که نگی ده لیی نا و که نگی ده لیی به لی
که ئیسلام هات مرۆڤایه‌تى به‌ده‌ست (به‌ڵىَ)وه ده‌یناڵاند، ئیسلام هات کلیلى موسڵمان بوونى دایه ده‌ست مرۆڤ، شایه‌تمان وه‌ک کلیلى ئازادییه له‌دنیادا، کلیلى چوونه به‌هه‌شتیشه له رِۆژى دواییدا .
شایه‌تمان به (لا) ده‌ست پێده‌کات له‌مانادا، واته سه‌ره‌تاکه‌ى به (نا) ده‌ست پێده‌کات، (نا)یه‌کى گه‌وره به‌رِووى گشت ئه‌و (به‌ڵىَ)یانه‌ى مرۆڤیان کردۆته کۆیله‌ى ده‌ستى زۆر شت ، (نا)بۆ ئاکار‌و رِه‌وشتى خراپ، (نا) بۆ هاورِىَء دۆستى خراپ، (نا)بۆ بازارِو ئابورى چه‌وسێنه‌ر، (نا) بۆ سیاسه‌تى فریودانء کۆیله‌کردن، (نا)بۆ دابء نه‌ریتى ناپه‌سه‌ند، (نا) بۆ سته‌مء زوڵمء داگیرکاریى .(نا)ى سه‌ره‌تاى شایه‌تمانء یه‌کتاپه‌رستى پێمان ده‌ڵێت ئێمه ده‌بێت فێرى گوتنى (نا) بین پێش (به‌ڵىَ)، چونکه ئێمه جیاوازینء ئێمه‌ش رِاى خۆمانء قسه‌ى خۆمان هه‌یه له چوارچێوه په‌سه‌ندکراوه‌کاندا.
رِاسته له‌وانه‌یه (نا) گوتنى گران بێت به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانى زۆرشت بۆ تاکء کۆمه‌ڵ ئاسان ده‌کات .
له‌وانه‌یه (به‌ڵىَ)خۆشه‌ویستت بکات، به‌ڵام (نا) رِێزلێگیراوت ده‌کات، هه‌رکه‌سء لایه‌نێک (نا)ى زۆرتربێت له (به‌ڵىَ). هێڵى سورى رِێزگرتن له ده‌ورى خۆى زیاتر ده‌کات.
(به‌ڵىَ)کردن وه‌ک (نا) گوتن هونه‌رێکه فێربوونى ده‌وێت، پێویسته بزانیت که‌ى؟ به‌کىَ؟ له کوىَ؟ چۆن؟ بۆچى؟ ده‌ڵێت (به‌ڵىَ)، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا هه‌موو (به‌ڵىَ)یه‌ک قه‌رزێکه له گه‌ردنى خاوه‌نه‌که‌یداو ده‌بێت بیداته‌وه .
بۆیه (به‌ڵێ) ته‌نها بۆفه‌رمانه‌کانی خوداوپێغه‌مبه‌ران و را سته‌قینه و به‌ڵگه نه‌ویسته‌کان ده‌گوترێت ، هه‌ر کاتێکیش که تۆ ده‌ڵێت (نا) ماناى وانیه تۆ بێرِێزى به‌رامبه‌ر که‌سێک یان لایه‌نێک ده‌که‌یت .
که ده‌ڵێت (نا) ماناى وایه تۆش پلانء به‌رنامه‌ى خۆت هه‌یه که له‌گه‌ڵ هى به‌رامبه‌ردا وێک نایه‌ته‌وه .
که ده‌ڵێت (نا) ماناى وایه تۆ (ئازاد)ى، ماناى وایه کارێکى گرنگى خۆت هه‌یه، ده‌ست به‌تاڵ نیت، ناته‌وىَ به‌رنامه‌ى خۆت بکه‌ى به قوربانى به‌رنامه‌ى دى !!
که ده‌ڵێیت (نا) ماناى وایه ناته‌وێت خۆت وێران بکه‌یت به دروشمى گه‌وره‌ى بىَ ناوه‌رِۆکء یۆتوپیاى ناواقیعى .
مرۆڤى ئه‌مرِۆ زۆربه‌ى که بۆته ئامێرێک به‌ده‌ست زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌کى برِیاره‌وه پێویستى به گوتنى (نا)یه‌کى گه‌وره‌یه له ناخى خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له ده‌ره‌وه‌دا به هێمنى بڵىَ (نا) .
مرۆڤى ئه‌مرِۆ زۆر پێویسته وشه‌ى (نا)بگێرِێته‌وه نێو فه‌رهه‌نگیى وشه‌کانىء، خۆى رِزگار بکات له‌و هه‌موو (به‌ڵىَ)یه‌ى که کۆتء به‌ندى کردۆته عه‌قڵء ده‌ستء پىَء گوىَء چاو و زمانى !!
بۆیه هه‌قه له‌خۆمان بپرسین : که ژیانى یه‌کتاپه‌رستیمان به (نا) ده‌ست پێ‌کرد، بۆ به ده‌ست ئه‌م هه‌موو (به‌ڵىَ)یه‌وه بمرین؟!
ده ست و چاوتان خوش بئ