اصول

چۆن له خوای گەورە نزیک ببینەو

چۆن لە خوای گەورە نزیک ببینەوە ؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە مرۆڤی بڕوادار پێویستە سەرەتا ئامانجی لە ژیان، نزیک‌بوونەوە لە خوا بێت.

ئاساییە کە مرۆڤی موسوڵمان بیر لە پاداشتی دواڕۆژی دەکاتەوە، بۆ ئاسان کردنەوەی ئەم باسە چەن پێشنیارێک پێشکەش دەکەم کە هیوادارم بۆ نزیک‌بوونەوە لە خوا و ڕەزامەندی ئەو بەکەلک بن:

بۆ نزیک‌بوونەوە لە خوا دەبێ لە هەموو بوونەوەرێک نزیک ببیەوە و لەگەڵیان هاودەم بی و لە ڕێگەی ژیان تۆوی خۆشەویستی و ئاشتی بچێنی.

چاکەکان بە گرنگ دابنێ؛ نەک بەخاتری خودی کارەکە، بەڵکو بەخاتری ئەوەی کە کردنی کاری باش و بەراوردکردنی ئەو لەگەڵ گوناە و تاوان دەبێتە هۆی ئەوەی‌کە هان بدرێین کە دوو هێندە کاری چاکە بکەی و هەروەها هیوای گەیشتن بە ئەجر و پاداشت تۆ لە خوا نزیکتر دەکاتەوە.

بۆ دواڕۆژی خۆت بەرنامە دابڕێژە، داڕشتنی بەرنامەیەک بۆ دواڕۆژ، تۆ لە کاری دونیاشدا چالاک دەکات و دەبێتە هۆکاری نزیک بوونەوەت لە خوای گەورە.

بە دوای باشترین کردەوەکان بە؛ باشترینیان ئەنجام بدە، باشترین ڕۆژەکانی سال هەڵبژێرە و بەڕۆژوو بە. باشترین کاتەکانی عیبادەت لە دەست مەدە و تێبکۆشە بۆ ئەوەی لە بەنرخترین دارایی و سامانت ببەخشی.

لەگەڵ زانایان هاونشین و هاوڕێ به، چۆن هەر کەس بە دوای فێربوونی زانستی ئایینەوە بێت، لێیان نزیک دەبێتەوە. لە ڕێگای زانایان شەقاو بنێ و ڕێگای نزیک‌بوونەوە لە خوا لە ئەوان فێر ببە.

بۆ کردنی کردەوەی خێر هەموو کات هەوڵ بدە ڕێگای تازە بەدی بێنی و لە کردەوەی خێر داهێنەر بە. هەموو کات مەبەستت بۆ خوا پاک بکەوە و بە دوای ڕازی‌کردنی ئەو بە.

بۆ عیبادەت‌کردن چالاک بە کە عیبادەت بۆ خوایە و خوا ئەو کەسەی خۆش دەوێت کە لە ڕێگای ئەو هەنگاو هەڵدەگریت.

مەبەستت لە کردەوە لە بیر مەکە کە ئەو سنووری نێوان ڕەزامەندی خوا و خۆنواندنە.

دڵی خۆت بە زیکری خوا بڕازێنەوە و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی زیکردا بەشداری بکە و قوڕئان زۆر بخوێنەوە، با دڵت لەگەڵی هاودەم بێت کە قوڕئان کەلامی خوایە.

خەم و و ناخۆشی بگۆڕە بە شادی و دوایی و ڕوو لە عیبادەتی خوا بکە، ناخۆشییەکان تەنیا تاقی‌کردنەوەیەکن لە لایەن خوا، بۆیە لە کاتی بەڵا و موسیبەتدا خۆڕاگر بە. لە فەرموودەی قودسیدا هاتووە: «ولا یزال عبدى یتقرب إلیّ بالنوافل حتى أحبه»
واتە: «بەندەکانم لە کاتی ئەنجامی سوننەتەکان لە من نزیکتر دەبنەوە تا زیاتر خۆشم بوێن.»
لە کاتی موسیبەتەکان خۆت بە زیوەری سەبر و خۆڕاگری بڕازێنەوە و ئارام بگرە. بزانە کە خودا زەرەر بە تۆ ناگەیێنی و ئەو شتەی تووشی تۆی دەکات، تەنیا بۆ ئەوەیە کە ڕازی و شادمانت بکات. بیر لە ئەجر و پاداشت بکەوە کە ئەگەر لە دونیاش پێت نەدرێت، ئەوە لە دواڕۆژ کارت بۆ ئاسان دەکات. لە بیرت بێت کە ئەگەر خۆڕاگر بی خوای گەورە هەموو کات لە تۆ نزیکتر دەبێتەوە. و لە کتێبی پیرۆزی قوڕئاندا دەفەرموێت: «اصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِینَ»
واتە: «خۆڕاگر و پشوودرێژ بن کە خوا لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە خۆڕاگرن».

سوێند بە خوا ئەگەر کەسێکی خۆش بوێت ئەوە تاقی دەکاتەوە. «اصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِینَ» 

بۆ کاتی خۆت سەقیل بە و تەنیا لە ڕێگای ڕەزامەندی خوا نەبێ بە فیڕۆی مەدە. بزانە کە کاتی بێ کاریت لە تەرازووی گوناهەکانت دادەنرێت و بۆ خاتری بەسەربردنی تەمەنت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت: تەمەنت لە چ ڕێگایەک بەسەر برد و ئامانجت لە ژیاندا چی بوو؟

بۆیە بەردەوام تێبکۆشە کە بە باشی کەڵک لە تەمەنت وەرگری.

لە لێکدانەوەی ئەم شتانە و ئەندازەی نزیکی خۆت لە خوا دەتوانی بزانی:

ئایا لە ڕێگای ڕاست هەنگاوت ناوەتەوە یا نە؟
و ئایا بە نزیک‌بوونەوە لە خوا سەرکەوتوو
بوویی یا نە؟ بۆ سەرکەوتن لەو ڕێگایە ڕێکاری جۆراوجۆر هەیە و گرنگترینیان ڕادەی خۆشەویستیت لە دڵی خەڵک دایە. چۆن خودای گەورە ئەگەر کەسێکی خۆش بوێت ئەوە لە ناو دڵی خەڵک خۆشەویستی دەکات.

لە پێغەمبەر(د.خ) دەگێڕنەوە کە دەفەرموێت: «إن الله تعالى إذا أحب عبداً دعا جبریل، فقال: إنی أحب فلاناً فأحببه، فیحبه جبریل، ثم ینادی فی السماء، فیقول: إن الله یحب فلاناً، فأحبوه فیحبه أهل السماء، ثم یوضع له القبول فی الأرض.»
واتە: «هەر کات خوای گەورە بەندەیەکی خۆی خۆش ویست، ڕوو دەکاتە جوبڕەئیل و دەفەرموێت: «من فڵان کەسم خۆش دەوێت بۆیە تۆش ئەوت خۆش بوێت.» بۆیە جوبرەئیل ئەوی خۆش دەوێت و دوایی لە ئاسمان بانگ ئەفەرموێت و دەڵێت: «خوا فڵان کەسی خۆش دەوێت و ئێوەش خۆشتان بوێت.» ئەو کات ئەهلی ئاسمان و دواییش ئەهلی زەوی ئەویان خۆش دەوێت.»

سەرچاوە: ئیسلاح وێب

نوسەر: زوحا ئیسماعیل
وەرگێڕ: سنوور مەحەممەدیان

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا