کورده هەستە فێری عیلم و زانست و فەننێ ببە
ئەو چەکە بگرە بە دەست و بەس لە خۆت غافڵ ببە
تۆ بزانە ئەو گەلەی وا پێشکەوتووە
تەنها ڕێی زانست و عیلم و عەقڵی خۆی، پێشگرتووە .
ئەو کەسانەی وا لەسەرمان ئێستاکە دەعییە دەکەن
هێزی خۆیان ، بێگومان لەو چەکە تٲمین (دابین) دەکەن
نەک لە رێگای رەقس و هەڵپەرکێ و خەیاڵ
نەک لە ڕێگای ڕوت و قووتی ئافرەتانی با جەماڵ
قودرەتی وان (تەنها) گرتنی ، عیلم و زانست و فەننە .
لەو گڕە ئەوڕۆ چرایان ڕەوشەنە
گرتنی عیلم و حەقیقەت ، ئەی جەوانی شۆخ و شەنگ
هێزی بیروو هۆشی دەوێ ، نەک لیباسی تەسک و تەنگ
دەی جا ڕاپەڕە ئە ی خۆشەویست ، فێرببە عیلم و فەننێ
با بەس ، ناحەزان و دوژمنانی گەڵ ، پێمان پێبکەنێ
هۆنراوەی : یونس سوله یمان زادە / قەڵاجۆغە