رمضان

کوردەواری چۆن ڕەمەزانیان ڕازاندۆته‌وه‌؟

ڕەمەزان

کوردەواری چۆن ڕەمەزانیان ڕازاندۆته‌وه‌؟ ڕەمەزان لە کوردستانی گوڵستان چۆن نازی ئەدرێتێ؟ ڕەمەزان و ئامێزی پڕسۆزی کوردەکان!

ڕاستە بەهاتنی ڕەمەزان زۆربەمان زنوێری دڵەکانمان ئەکەین و زیاتر و چڕوپڕتر ڕوو ئەکەینە مزگەوت، دڵمان پاکتر ئەبێتەوە جوانییەکانی دەورووبەر ئەبینین، بە بەزەیی ئەبین، وتەمان شیرین ئەبێ، خواناستر ئەبین، خزموکەس ئەبینین و…

بڕێ تریش هەن که وان لە خەوی بێ ئاگایی و ئەم هەموو دیمەنە دڵگرانە نایهەژێنێ و هێشتا غافڵە و ڕاناچڵەکێ و کەمەندکێشی بازنەی ڕەمەزان نابێ و ناگۆڕێ! لەوسەریشەوە بۆ جەژن خۆی گیڤ ئەیا یەکێ نابەڵەدبێ ئەڵێی: خۆی سووتاندووە ئەبێ جەژنە پیرۆزە هەر لەو بکرێ.

با لەوان گەڕێین و بێینە سەر جوانییەکانی ڕەمەزان

۱ـ موسوڵمانان تێکڕا بەهاتنی مانگی ڕەمەزان خۆشحاڵن چون دڵبەندی ئەو مانگەن و ئەوینیان ئاوێتەی یەک بووە، جیا لەمەش ئەوان لە مێژە یەکتریان ناسیوە، بۆیە دوای دووری یازدە مانگ، تامەزرۆی دیداری یەکترن. هەر لەبەر ئەمەیە ڕۆژبژێری بۆ ئەکەن و هەواڵی مانگ لە مامۆستا ئەپرسن.

۲ـ دەنگ خۆشەکان دێنە پێش لە مزگەوتی شار و دێ، بە پێشنیاری مامۆستا و ڕیش سپییەکان لانیکەم لەم مانگەیا زاخاوی مێشکیان بدەن بە دەنگ بولبول ئاساکەیان بۆ سەڵای پارشێوان و بانگی ئێواران. لە ڕابردووا لە زۆربەی گەڕەک و ئاواییەکان دەنگ خۆش هه‌بوون وەک بەهەشتی مامۆستا ڕەبیعی. لە ئاوایی بڵەسەن کامەحموودی ڕەحمانی خوا بیان بەخشێ و… ئێستاش دەنگ خۆشەکان زۆرن، بەس مەخابن دەنگیان ئەگیرێ و ڕێیان نییە بچن سەڵا و بانگ بدەن! چون کەسانێکی پیری پەککەوتەی وشکەمێشک ڕێیان نادەن و ئەیان شەمزێنن.

۳ـ دایکان و کابانە دەسڕەنگینەکان و کارامەکان، پارشێوان هەڵدەستن بە دروستکردنی کولیچە و شەکلەمە (لوقمەقازی) و… بەو هیوایەی مناڵەکانیان نوێترین نان نۆش که‌ن و ورەیان بەرز بێ بۆ گرتنی ڕۆژوو.

٤ـ لەگەڵ چەڕەدووکەڵی کولیچەی پارشێو، لەولاشەوە باوک تاوی داوەتە مەوجی ڕادوێکە و شەپۆلەکان ڕەت ئەکا تا دەگاتە دەنگە بەسۆزەکەی سەید ئیسماعیلی حوسەینی (هەرچەن ئیستا خانەنشینە) و هاوکارەکانی سۆزی دڵەکان ئەجووڵێنن و لەو خەوە خۆشە ڕاتەپەڕێنن و ئەچیت به‌دەمیانەوە، نێوان نێوان دەنگی موناجاتی مامۆستا ڕەبیعی و شێعر و هەڵبەستی شاعیرانی بانە و مەریوان و سەردەشت و… گوێ بیست ئەبی. دیمەنی وا مەڕ خوا بزانێ چەندە شیرینە.

۵ـ لەپڕ دەنگ کەڕەنای مزگەوت دێتە گوێ کە سەڵاچکۆلەی پێش بانگە! وریایی ئەبەخشێ کە پێنج خولەکی ماوە بۆ بانگ دەست هەڵگرن.

٦ـ لەوسەریشەوە کاتی ئێوارە گەورە و چکۆلە، ورد و درشت، مناڵ و مێرمناڵ، مامەحاجی و حاجی مامۆستا و مامەپیرە بە قوڵەگۆچان سەروخوارەبن بەرەو مزگەوت بە تەمای بەربانگ، لە هێندێ گوند هەرکەس چەن دەنکە خورمای لە دەڵقێ پێچاوە، لە گیرفانی دەردێنێ و لەنێوان خۆی و هاوشانەکەی دای ئەنێ، وەنەبێ ئەویش پێی نەبێ، بەس هاوبەشی لە کاری خێرخوازی و دەستگرۆیی تەمەنێکە فێری بوون.

٦ـ دیمەنی ناسک ئەوەیە دوای دوو ڕکات نوێژ و پاڕانەوە، سەیرکردنی خورماکان تامەزرۆی خواردنن و دەمیان پڕ ئاو دەبێ، بەس ناتوانن دەستی بۆ بەرن، چونکه هێشتا کاتی نەهاتووە. ئەوە پێی ئەڵێن: “گوێڕایەڵی خوای دڵۆڤان و پێغەمبەری ئازیز(دخ).”

۷ـ دوای بەربانگ و ڕۆشتنەوە بۆ ماڵ بە خۆشێکی لە ڕادەبەدەر خۆ گیڤ ئەکەن بۆ نوێژی تەڕاویح.

۸ـ دراوسێکان خواردن بۆ یەکتر ئەبەن و داراکان چاویان لە نەدارەکانە و سۆزێکی هەست بزوێنی ناخ هەژێنی ویژدانی ڕۆڵ ئەبینێ.

۹ـ دڵپاکی ئاکامی ڕۆژووی ڕۆژووگر بەرەو ئاشتەوایی ڕاکێش ئەکات، دڵی ئەوانە ئەداتەوە کە ژاکاندوونی.

۱۰ـ خاڵی کۆتا خەڵاتی جەژن و جەژنانەیه‌. ئەوانەی ڕۆژوو بوون، باڵی خۆشی و هەستی ناسک و شنەی ڕەحمەتی بەربەیانی جەژن دایان ئەگرێ.

جاخۆت فەرموو کورد و کوردستان چۆن پێشوازییان لەم مانگە پیرۆزە کردووە؟

پێکهێن: سەعدی موڕادی ـ بڵەسەن

سۆزی میحڕاب

از طريق
سعدی مرادی
منبع
https://sozimihrab.org/
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا