دعوت اسلامیقرآن

چەند ئامۆژگار‌یی بۆهۆگرانی قورئانی پیرۆز

ئامۆژگاری‌یەکانی دکتۆر ئەیمەن سووەید بۆ هۆگرانی قورئانی پیرۆز تاکە یاسای هێوری و سەفای سەردەم

سوێند بە خوای تاقانە خۆم لە پێشترم بۆ ئەم ئامۆژگاری و نەسیحەتەی دەیخەمە بەردەستی ئێوە، خوازیارم لە پەروەرێنی مەزن پشتیوانمان بێ بۆ جێبەجێ کردنی. سوێندبێ شەرم دەکەم لە ناردنی ئەم ئاگادارییە، خوای گەورە ئاگاداری دڵەکانە. بەس بۆ ئەوەی تکای قوڕئان لە دواڕۆژدا بمانگرێتەوە ئەو چەند خاڵەی خوارەوە دەخەمە ڕوو، هیواخوازم سوود و قازانجی هەبێت.

خوای گەورە دەفەرموێ( يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ ــــ واتە: ئه‌و که‌سه‌ لاده‌درێت له‌ ئیمان که‌ لادراوه‌ چونکه‌ خۆی گومڕایه‌.

خوشک‌ و برایانی ڕێزدار؛

کەسێ دەستی بە لەبەرکردنی قوڕئان نەکردووە با دەست پێ بکات.

کەسێ کەمتەرخەمی کردووە لە ئاستی قورئان تا زووە با وەیکات و وەیخوێنێتەوە.

کەسێ بەشێکی تایبەتی لە قوڕئانی نییە بۆ خوێندنەوە با فریای خۆی کەوێ و خۆراگر بێ و خۆڕاگری بنوێنێ.

بێگومان لەبەرکردنی قوڕئان و خوێندنەوەی بەردەوام (شەو و ڕۆژ) چێژێکی هەیە ماندووییت ئەحەوێنێتەوە.

لەسەر قاڵی و چالاکی بێکەڵک کەم کەوەوە، چەن خولەکێک کاتی خۆت دانێ بۆ فێربوونی قوڕئان.

لە خەو ڕاپەڕە، بەشکم بگەنە کاروانی تۆبەکاران و بەهرەمەند و مرادحاسڵ بن لە تام و چێژی پەرەستشی خواپەرستان، کەواتە (وَاسْجُدْ وَاقْتَرِبْ).

چەن دێڕ و پەڕەیێک لە قوڕئان دابین بکەو لەبیرت نەچێ هەردەم پێتکرا خەریکی خوێندنەوە و وردبوونەی قوڕئان بە، هەر وەها دایمە خەریکی تەسبیحات بکە لە”
سبحان الله
استغفرالله
لااله‌الااللە
سڵاوات

دوعا بۆ خۆت بکە، بۆ دایک‌ و باوکت و باوەرداران، تەنانەت بۆ ئەوەی خۆشت ئەوێن یا نە ببەرە هۆی یادەوەری زۆرینەی خەڵکی.

لە فەڕڕی قوڕئان ئەوەیە” خوای گەورە پیت دەخاتە ئەقڵ‌ و هۆشی خوێنەرەکەی و ئەوەی قوڕئان لەبەر دەکا، وەک زانایان فەرموویانە: (عبدالملک بن عمیر) دەڵێ: وتراوە” لە بەرێزترینی مرۆڤەکان خوێنەرانی قورئانن.

ئیمام قورتوبی دەڵێ: هەرکەس قوڕئان خوێن بێ تێگەیشتنی خۆی سیخناخ دەکا بە بەرەکەتی قورئان! با تەمەنی بگاتە سەد ساڵیش.

زانستی سەردەم سەلماندوویەتی کە لەبەرکردنی قوڕئان و موتاڵای مێشک و هزر بەهێز دەکات.

ئیمام ئیبڕاهیم مەقدیسی وەسیەتی قوتابییەکەی خۆی دەکرد و دەیوت: زۆر قوڕئان بخوێنە و وازی لێ مەهێنە چون ئەوەی بەدوایدا دەگەرێی بۆت ئاسان دەکات بەگوێرەی خوێندنەوەت.

ئەبوززەناد دەڵێ: بەیانیان دەچووم بۆ مزگەوتی مەدینە بەلای هەر ماڵێکدا دەڕۆشتم خوێنەری قوڕئانی تیدابوو.

شێخولئیسلام دەڵێ: هیچ شتێکم نەدی ڕوح و شعوور پاراوکا، لەش بپارێزێ، بەختەوەری دەسبەسەرکا زۆرتر لە ڕوانین بۆ کەلامی خوای گەورە.

خوو بگرە بە قوڕئان فەڕڕت دەستەکەوێ. خوای بەرز ئەفەرموێ (وَهَـذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ…) ڕاڤەکارانی قوڕئان دەڵێن: خۆمان سەرقاڵی قوڕئان کرد خێر و خۆشی و فەڕڕ نسیبمان بوو.

خوایە داواکارین؛ دڵمان هۆگری قوڕئان کەیت و خوێندنەوەو موتاڵای ورد و تێگەیشتنی قوڕئانمان پێ بدەی بەو جۆرەی تۆ ڕازیت، کرداری پێبکەین.
سوێندبێ قوڕئان سەرچاوەی بەرەکەتە لە ژیاندا گەر نیازت بێگەرد بێ بۆ خوای تاقانە.

کاناڵی د، وەسفی ئەبووزەید.
وەرگێڕ: سەعدی موڕادی

از طريق
سعدی مرادی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا