خبرهای سوزی میحراب

کۆچی دوایی مامۆستا محمد سەباتی – مهاباد

بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە سێی ڕەشەمەی ساڵی هەزارو سێسەتونەوەتو حەوتی هەتاوی دڵی پڕلە ئەسرینی مامۆستا محمد سەباتی گەورە زانای مەڵبەندی موکریان لە لێدان کەوت.


مامۆستای خوا لێخۆشبوو چەند ڕۆژ بەر؛لە کۆچی دوایی ، بەهۆی ناڕەحاتی گەدە ـ مێعدە ـ دەچێت بۆ خەستەخانەی مەهاباد دوایی چەند ڕۆژ پزیشکەکان ڕەوانەی شاری ورمێی دەکەن تالە وێ عیلاجی بۆ بکرێت…
بەداخەوە ە بەهانەی نەبوونی جێگای پێویست ماوەیەکی زۆر مامۆستا لە بەشی ئۆرژانس ڕادەگیرێت کە ئەم کارە دەبێتە هۆی ناڕەحاتی زۆری جەنابیان ..
دوای چەندڕۆژ دەفتەری تەمەنی پڕخێر و بەرەکەتێ دەپێچرێتەوە و کۆتاییەژیانی پر دەرد و خەفەتی دێنێت

پەیامی هاوخەمی دەستەی بەڕێوەبەرانی کاناڵ و ماڵپەڕی سـۆزی میحڕاب بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبو مامۆستا مەلا مەحەممەد سەباتی – مەهاباد “

بسم الله الرحمن الرحیم

یَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِینَ آمَنُوا مِنکُمْ وَالَّذِینَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ.

بەڕێز مامۆستا مەحەممەد سەباتی، لە دایک بووی ساڵی ۱۳۳۰ی لە گوندی سوتوی بانەیە.
لە ساڵی ۱۳۴۲ی هەتاوی دا ڕەوانەی حوجرەکانی کوردستان دەکرێت و لە بەهاری ساڵی ۱۳۵۴ هەتاویی دا لە ئاوایی سارتکێی سەر بە شاری سەردەشت لە خزمەت مامۆستای شارەزا و لێهاتو مامۆستا خدری عەبباسی سیسێری بڕوانەمەی زانستە ئایینیەکان وەردەگرێت و لە ۱۵ی خەزەڵوەری ئەوساڵەدا ژیانی هاوبەشی لە گەڵ حەلیمە خاتونی کچی سەیید کەریمی زمزیرانی واتە خوشکی مامۆستا سەیید مستەفا زمزیرانی پێک دێنێت و بۆ یەکەم جار لە ئاوایی کانێ ڕەشی مەهاباد، سەنگەری میحڕاب و مامۆستایەتی دەگرێتە دەست.

مامۆستا سەرەڕای ئەوەی کە لە عولومی شەرعیدا پیاوێکی بە توانا و ئەزموون بو؛ لە زانستگای تارانیش بڕوانامەی لیسانسی لە ڕەستەی ئیلاهیات دا وەرگرتووە.

مامۆستا سەباتی پاش تەمەنێک مامۆستایەتی و وانەبێژی زانستە ئایینییەکان و ڕێنوێنی موسڵمانانی ناوچە، لە ۲ ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاوی بەهۆی نەخۆشی لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی وڕمێ لە تەمەنی ۶۷ ساڵی دا؛ وڵامی بانگهێشتی پەروەردگاری دایەوە و بەرەو پەروەرەندەکەی گەڕایەوە و داخ و پەژارەی لە دڵی هەموو دۆستان و لەیەنگران و قوتابیانی نایەوە.

بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم زانا مەزنە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کۆمەڵگای سوننە مەزهەبی کوردستان و زانایانی ئایینی و خەڵکی شاری مەهاباد و خزمگەلی ئەو کۆچکردووە، بە تایبەت بنەماڵەی بەڕێزی دەکەین و ئاواتەخوازین خوداوەندی میری مەزن لە سایەی ڕەحمەتی بێ بڕانەوەیدا بە بەهەشتی بەرین شادی بفەرموێ و بارانی سەبر و هێمنی و خوڕاگری بەسەر دڵی بنەماڵە و سەرجەم خزم و نزیکانیدا ببارێنێ.

٭ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کاناڵ و ماڵپەڕی ســۆزی میحراب

ڕای چەند زانا لە بارەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا سەباتی

مامۆستا محمد مەلازادە لەکۆڕی ماتەمینی خوالێخۆشبوو مامۆستا سەباتی وتی :

مامۆستا سەباتی کەسایەتیەکی تێکۆشەر بوو بۆ دین و نەتەوەکەی
هەروەها مامۆستا پیاوێکی بوێر و شوجاع و میانەڕەو بۆ

مامۆستا عمر مدرسی دۆستی دێرینی مامۆستا سە باتی :

– بەدرێژایی دۆستایەتیمان هەرگیز مامۆستام ماندوو و شەکەت نەبینی.
– مامۆستا ، بێ وچان خزمەتی بە خەڵک و دین و نیشتیمان کرد.
– مامۆستا ، خەڵک دۆست بۆ و بێ جیاوازی مامەڵەی لەگەڵ دەکردن.
– بەشداری بەربڵاوی خەڵکی بەئەمەگی ناوچە لە کۆڕی ماتەمینی مامۆستا گەورەترین بەڵگەیە لە سەر ڕابردووی خاوێن و پڕشنگداری ئەو زانا خوا لێخۆشبوە

مامۆستا ئەبوبەکر محمد کەریمی لە پرسە و سەرەخۆشی مامۆستا سەباتی :

خوا لێخۆشبوو مامۆستا محمد،مەلایەکی ڕاستەقینە و زانایایەکی ڕەببانی و بوێر بۆ
???? ئافەرین بۆ خەڵکی بە ئەمەگی مەحەللەی مزگەوتی محمد رسول اللە کە لە حاڵی حەیات دا زۆر جیاواز خزمەتیان بە مامۆستا سەباتی کرد و دوای مەرگیش زۆر جیاواز بەڕێیان کرد.

مامۆستا علی خالیدی هاوەڵی دێرینی مامۆستا سەباتی لە کۆڕی ماتەمینی ئەو خوالێخۆشبوەدا فەرمویان:

– خوا لێخۆشبوو مامۆستا محمد، مەلایەکی خاکی و خەڵکی بۆ ؛ بۆیە خەڵکی ئەمەگناسیش ئاوا بە جوانی ماڵئاواییان کۆتاییان لەگەڵ کرد.
– جیاوازی مامۆستا سەباتی ئەوە بۆ کە هەموو چینو توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵ؛ خوشیان دەویست .
-مامۆستای خوا لێخۆشبوو لە بەسەرکردنەوەی دۆستان و نێوبژی دڵرنجاوەکان بێ هاوتا بۆ.
– مامۆستا سەباتی وێڕای ڕێزدانان بۆ هەموو مەزهەبەکان ، هەوڵی دەدا لە چوارچێوەی مەزهەبی ئیمام شافیعی دا فەتوا بدات …
-مامۆستا سەباتی زۆر قسەخۆش بوو و لە مێژووی ئیسلامی و کوردەواری دا زۆر شارەزا بۆ

مامۆستادوکتۆر”عەبدوسسەلام‌مەحمودیان”

لە سەرەخۆشی مامۆستا سەباتی دا لە بارەی ڕۆژانی کۆتایی ژیانی ئەو خوالێخۆشبوە وتی :
????بنەماڵەی سەباتی دەگێڕنەوە کە لە ئاکار و ڕەفتاری ئەو دواییانەی مامۆستا بە دیدەکرا کە کاتی ماڵئاوایی کۆتایی نزیک بۆتەوە…
????چەند ڕۆژ بەر لەوەی مامۆستا بچێت بۆ خەستەخانە، بانگی کاک یەحیای کوڕی دەکا و پێیدەڵێ :

✅ ڕۆڵەگیان گەر مردم ئەم شێعرانەی خوارەوە لەسەر گۆڕەکەم بنووسن:

إلهی عبدک العاصی أتاک
مقرا بالذنوب فقد دعاک
وإن تغفر فأنت لذاک أهل
وإن تطرد فمن یرحم سواک
یامن لیس لی منک المجیر
بعفوک من عذابک أستجیر
أنا العبد المقر بکل ذنب
وأنت المیسر الصمد الغفور
فإن عذبتنی فالذنب منی
وإن تغفر فأنت به جدیر
یارب مالی غیر لطفک ملجأ
ولعلنی عن بابک لا أطرد
یارب هب لی ثوبه أقضی بها
دینا على به جلالک یشهد
أنت الخبیر بحال عبدک إنه
لسلاسل الوزر الثقیل مقید
أنت المجیب لکل داع یلتجی
أنت المجیر لکل من یستنجد
من أی بحر غیر بحرک نستقی
ولأی باب غیر بابک نقصد

مامۆستا نجم الدین خضری پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئیمام شافیعی لە بارەی مامۆستا سەباتیدا :

– مامۆستا سەباتی ، مەلایەکی جێگای متمانەی خەڵک و مامۆستاکان بوو.
– خوالێخۆشبوو ، هەمیشە دەورو بەر و ماڵی پڕ بۆ لە خەڵک و میوان و بە قسەی خۆش و نەستەق گوڵی مەجلیسی هەموو دۆستان بۆ.
– مامۆستا ، لەتەمەنی بانگخوازیدا هەمیشە لایەنی حەققی دەگرت و بێ دۆڕان و گۆڕان چالاکی لەخۆی دەنواند.
– خۆشەویستانی مامۆستا سەباتی بەو بەشداریە بێ نەزیرەیان لە پرسەو سەرەخۆشی ئەو خوالێخۆشبوە ئێمە مامۆستایانی ئایینیان دڵگەرم و دڵخۆش کرد
و بەزمانی حاڵ پێیان وتین: تا ئەو ڕۆژەی دوانگە و ڕوانگەی پێغەمبەر بەرنەدەن ئێمە خۆشمان دەوین و لە پشتتانین.

تهیه گزارش : کریم تاران

از طريق
کریم تاران
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

کریم تاران

استان آذربایجان غربی - میاندواب نویسنده و مترجم فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا