕۆژ جیاوازی ھەیە لەگەڵ ساڵنامەی زاینیدا،واتە کۆی ڕۆژەکانی ساڵنامەی کۆچی ١١ ڕۆژی کەمترە لە کۆی ڕۆژەکانی ساڵنامەی زاینی.دوای ئەوەی موسوڵمانان ساڵی کۆچیان دیاری کردو سودیان لەمانگەکانی پێشتر بینی بەم شێوەیە لەو سەردەمەوە مانگەکان بەم شێوازە دیاری کران و بەکار ھاتن.دەست پێکردنی سەرەتای مانگەکان لەساڵی مانگیدا بەبینی مانگ دەست پێدەکات و بە ونبون و دیار نەمانی مانگ کۆتایی دێت و سەرەتای مانگی نوێ دەست پێدەکات.ئێستا لەنێو جیھانی ئیسلامیدا ناوی مانگەکانی ساڵنامەی کۆچی بەم شێوەیەو بەم ڕیزبەندیە بەکاردەھێنرێت و کاری پێدەکرێت. ئەوەی گرنگە ئاماژەی بۆ بکرێت ئەویش ئەوەیە ژمارەی ڕۆژەکان لەم ڕۆژمێرەدا ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە و ھەندێک جاریش گۆڕانکاری لەژمارەی ڕۆژەکان ڕوو دەدات، ئەمەش بەھۆی دواکەتن و درەنگ بینینی مانگ ڕوودەدات لەبەر نالەباری کەش و ھەواو شوێنی جوگرافی وڵاتان.ژمارەو مانگ و ڕۆژەکانی مانگی ساڵنامەی کۆچی بەم شێوەیە ھاتوون: (محرم ٣٠ڕۆژ، ێفر٢٩رۆِژ، ربیع الاول٣٠ڕۆژ، ربیع الپانی(ربیع الاخرە) ٢٩ ڕۆژ، جمادی الاول٣٠ڕۆژ، جمادی الاخرە ٢٩ڕۆژ، رجب ٣٠ڕۆژ، شعبان ٢٩ڕۆژ، رمچان ٣٠ڕۆژ، شوال ٢٩ڕۆژ، ژو القعدە ٣٠ڕۆژ ، ژو الحجە ٢٩ ڕۆژ.

واتای ناوی مانگە عەرەبیەکان:

١. موحەڕەم:

مانگی یەکەمە لەڕۆژژمێری کۆچیدا،یەکێکە لەو مانگانەی شەڕو کوشتاری ناوخۆیی لەدورگەی عەرەبی بەتایبەت لەشارەکانی وەک(مەککە و مەدینە) تێیدا حەرامە و بەھیچ شێوەیەک شەڕی تێدا ئەنجام نەدراوە لەبەر ئەوە بەموحەڕەم(قەدەغەکراو) ناونراوە و یەکێکە لەو چوار مانگەی شەڕ و کوشتنیان تێدا حەرام کراوە.

٢. سەفەر:

لەم مانگەدا عەرەبەکان دەستیان دەکرایەوە و دەردەچون بۆ شەڕی ناوخۆیی شاروگوندەکان چۆڵ دەکران و بەرەو شەڕو ھەرا دەڕۆیشتن و دەیاندا بەسەر یەکتردا و بێبەزەییانە شاڵاویان دەبردە سەر یەکتر، دەوترا عەرەب لەمەکە دەرچون گەڕەک و ماڵەکان چۆڵ دەبون(اێفرت الدیار)واتە کەسی تێدا نەما لەبەر ئەوە بە سەفەر ناودەبرا و سفر دەبونەوە لەخەڵکو دەردەچون بۆ غەزوو.بەواتایەکی دیکەش لەترسی دەست پێکردنەوەی شەڕ ڕەنگیان زەرد ھەڵدەگەڕا.

٣. رەبیعی یەکەم و ڕەبیعی دووەم:

رەبیع لەعەرەبیدا بەمانای بەھاردێت.ئەمەش لەکاتی بەھاری ئەو سەردەمەدا بووەو لەوەرزی بەھارد ناونراوە،گژوگیا سەوز دەبوون لەبەر ئەوە بە(رەبیعی یەک ورەبیعی دووەم)واتە بەھاری یەکەم و بەھاری دووەم ناودەبران.

۴. جەمادی یەکەم و جەمادی دووەم:

لەبەر ئەوەی ئەم دوومانگە لەزستاندا بوون و لەو سەردەمەدا ئاو بەستویەتی لەبەر زوقم و سەرما، لەبەر ئەوە بەناوی(جەمادی) ناونراون واتە مانگی بەستووی یەکەم ودووەم.

۵. رەجەب:

لەسەردەمی نەفامیدا عەرەب زۆر بەگەورەو پیرۆزیان زانیەوەو وازیان لەشەڕ و کوشتار ھێناوەو شەڕ قەدەغە دەکرا،لەبەر ئەوە بەڕەجەب واتە(وەستانی جەنگ یان لەکوشتار وەستان) ناودەبرا.کەلە وشەی(رجبت الشئ- ترسان لەشتێک)ەوە ھاتووە.

۶. شەعبان:

دوای پشووی یەک مانگە دیسان عەرەبەکان دەستیان دەکرایەوە،بەش بەش بوون بۆ ھێرش و پۆل بەپۆل دەستیان دەکردەوە دزی و تاڵانی و وێرانکاری ئەمەش بۆ پەیداکردنی دەستکەوتی خۆیان و پەیداکردنی ئاو بۆ ئاودانی ئاژەڵەکانیان، ئەمەش بەشەعبان بەواتای جیابوونەوەو دەستکرانەوە ناو دەبرا.

٧. رەمەزان:

لەکۆندا ناتقی پێوتراوە،کاتێک ناوەکەیان گۆڕا کەوتە مانگێکی گەرم،(مچاء) واتە زۆر گەرم،ئەمەش لە (الرمچاء)ی عەرەبیەوە ھاتووە کە ئەوپەڕی گەرما دەگرێتەوە و ناوی مانگەکە لەو کاتە نراوە بەرەمەزان یان گەرما ناونراوە. عەرەبەکانی سەردەمی نەزانی ئەم ڕۆژەیان زۆر بەگەورە دەزانی.
٨. شەوال:لەکلک گرتنی حوشتری(مێ)وە ھاتووە و حوشتر کلک بەرزدەکاتەوە(اشالە)ی دەکرد داوای دروست بوون دەکات. یان بەواتای وشککردنی شیری وشترەکان وتراوە کاتێک شیرەکەیان وشکی دەکرد. لەبەر ئەوە بەشەوال ناونراوە.

٩. زولقەعدە:

ئەمەش لە(قعود) واتە دانیشتنەوە یان دانیشتن ھاتووە،بەواتای دانیشتن و پشوودان و دورکەوتنەوە لەشەڕ ھاتووە(اقعد و عن القتال).ئەم مانگە یەکێکە لەمانگە حەرامەکان و شەڕکردن تێیدا حەرام کراوە،لەبەر ئەوە بەزولقەعدە ناونراوە.

١٠. زولحەجە:

لەکاتی حەجکردنی ئەو ڕۆژانەدا ناونراوە،چونکە مانگی حەجکردنە و جەژنی قوربانی تێدایە، عەرەبەکان لەکۆندا حەجیان ئەنجام داوە لەھەموو لایەکەوە خەڵک ھاتوون بۆ حەج و سەرقاڵی حەج و زیارەت و تەواف بوون ،لەبەر ئەوە بەمانگی حەج ناونراوە.

پێویستە لێرەدا ئەوەش بخرێتەڕوو کەلە ئێستادا شانشینی عەرەبی سعودی تاکە دەوڵەتە لەجیھاندا کەڕۆژژمێری کۆچی وەک ڕۆژژمێری فەرمی بەکاردەھێنێت،ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبکرێت ئەوەیە کەلەماوەی ٨۶ ساڵی مێژووی شانشینی عەرەبی سعودی (ساڵنامەی کۆچی) وەک ساڵنامەی فەرمی دەوڵەت کاری پێکراوە، بەڵام لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیاری داوە ئیدی لەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و مامەڵەداراییەکان ڕۆژژمێری زاینی بەکار بھێنرێت.

پەراوێز:

– لەھەندێک سەرچاوەدا ئاماژە بە (۴٣) خولەک دەکات.
– ھارونی کوڕی مەعروف دەگێڕێتەو و دەڵێت:عەبدولعەزیەی کوڕی محەمەد بۆی گێڕاینەوە کەعوسمانی کوڕی عوبەیدوڵا وتی: گوێم لەسەعدی کوڕی موسەیەب بوو فەرمووی:ئیمامی عومەر کۆچەران و یاریدەدەرانی کۆکردەوەو پێی فەرمون لەکەیەوە مێژوو بنوسین لەوەڵامیدا عەلی کوڕی ئەبوتالب فەرمووی لەساتەوەختی دەرچوونی پەیامبەر لەزەوی ھاوەڵدانانەوە بۆخوا،جالەبەر ئەوە ئیمامی عومەر ئەوەی پەسەندکرد و نوسی.
– لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەوەیش ئەوەیە لەکاتێکدا پەیامەبەری ئیسلام لەمانگی ێەفەردا کۆچی کرد بۆ مەدینە بۆچی مانگی موحەڕەم کرا بە یەکەمین مانگی ساڵنامەی کۆچی لەبری مانگی سەفەر؟ لەکورتترین وەڵامدا ئاماژە بەوە دەکرێت موسوڵمانان کۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەی مانگی موحەڕەم وەک مانگی یەکەم بمێنێتەوە بەسیفەتی ئەوەی لەسەردەمی پێش ئیسلامدا مانگی موحەڕەم یەکەمین مانگی بەکارھاتووی ساڵ بووە لەبەر ئەوە وەک خۆی ھێشتیانەوە.لەگەڵ ئەوەشدا ھەر وەک چۆن ئیمامی عومەر ڕاوێژی کرد بەھاوەڵان بۆ دیاریکردنی ساڵێک بۆ دانانی ساڵنامەی ئیسلامی ئاواش ڕاوێژی پێکردن بۆ دیاریکردنی مانگێک بۆ سەرەتای یەکەمین مانگی ساڵنامەکە و چەندین ڕا ھەبوو وەک(ھەندێک وتیان مانگی ڕەمەزان لەبەر ئەوەی لەو مانگەدا قورئان ھاتوەتەخوارو مانگی سروش(وەحی) و سەرەتای دەسپێکردنی بانگەوازیش لەم مانگەدابووەو گەورەترین مانگیشە. ھەندێکی دیکە وتیان مانگی رەبیعو ئەول لەبەر ئەوەی لەو مانگەدا پەیامبەر گەیشتە مەدینە.بەڵام ھەر یەک لە( عومەر و عوسمان و عەلی) یەک دەنگ بوون کەمانگی موحەڕەم یەکەم مانگی ساڵی کۆچی بێ، لەبەر ئەوەی پێش ئەو مانگە مانگی(زیلحیجە)یەو موسوڵمانان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و تەواوکەری پایەکانی دینە، جگە لەوەش پەیماندانی ئەنێارەکان و دڵدامەزراندنیان لەسەر کۆچ لەم مانگەدابووە.
– لەھەندێک سەرچاوەکاندا ڕۆژی ١٩ی تەموزی ۶٢٢ زاینی دیاری کراوە،بەڵام یەپێی زۆر بەی سەرچاوەکان ١۶ی تەموز دیارییکراوەو ئەم ڕۆژە ڕاسترە.
– ھەموو نەتەوەکان بەعەرەب و عەجەمەوە لەسەر ئەوە کۆکن کەژمارەی مانگەکانی ساڵ ١٢ مانگە،لەم بارەیەوە مەسعودی دەڵێت:(ژمارەی مانگەکان لای عەرەب و ھەموو عەجەم ١٢مانگە)ئەمەش بەو وتەیەی خوای گەورە پشت ڕاست دەبێتەوە کە دەفەرموێت:(ان عدە الشھور عند اللە اثنا عشر شھرا فی کتاب اللە یوم خلق السماوات والارض)،سورە التوبە الایە(٣۶)
– ئەبونەسر فەراھی لەشیعرێکدا ناوی ئەم دوازدە مانگەی ساڵی مانگی بەم شێوەیە ھیناوە:
موحەڕەم کەبڕوات دێتەوە مانگی ســەفەر دوو ڕەبیع و دوو جەمـادی دێنەسەر
پاش ڕەجەب شەعبان و ڕەمەزان و شــوالە جا زیـقەعدە و زیحەجە بـخەنە ئاخـر

 

ئامادە کردن وتوێژینەوە:موحەممەد مەحمودی

نمایش بیشتر

محمد محمودی

نویسنده و مترجم آذربایجان غربی- سردشت فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا