فتاویفقه

کوشتنی پشیلەی زەرەرمەند !!

ئایا کوشتنی پشیلەی زەرەرمەند دروستە؟ چون ئەڵێن: مەترسی‌دارەو تووشی شێتی ئەبی! یا ماڵومناڵت یا سەروەتت تووشی بەڵا ئەبن، تکایە بۆمان ڕوون بکەوە.

وڵام:

۱ـ سەرەتا پێویستە بزانین خوای گەورە هیچ شتێکی بێکەڵک دروست نەکردوە.

۲ـ بازێ لە خووی پشیلەت بۆ باس بکەم خراپ نییە وەکو”

٭ پشیلەکان جۆراوجۆرن، ڕەنگاوڕەنگن، گران دەستەمۆ ئەبن، جوان‌و دڵگرن، لەوانەشە مەترسی‌داربن.

٭ حەزیان لە لاواندنەوەیەو زۆر هۆگری مرۆڤن بەس پشت بە مڕۆڤ نابەستێ وەک سەگ دەستەمۆ نابێ.

٭ مەشهوورە کە بێ سیفەتەو سپڵەیە! ئەزانن بۆ؟ زانستی سەردەم ئەڵێ” لەبەر ئەوەی هەموو بەیانیێ مێشکی ئابدەیت ئەبێتەوە بۆیە بیری نایێ دوێنێ چ چاکەیێکیان لەگەڵا کردوە!

٭ لە وڵاتی میسری کۆنا وەک پەرستراو پەرەستوویانە!!!

٭ سەرلووتی هیچ پشیلەیێک وەک یەک نییە و لێک جیان وەک چۆن سەرە قامکی هیچ مرۆڤێک لێک ناچن.

٭ سەر تێهەڵسوونی پشیلە لە مرۆ هێمای خۆ شیرین کردنە.

٭ ڕاداری سرووشتیان هەیە بۆ دۆزینەوەی شوێنی ڕابردووی! وەک زۆرمان بیستووە کە” پشیلەیێکمان بردوە بۆ شار یا بۆ فڵان کێوو دەشت و چۆڵگە کەچی هاتوەتەوە! کەم وایە ون ببن.

٭ خواردنی شیرین بۆیان زەرە چون هەستی چێژی تامکردنی شیرینیان هەرنییە.

٭ لە ژیانیانا دووجار دیانیان نوێ ئەبێتەوە.

٭ لە کەوتنە خوارەوەیا هەر لەسەر قاچ ئەکەونە سەرزەوی چون لە حەوادا ئەسووڕێن و بەدەنیان ڕاست ڕائەگرن تا نزیک ئەرز جا بۆ دەرکردنی وزەی ترس و دڵەڕاوکێ کە نەیپسێنێ لەسەر لاقی دێتەخوارۆ.

لە فەرموودەیێکا هاتوە کە” ئافرەتێک پشیلەیێکی بەند کردوەو خواردنی لێ قەدەغەکردوە تا تۆپیوە بەو هۆیەوە چوەتە دۆزەخ چون بێ ڕەحمی لەگەڵا نواندوە

ـ جا لەسەر ئەم فەرمودەوە خەڵکی بڕوایان وایە گەر پشیلە زیانەخرۆش بێ نابێ بکوژرێ چون مەترسی دارە!

ـ جا شەرع بۆ کوشتنی ئاوا ئەفەرموێ:

٭ کوشتنی پشیلەو هەر ئاژەڵێکی‌تر بەبێ هۆ یان بۆ خۆشی حەرامەو بکوژەکەی تاوانبارە بەڵام گەر زیانەخرۆ بوون ڕەوایە تخێڵیان کەیت.

ـ لە کتێبی توحفەتولموحتاجا ئەڵێ” گەر زیان‌و زەرەری زۆربوو لە عادەت دەرچوو واتە جاران وانەبوو بەس ئێستە هاربوە ئەوە تۆپاندنی ڕەوایە.

ـ ئیمامی مەرداوی ئەفەرموێ: گەر گۆشتی خوارد یا ماست یان شیر یا جوچکە یا زەرەری‌دا ڕەوایە بیکوژی.

 ئاگاداری

کوشتنەکەی بە زەلیلی نەبێ واتە لە داخانا وای بتۆپێنی گران گیانی دەرچێ! بەڵکوو ئەبێ کوشتنەکەی خێرابێ وەک بە تیرێ بە تەپڵی سەریەوەنێیت.

 جاری وایە نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە پشیلەکان هارئەبن یاخود دەردی واگیرداریان پێوەیە ئەوە ئەبێ زوو لەناو ببرێن.

 دروستە پشیلە لە ماڵا دەستەمۆ بکرێ و بگەرێ چون پێغەمبەری ئازیز (دخ) ئەفەرموێ: پشیلەکان پیس نین چون لە ماڵا ئەگەرێن‌و هاتووچۆ ئەکەن.

 ئایا خواردن بدرێتە پشیلە؟ وەک لەسەر بانیژە فێری ئیسک و… دەکرێن جاری وایە نایان درێتێ‌و وازت لێناهێنن؟

وڵام” خواردن پێدانیان واجب نییە بەڵکوو خێرو سەدەقەیە باشتر وایە وێڵکرێن خۆیان بچن سکیان تێرکەن نەک تۆ ڕایان بێنی مەگەر لە وەرزی زستانا کە بەفر ئەوندە زۆرە هیچ دەست ناکەوێ.

 سنەیی پێی ئەڵێن: کتک بەڵام بە بەچکەکەی ئەڵێن: بەچکەپشیلە

-شەرعەن گۆشتی حەرامەو ناخورێ مەگەر لەناچاریا وەک لەو وڵاتانەی شەڕو ئاژاوەی لێیەو هیچ جۆرە بژیویێکیان نەماوە. پەنابەخوا.

سعدی مرادی – بانه

از طريق
سعدی مرادی
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا