که سایه تی موحه ممه د ئه بوو زوهره
کەسایەتی ناودار موحەممەد ئەبووزوهرە،
* لە ۱۹ ڕەبیعولئەوەلی ساڵی ۱۳۹۴ کۆچی فەوتی کردووە.
* بە دڕێژایی مێژوو دەعوەتی ئیسلامی بەهرەمەندبووە بە پیاوانێ کە زۆر مکوڕبوون لەسەر ڕاستیو حەق ڕاگەیاندن، وازیان لەکاری دنیایی هێناوە، دەرهاتەبوون لە ئاست ناحەزانی ئیسلام بە بەڵگەی پتەوو پەیتا.
ـ*یەکێک لەو کەسایەتیانە بریتیە لە شێخ ئەبووزوهرە، ئەو کەسایەتیەی کە لە میسرا چەندین جار چووە مەیدان بۆ بەرگریو سەرخستنی ئایینی ئیسلام وەک:
٭ ده سپێشخه ری سەبارەت بە سنووردار کردنی وەچە( تحدید النسل)
٭ یا وەکوو یاسای خێزانداریو بنەماڵەیی،
٭ پێنووسو بیرۆکەی خستەگەر دژ بەوانەی سوود(ربا) یان مەباح ئەکرد
٭ هەروەها دژ بەو لادەرانەی کە ماوەیێک هەوڵیاندا بە پشتیوانی دەسەڵات بە بیری پووچەڵی خۆیان ڕەنگئامێزی گەلو نەتەوەی میسر بکەن، هەروەک هەوڵیشیاندا ئەم پیاوە هەڵکەوتەیە بێدەنگ بکەن بۆ ماوەیێکی نادیار بەبێ چاوپێکەوتن!! هەر لەبەر ئەوەی سەهل ئەنگار نەبوو لە ئاست ئایینو بڕواکەیو ئایین بە دنیای پەست نەدەگۆڕیەوە.
– بە ڕاستی خوای گەورە ڕەوانبێژیێکی دابوویە بۆ وتنی هەق، پاڕاویێکی وەهای دابویە بۆ لابردنی ناحەزیەکان لە دەوری ئیسلامدا، کە ئەم دوو تایبەتمەندیە(بلاغەـفصاحە) وای لێ کردبوو وەک کێو بەرابەر دوژمنانی دین ڕاوەستێ لە چەرخێکا کە بە دەیان زانای کاسە لێسی دەسەڵات لە گۆی ئەوا ئەسووڕانەوەو فکری ئەویان ( دەسەڵات) پەرە پێ ئەدا.
– ئیمام ئەبووزوهرە لەپێش ئەو ئاوە بەناو سێڵاوانەدا وەک کێوی پتەو وەستاو نەرمی نەنواند، خۆڕاگربوو، پێشڕەوبوو بێ گەڕانەوە، دەسەڵاتی دەسڵاتدار نەی ترسان، تەنانەت دارایی دنیاو پلەوپایە نەی خەڵەتاند.
-هەروەک پیاوێ دڵێرو سابت قەدەمو چاو نەترسو وتەپاکو زمان ڕەوانو بەڵگە بەهێز بووە بەجۆرێک کە بە جورئەتەوە ئەوەی بڕوای پێی بووە ڕایگەیاندوە، خەڵکی سەرسام بووگن بە جوامێریەکەی لە سەردەمێکا کە بێ دەنگی زێربوو یا ڕێگەی ڕزگاری بوو لەگەڵ ئەمنیەتو ئاسایشی ژیان.
-لەو کەسانە نەبووە کە ڕاحەتی ژیان هەڵبژێرێ لە ئانێکا خەڵکی پێویستیان بە ئیرشادو ڕاهنمایی بێ، سەرکردە لەگەڵ ژێردەستەکانیا ناپاکی ناکا، کەسێ لەسەر سنوور بوەستێ هەست بە ئەمانەتو بەرپرسیاریەتی دەکا وێڵی ناکا تا لەدەرێرا بۆی بێن،
بۆیە شێخ تەواو زانیبووی لەسەر ئەو سنوورە وەستاوە نابێ جێی بێڵێ مەگەر بە مردن.
-لەلایەن دەسڵاتدارانەوە پێی وتراوە لە دەرەوەی میسر وەمێنێ بۆ هەمیشەیی لە وەڵاما وتبووی: مانەوەم لێرە ئەدای واجبێ ئەکا وائەبینم بە نیسبەت منەوە وەک واجبی لێهاتوە، من لەسەر هێڵێکم کە وڵاتانی تریش پێی موتەئەسرن، میسر عەقڵو دڵو ئەزهەری منە.
-بە ڕەحمەت بێ هێمای یەکگرتووی نێوان زانایانی هاوچەرخی خۆی بووە،
٭ لە مەعریفەتو زانستا کۆگایەکی خڕکردبوەوە،
٭ وردبین، فقهـ زان، دووربین، دوور لە دەمارگیریو ئاڕەزووی ناحەز، سەرچاوەی چارەسەری گرفتی کێشەی خەڵکی بوو، پەنای ئەهلی زانست بوو کاتێ کێشەیێکی گرێدار ڕوویدایێ، تا وای لێهات نازناوی پێشەوایان پێدا.
٭ گەورەبوونی؛
-لە ۲۹ مارسی ساڵی ۱۸۹۸ زاینی لە شاری (محلەالکبری) کە یەکێ لە شارەکانی پارێزگای غەربیە شێخ محەممەد ئەحمەد مستەفا ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەبووزوهرە شەشتاوی لەدایک بوو.
– لە خێزانێکدا گەورەبوو کە گرنگیان ئەدا بە منداڵ، ناردیان بۆ یەکێک لە مەکتەبەکانی میسر کە منداڵانی فێری خوێندنو حیفزی قورئان دەکرد، سپاس بۆخوا تەواوی قورئانی لەبەر کرد، زۆر بە چاکی وانەکانی خوێند، دوایی ڕەوانەی زانکۆی ئەحمەدی کرا لە تەنتا کە شارێکە لە منارەی زانست لە میسردا، حەوشەی زانکۆکە پڕبوو لە زنجیرەی دەرس بە هیممەتی کەڵە زانایان بە ڕادەیێک کەپێی ئەوترا ئەزهەری دووهەم لەبەر پلەی بەرزی ئەو شوێنە.
-دوای سێ ساڵ لە وانەوتنەوە لە زانکۆی ئەحمەدی چوو بۆ مەدرەسەی قەزای شەرعی ساڵی ۱۳۳۵ هـ ـ ۱۹۱۶ ز لەدوای هەڵسەنگاندنی ئەوەڵ دەرچوو هەرچەن تەمەنیشی کەمبوو و دەرفەتیشی بۆ خۆ ئامادەکردن کەمبوو.
-ئەو مەدرەسەیەی کە مەحەممەد عاتیف بەرەکات دروستی کردوە دەرچوەکانی بۆ بەدەست هێنانی پلەی قەزاوەت هەوڵیان دەدا.
-ئەبووزوهرە لەم مەدرەسەیە مایەوە تا هەشت ساڵ زۆر بەجوانی زەحمەتی ئەکێشا تا لە ساڵی ۱۳۴۳هـ ـ ۱۹۲۴ز دەرچوو بە پلەی قازی شەرع لە دادگاکانی میسرێدا، پاشان ڕووی کردە دارولعلوم بۆ بەدەست هێنانی پلەیەکی تر(امتیاز) ساڵی ۱۳۴۶هـ ـ ۱۹۲۷ز لە ئاکاما دوو دەستکەوتی بەهێزی بەدەست هێنا کە زۆر پێویستن بۆ کەسانێ کە بیانەوێ لە زانستە شەرعیەکانا ڕۆچنو دەرهاتە بن.
٭ ژیانی زانستی
-لەدوای تەواوبوونی لە زانکۆ بێ وچان دەستی کرد بە فێرکاریو وانە وتنەوە لە دەبیرستاندا، پاشان لەساڵی ۱۳۵۲هـ ـ ۱۹۳۳ز سەرپشک کرا وانە بڵێتەوە لە زانکۆی بنەماکانی دین ( اصولدین)، تەکلیفی لێکرا بە وتنەوەی ڕشتەی وتاربێژیو مشتومڕ ( الخطابهـ الجدل) باسی وتاربێژانی مێژوو بکات لە سەردەمی نەزانیو ئیسلامدا، پاشان پەڕاوێکی نووسی سەبارەت بە وێژەری کە کەم وێنەیە ( کتاب الخطابه) بە جۆرێ پێشتر پەرتووکی لەو چەشنە نە نووسراوە.
-لە ساڵی ۱۹۳۴ز گوێزراوە بۆ دانشکەدەی حقووق لە زانکۆی ئەزهەر( فؤادالاول) تەک مانەوەشیا لە زانکۆی ئوسووڵی دین تا لە ساڵی ۱۹۴۲ز چوو بۆ یۆنیۆ بە جلی ئەزهەرەوە.
– لە سبتمبری ساڵی ۱۹۳۵ز گوازتیانەوە بە عینوانی ئوستادی تەدریس بە وتنەوەی شەریعەتی ئیسلامی بۆ دانشکەدەی حقووق لە جامیعەی ئەزهەر دوایی وردەوردە پلەی بەرز بوەوە لە مامۆستایێکی سادە بۆ ئۆستادی، دوایی بۆ پلەی بەرێوبەرایەتی (مودیریەت) دواتر بەرپرسی بەشی شەریعە، دواتر بوە بریکار لە دانشکەدەی(حقوق)ی زانکۆی ئەزهەر بەماوەی پێنج ساڵ، کۆتایی پێهات تا خانەنشینکرا لە ساڵی ۱۹۵۸ز.
دوای خانەنشینی ناوەناوە تەدریسی کردووە لەدانشگای حقووق بێ حەسانەوە تا لە ساڵی ۱۹۷۴ز فەوتی کرد.
-لە بەشی مەعامەلاتو ئیدارەدا لە زانکۆی ئەزهەر پلەی تەدریسی گرتە ئەستۆ ساڵی ۱۹۶۳ز، هەروەها لەبەشی کانونی ئیسلامیا و…
– لە تەک ئەو پلەشدا یەکێک بووە لە دانەرانی مەعهەدی دراساتی ئیسلامی لە قاهرە، بێ لەبەر چاوبوونی مووچە وانەبێژی دەکرد لەبەر خاتری خوای گەورە، ئەم مەعهەدەش بۆ ئەو کەسانەبوو کە فریای وانەکانی دانشکەدە نەکەوتبوونو گرنگیان ئەدا بە ئەدەبیاتی عەرەبی بۆیە دەستەیێکی زۆر لە تامەزرۆیان ڕوویان تێ کرد.
– لەدوای گۆڕینی یاسای ئەزهەر بۆ پێشبردنی ئیختیار درایە دەستی کە ببێتە ئەندامێ لە مەجمەعی توێژینەوە ئیسلامیەکاندا ساڵی ۱۹۶۲ز ئەویش ئەو لیژنەبوو کە لەباتی هەیئەتی گەورەی زانایان سازکرابوو.
هەروەک چۆن شێخ دەوامەی بوو لە لیژنە باسی قورئان، و لیژنەی بەدواداچوونو لیژنەی سوننەتی پاکی پێغەمبەری دخ، هەروەها ئوستادبوو لە لیژنەی تێهەڵکێشی (تلفیق) دوو مەزهەبەی پێشەوایان حەنەفیو شافعی، هەروەها ئەندام بووە لە مەجلسی جامعەی ئەزهەر، وە مەجلیسی باڵا بۆ کاروباری ئیسلامی و لە کانونی(معهد) جورموجنایەتو کۆمەڵگادا، لە مەجلیسی باڵای فەنو ئاداب، لە مەجلسی پارێزەری قاهیرە ئەندام بووە.
٭ بوێری لە وتنی هەقدا
لە وتەی بەنرخی خۆیەتی خوالێی خۆشبێ کە ئەفەرموێ: ژیانم ئاوێتەی تاڵو شیرین بوو، لەسەرەتای گەنجایەتیمدا ئەمدی کە ژیان بە خۆشی دەروا بەڵام کاتێ دەستم دایە خوێندن جەوانم بووم چوومە مەعهەدی تەنتا کەوتمەبیری ئەوەی سەرۆکەکان بۆ هەن؟ بەچ مافێ خەڵکی دەچەوسێننەوە؟
تا چوومە مەدرەسەی قەزاوەتی شەرعی کە چاودێرەکەی بەرێزو گرانقەدر( عاتف پاشا بەرەکات) بوو، زۆر پابەندی بۆچوونی خۆی بوو مادام باتڵ نەبوایە، جا من لەو سەرچاوە ئاوم هەڵگۆزی بەو ئەندازەی دەروونم تێربوو و ڕازیبوو.
– لە بنەماڵەیێکی هەژارەوە دستم کرد بە خوێندن بەڵام فەقر نەگەیشتە ئەوەی تەواو وجودم داگرێو سەربەرزنەبم بە ئایینەکەم، کاتێ بوومە کاربەدەستی ئیدارە ڕشتەی تەدریسم هەڵبژاردو بەتواناتر بووم لە ئاست قوتابیەکانم و سەرپەرستەکانیان بۆیە وازم لە تەدریسی خسووسی هێناو لێی دوور کەوتمەوە.
– گرنگترین شتێ کەمن بایەخم پێ ئەدا بریتی بوو لە مووچەکەم کە ۱۵ جونەیهـ بوو پێی دامەزرام بەڵام خوای گەورە ئاسانکاری بۆ کردم ئێستا ۹۴ جونەیهـ وەردەگرم و چەندین پەرتووکم نووسین، جا مۆجیاریم بۆ ڕۆڵەکانم ئەوەیە هەمیشە لەگەڵ حەقدابن نییەتان پاڵفتەکەن بۆ خوا، دووروویی مەکەن لە وتنی حەقدا، قەت خۆتان بە لاوازو بێ تواناش مەزاننو پیشان مەدەن.
– بانگهێشتنی شێخ کرا بۆ یەکێ لە کەرنەڤاڵە ئیسلامیە گەورەکان لە یەکێ لە وڵاتە عەربیەکان کە ناوبانگی دەرکرد بوو بە شۆرشگێرەکان، میوانەکانی لەگەورە زانایانی چوارگۆشەی ئیسلامی بوو، سەرۆکی ئەو وڵاتە ویستی بۆلای بیرۆکەی خۆی بیانهێنێت، ڕۆژی کردنەوەی کەرنەڤاڵەکە سەرۆک حازربوو بۆ بەیاناتی، لە بەشێ لە وتارەکەیدا وتی: من بۆیە ئەم کۆنفرانسەم پێکهێناوە تا زانایان بیچەسپێنن کە ئیشتراکیەت خودی ئیسلامە و پشتیوانی لەو بۆچوونەش بکەن.
لەدوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە ناوچاوانەکان گرژبوون، دەروونەکان هەڵچوون، کەس نەچوو ڕوونکردنەوە بدا لەمەر وتەکانی، بەڵام شێخ ئەبووزوهرە داوای دواندنی کرد ڕووی کرد دوانگەو زۆربە جوامێریو قەتعیەتەوە وتی:
ئێمە زانایانو شەرعزانانی دینین هاتووین باسی ئیسلام بکەین بەو جۆرەی کە پێویستەو ئەمانهەوێ نەک بەو جۆرەی ڕامیاریخوازان گەرەکیانە!!
ئەرکی پیاوانی سیاسیە کە گوێ بیستی زانایان بن، بزانن کە زانایانن پسپۆرو لێهاتوو لە ئاییندا، ڕووکەشی بوڕاق نایان خەڵەتێنێ، ئیشتراکیەتیان خوێندوەتەوەو ئەزانن کە ئیسلام زۆر لەو بیرۆکە گەورەترە کە خۆی لە بازنەی ئیشتراکیەت دا قەتیس بکا، ئەوانەی بانگهێشت کراون دەنگی خۆیان ئەخەنەڕوو بەو شێوەی کە بڕوایان پێیەتی نەک بەو جۆرەی کە سیاسەتمەداران بڕوایان پێیەتی، ئەوان کاربەدەستی ئەو بوارەن، دوای شێخ ڕووی کردە حازرینو فەرمووی: کەس هەیە پێچەوانەی ئەمە بڵێ؟
کۆدەنگی ڕوویدا لەسەر وتەکانی، فەرمووی: الحمدللە ٲن وفق علماء المسلمین الی ما یرضی اللە و رسولە.
لەدوای ئەم هەڵوێستەی شێخ کۆنگرەکە دەوامەی نەبوو وەکوو بڕیاربوو یەک هەفتە خۆی بگرێ بەڵکوو کۆبوونەوەی سەرەتا بووە کۆتای کۆرەکە، وەک دکتۆر محەممەد ڕەجەب بیوومی گێراویەتیەوە.
– ئەوەش هەڵوێستێکی تری شێخ ئەبوو زوهرە”
کاتێ پیشاندرا فیلمی ـ زهووریئیسلام ـ کە لە کتێبی ـ وعدالحقـ تاهاحسەین وەرگیرابوو،
بازێک لە نووسەران بانگهێشت کرابوون کە ڕۆڵی عەسری پێغەمبەر دخ بگێڕن لەسەر شانۆ بەو ئامانجەیئاوا کاریگەر زۆرترە، کۆنگرەیک سازدرا بۆ کاراکردنی ئەم بیرۆکە، بەڵام ئەکتەرەکان نەیان وێرا بانگهێشتی شێخ بکەن بەڵام بە بستنی کۆڕەکە خۆی هاتبوو، لەدوای ئەوەی کە بەشداران زۆر سەرسام بوون بە گرنگی گێڕانی شانۆکە و داهێنان ڕۆڵی خۆی هەیە شێخ داوای وتاری کرد، بەڕێوبەران ناچاربوون ڕێگەی دوانی پێبدەن، ئەویش فەرمووی:
ئەوانەی باسی ڕۆڵی سینەما دەکەن لە بانگهێشتن بۆ ئیسلام بە بەڵگەی ئەوەی کۆڕای خەڵکی سەیری فیلمی” ظهورالاسلام” دەکەن سەرکەوتوو نەبوون لەوەی بانگەشەی بۆدەکەن، چونکە ئێمە ئەزانین ئەم فیلمە ئیمانی ئیمانداران زیاتر ناکا، فاسقێکیش لە سەرلێشێواوی ناگێرێتەوە، کەسیش لە خاوەن دینەکانیتر ناهێنێتە نێو ئیسلام، کەواتە ئایا تەواوی ڕێگەکانی بانگەشەی بەرەو ئیسلام تەواوبووەو ڕێگە نەماوە جگە لە بە وێناکردنی ڕووداوەکانی عەسری نەبەوی بە ئیعلام کردن لە هاوەڵە پیرۆزەکانی نەبێ؟
ئایا ژیرانەیە ئەکتەرێک هەستێ بەجێی بیلال ڕۆڵ بگێرێ کاتێ لەژێر بەردێکا ئەشکەنجە ئەدرا؟
ئایا ژیرانەیە بازێ بە ڕوومەتی ماتیکەوە ڕۆڵی ئافرەتانی سەحابە بگێرن؟ دوایی پێی وابێ وێنای فڵان سەحابەی کردووەو ڕۆحی فیدای دینە خۆشەویستەکەی کردووە؟
باشە جوابمان چیە هەر ئەو ئەکتەرە لە فیلمێکیترا ڕۆڵێکی خڕاپ بگێرێ کە زەربە لەڕەوشت بدا؟ ئایا ئەوە بێ ئەدەبی نییە؟
ئابەم جۆرە ڕوانگەی دانیشتوانی گۆڕی نیسبەت بەو فیلمە، کاریگەری بوو لەسەر دڵو ژیری بەشداران، گشتیان تەرکی کۆڕەکەیان کرد بەبێ ئەوەی پەسندی ئەو ئامانجە بکەن کە بۆی بانگهێشت کرابوون.
– لەکاتێکا کە نووسەرانو ڕۆشنبیرانی گوێڕایەڵی حکومەت کێبەرکێیان ئەکرد لە پیاهەڵگووتنو پەسەند کردنی نیزامی ئیشتراکی بۆ هاتنەدی دادگەری جەختیان لەسەر دەکرد بەڕادەیێک بازێک پێیان وابوو ئەسڵی ئیسلامە، ئالێرەدا شێخ دژی ئەم بیرۆکە چەوتە وەستاوە، ئیسلام شەرعی ئاسمانیە مافەوقی یاسا دەستکردەکانی زەمینیە کە بەردەوام لە گۆڕاندایە لەکاتی جێبەجێ کردنیشا لایەنە خڕاپەکانیشی دەردەکەوتن.
– جارێکیان ئاشکرابوو بە بۆچوونەکانی، دادوەر بانگەشەی کردو موتتەهەمی کرد بەوەی ئیقتاعیە واتە ئامانجێکی هەیە لەپشت ئەم نووسینانەوە، ڕەددی دایەوە شێخو فەرمووی: ئەوانە نووسراوانێکن نووسیومن لەبەر خوا، کەس واداری نەکردووم، دەوڵەتیش نەبووەتە بەرپرسی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانم، ڕۆڵی وەزارەتی ڕۆشنبیریش بریتی بووە لەوەی لە تاچەدا دابنرێنو نەکرێنەوەو نەخوێنرێنەوە، ئیتر هەرکە پێی خۆشە با مادیاتیان پێ وەرگرێت.
-مەنتیقو دوانی شێخ زۆر پتەو بەهێزبوو دادوەر هیچی پێ نەوترا ئەوەندە نەبێ دەستووریدا کە خانەنشین کرێتو بۆچوونەکانی وەرنەگیرێت.
-یەک لەو کێشانەی لە نێوان ئەو دەوڵەتی ناسردا ڕوویدا لەسەر قانوونی ۱۰۳ لە ساڵی ۱۹۶۱ز کە بریتیبوو لە بەرنامەیێکی تۆکمەو نوێکاریو مودێڕنیتە بۆ زانکۆی ئەزهەرو دەست بەسەرا گرتنی، زۆربە سەراحەت دژی بڕیارەکەی داوە کە من دژی نوێخوازی و چاکسازی نیم بەس ئەوە بزانە ئەزهەر دەسکەوتی شۆرشو خەباتی خەڵکە ئەبێ هەرلەژێر دەسەڵاتی خەڵکا قۆرخ بێ، دوای خەلعی لیباسیان کرد، لە تەدریس مەحرووم کرا، لەماڵا دەستبەسەر کرا تەنانەت نەیان هێشت چاو لە تەلفیزۆنو ڕاگەیاند بکات، گۆڤاری لێ مەنع کرا.
-لەگەڵ ئەم زوڵمەدا کە دەرحەققی کرا ئەو هەر چالاکبوو ڕانەوەستا لە خەباتو ڕەنجو زەحمەت بۆ خزمەتی دین، نەک لە میسرا بەڵکوو لەتەواوی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی چوەتێ هەر ئاوابووەو چالاک.
٭ دانراوەکانـ مەقالات
بەحرێکی بێبن بوو، تاڤگەبوو لە زانست، قائیدێک بوو هەمیشە پەرچەمی شەکاوە بوە، زانستی ئاوێتەی بوێری بوو، بۆیە میوانی( مراجعەکنندە) زۆربووە، نرخی ئوستاد بە دووشتە: قوتابیەکانیەتی کەلە دنیادا بڵاو دەبنەوەو وەفایان بۆی هەیە، ۲ـ هەروەها نرخی بەوپەرتووکانەیە کەلە پەرواگەکانی وڵاتانی ئیسلامیدا مەرجەعی زانستو توێژینەوەن.
شێخ پەرتووکانێکی بەنرخی پێشکەش بە پەراوخانەی ئیسلامی کرد کە زیاتر لە ۴۰ دانەن، خوای گەورە لێی قەبووڵ کردووە بۆیە تا ئەمڕۆش هەر بڵاو دەبنەوە.
ـ بەناوبانگترینیان بریتین لە:
۱ـ الخطابه
۲ـ تاریخ الجدل
۳ـ تاریخ الدیانات القدیمه
۴ـ محاضرات فی النصرانیه
۵ـ محاضرات فی الوقف
۶ـ محاضرات فی عقدالزواج وآثاره
۷ـ مقارنه بین المذاهب الفقهیهو القوانین الوضعیه
۸ـ اصول الفقه
۹ـ احکام الترکاتو المواریث
۱۰ـ الجریمه فی الفقه الاسلامی
۱۱ـ العقوبه فی الفقهالاسلامی
۱۲ـ المیراث عند الجعفریه
۱۳ـ اصول الفقه الجعفری
۱۴ـ الاحوال الشخصیه
۱۵ـ الامام زید: حیاتهو عصره، آراؤهو فقهه
۱۶ـ الامام صادق: حیاتهو عصره، آراؤهو فقهه
۱۷ـ الامام ابوحنیفه: حیاتهو عصره، آراؤهو فقهه
۱۸ـ الامام مالک: حیاتهو عصره، آراؤهو فقهه
۱۹ـ الامام شافعی: حیاتهو عصره، آراؤهو فقهه
۲۰ـ الامام احمدبنحنبل: حیاتهو عصره، آراؤهو فقهه
۲۱ـ الامام ابنحزم الاندلسی: حیاتهو عصره، آراؤهو فقهه
۲۲ـ الامام ابنتیمیه: حیاتهو عصره، آراؤهو فقهه
۲۳ـ المعجزه الکبری: القرآن
۲۴ـ خاتم النبیین: ثلاثه اجزاء فی ثلاثه مجلدات
۲۵ـ الملکیه و نظریه العقد
۲۶ـ شرح قانون الوصیه
۲۷ـ الدعوه للاسلام
۲۸ـ الولایه علی النفس
۲۹ـ العقیده الاسلامیه
۳۰ـ المجتمع الانسانی فی ظل الاسلام
۳۱ـ التکافل الاجتماعی فی الاسلام
۳۲ـ تنظیم الاسلام للمجتمع
۳۳ـ العلاقات الدولیه فی ظل الاسلام
۳۴ـ تنظیم الاسره و تنظیم النسل
۳۵ـ بحوث فی الربا
۳۶ـ الوحده الاسلامیه
۳۷ـ نظریه الحرب فی الاسلام
۳۸ـ مقارنه بین الفقهالاسلامیو القانون الرومانی
۳۹ـ بحث فی قانون الاسره
۴۰ـ بحث فی السیاسه الاسلامیه
۴۱ـ نظرات فی العبادات الاسلامیه
۴۲ـ تفسیرالقرآن الکریم[ زهرهالتفاسیر] حتی الآیه ۷۳ من سوره النمل.
٭ ئاقیبەت خێری
ـ بەرگری کردن لە ئیسلام تا ئاخر نەفەس”
لە ئاخرو ئۆخری ساڵی ۱۹۷۳ز وە ئەووەڵی ساڵی ۱۹۷۴ز شێخ ئەبووزوهرە چەن کۆڕو سمیناری بەست لە زانکۆی قاهیرەو ئەسکەندەریەو لە( جمعیەالشبان المسلم) بۆ دوژمنایەتی هێرشبەران بۆسەر شەریعەتی ئیسلامی.
– دەنگو چالاکی زۆری هەبوو لە لیژنەی باسە ئیسلامیەکانداو لە ئەزهەری شەریفو بەتایبەت لە ئاستی تەحدیدی نەسل، چەن ژنی، تەڵاق لە ناو خێزاندا، و… الخ بڕیاری دا شێخ ڕح کۆنگرەیێکی سازدا لەبەر دەم ماڵەکەی خۆێیدا لە شەقامی عەزیزبیللا لە گەرەکی زاحیەی زەیتوونـ لەسەر خەرجی خۆیـ خۆی چاودێری شوێنەکەی گرتە ئەستۆ بە دانانی خێوەتێک بەیانی زوو لەڕۆژی هەینی ۱۹ مانگی ڕەبیعیئەووەڵ ساڵی ۱۳۹۴هـ ـ ۱۹۷۴ز،
-دوای گەڕاوە پەڕاوخانەکەی خۆی لە ماڵەکەیدا دەستی کرد بە دڕێژەی تەفسیرەکە لەسووڕەی نەملەوە تا بانگی نیوەڕۆ، لە کاتی هاتنەخوارەوەی بۆ مزگەوت کە پێنووسەکەی پێبوو، موسحەفەکەی کراوەبوو لەسەر ئاخر لاپەرە کە نووسیبووی لە تەفسیرەکە، ئەلەرزێو لەسەر شێوەی کوڕنووش [ سوجدە] لەسەر لاپەرەی تەفسیرەکە گیانی ئەسپێرێ، دوای ڕۆحی ئەفڕێ بەرەو یەزدانەکەی کاتی بانگی شێوان، ئابەم جۆرە خوای گەورە ویستی وابوو ئەو خێوەتەی بۆ چاودێری سمینارەکە سازی کردبوو ببێتە جێگەی پرسەو ماتەمینی خۆی.
والسلام علیکم ورحمهاللهو برکاته.
اسلام ویب
وه رگیر: سه عدی مورادی – بانه