یادى مه‌ولود، یادێكى پڕ له وانه‌و عیبره‌تى مێژووى بانگه‌وازى ئیسلامیى، بگره مێژووى مرۆڤایه‌تییه، جێى خۆیه‌تى له ئاست ئه‌و یاده‌و ژیانى خاوه‌نى ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته بكرێ‌و تایبه‌تمه‌ندیى ژیانى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردارو ته‌مه‌نى پڕ خزمه‌ت‌و جیهادو خه‌باتى، بخرێته‌وه به‌رچاو.
یادى مه‌ولود: یادى هاتنه دونیاى هه‌ڵگرى دوا په‌یامى خوایه، بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌میزاد، هه‌تا هه‌تایه.
یادى مه‌ولود: یادى ڕزگاركارێكه كه مرۆڤایه‌تیى له كۆیلایه‌تیى چه‌وسێنه‌ران ڕزگار كرد‌و به‌ره‌و لوتكه‌ى عیززه‌ت‌و سه‌ربه‌رزیى خواپه‌رستیى بردنى.
یادى ڕابه‌رێكه كه له دواكه‌وتووترین سه‌رده‌مدا، شۆڕشێكى دژى نه‌فامێتیى‌و دواكه‌وتن به‌رپا كرد‌و نه‌وه‌یه‌كى پێشه‌نگى په‌روه‌رده كرد‌و ژیار‌و شارستانێتیه‌كى بێوێنه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستیان پێكهێنا.
یادى خواپه‌رست‌و خواناسێكه كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو سه‌رگه‌رمیى‌و كاره گرنگانه‌ى، به شه‌و كه‌مێك نه‌بێت نه‌ده‌نووست‌و له‌به‌ر نوێژى زۆر‌و شه‌ونخونیى، قاچه‌كانى ئاوسابوون.
یادى ئه‌و هاووڵاتییه خه‌مخۆرو ئه‌و دراوسێ به ڕه‌حمه‌یه كه هه‌رگیز له‌گه‌لأ برسێتیى دراوسێكه‌یدا به تێریى سه‌رى نه‌ده‌نایه‌وه.
یادى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، یادى ئه‌و پیاوه‌یه كه سه‌ر له نوێ نرخ‌و ڕێزى بۆ ئافره‌ت گێڕایه‌وه، كه ژنانى له لێوارى زینده‌به‌چالأ كردنه‌وه، گێڕایه‌وه بۆ كۆڕى حورمه‌ت‌و سه‌كۆى سیاسه‌ت‌و میحرابى عیباده‌ت‌و سه‌نگه‌رى مزگه‌وت‌و سه‌كۆى زانست‌و مه‌یدانى جیهادو خزمه‌ت.
یادى ئه‌و مافناسه به‌ڕه‌حمه‌یه كه ده‌ستى قڵیشاوى كرێكارى ده‌گوشى‌و خۆى‌و خواى گه‌وره‌ى به خۆشه‌ویستى ئه‌و ده‌سته قڵیشاوانه ده‌زانى.
یادى ئه‌و باوكه میهره‌بان‌و به‌سۆزه‌یه كه له نوێژدا منداڵه نه‌وه‌كانى ده‌چوونه قه‌ڵادۆچكانى‌و داینه‌ده‌گرتن‌و نوێژى به‌لاوه به‌تالأ نه‌ده‌بووه‌وه، تا چه‌مك‌و واتاى (مافى ڕاسته‌قینه‌ى مندالأ)مان فێر بكات.
یادى پێغه‌مبه‌ر یادى ئه‌و هاوسه‌ره نه‌رم و به‌ئه‌مه‌ك‌و به‌ڕه‌وشته‌یه كه خۆى ده‌یفه‌رموو: له دونیاى ئێوه‌دا هاوسه‌ره‌كانم خۆش ده‌وێ. كه هه‌میشه پاش وه‌فاتى خه‌دیجه ـ ته‌نانه‌ت به ناوبردنى ـ سۆزى بۆی ده‌جووڵایه‌وه‌و یادى ده‌كرده‌وه‌و چاوى پڕ فرمێسك ده‌بوو.. بۆ نه‌بێ؟ خه‌دیجه ئه‌و ئافره‌ته بوو كه جبریل ده‌هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رو هاوكات له‌گه‌لأ هێنانى (وه‌حى) ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى محمد! به خه‌دیجه بڵێ: خواى گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌كات!
یادى پێغه‌مبه‌رى خوا یادى ئه‌و سه‌ركرده سه‌ركه‌وتووه‌یه كه ئازادییه‌كانى پاراست‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نمونه‌یى وه‌ك (مه‌دینه)ى له بوارى هاوژیانیى‌و ئازادییدا پێكهێنا.
هه‌روه‌ها یادى موجاهیدێكه كه هه‌موو ته‌مه‌نى به جیهادى بانگه‌وازو گه‌یاندنى په‌یامى خوا برده سه‌ر، كاتێكیش كه دوژمنان په‌یمانه‌كانیان شكاند‌و پیلانیان گێڕا، ئاشتى‌و ئازادیى‌و ئاسایشیان تێكدا‌و ڕێیان له گه‌یاندنى په‌یمانى خوا گرت، هه‌ر ئه‌و بوو كه به گژ سته‌مكاراندا ڕۆشت‌و له‌و مه‌یدانه‌شدا نموونه‌ى ئازایه‌تیى‌و خۆڕاگریى‌و لێبڕان‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نیشان دا.
یادى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام یادى كه‌سێكه كه مانا‌و ئیعتبارى بۆ ژیان گێڕایه‌وه، كه وه‌ڵامى پرسیاره سه‌خت‌و ئاڵۆزه‌كانى دایه‌وه: له كوێوه؟ بۆ كوێ؟ تا كه‌ى؟ له‌به‌رچى؟
یادى كه‌سێكه كه فه‌لسه‌فه‌ى هاتنه دونیاى بۆ مرۆڤایه‌تیى ڕوون كرده‌وه، كه حیكمه‌تى دروستبوونى مرۆڤ و ژیان‌و بوونه‌وه‌رى فێرى خه‌ڵكى كرد.
یادى سه‌روه‌رێكه كه چه‌ندانی وه‌ك سه‌لمانى فارسى‌و بیلالى حه‌به‌شى‌و سوهه‌یبى ڕۆمى‌و گاوانى كوردى، شه‌یدای په‌یامه‌كه‌ى بوون‌و مژده‌ى ئازادیی یه‌كجارییان بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان ده‌برده‌وه.
یادى پێغه‌مبه‌ر یادى كه‌سایه‌تییه‌كه كه په‌یوه‌ندیى ئاسمانى له‌گه‌لأ زه‌وى پته‌و كرده‌وه، كه په‌یامى به‌رزى خواى بۆ به‌نده‌كانى هێنا، په‌یامێك كه ورد‌و درشتى ژیانى دیارى كرد، وه‌ڵامى هه‌موو گرفتێكی دایه‌وه، چاره‌ى هه‌ر گرێیه‌كى خسته ڕوو، هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانى ژیانى مرۆڤى ڕێكخست.
ئیتر بۆ یادى نه‌كرێته‌وه؟ كورد به تایبه‌تى بۆ یادى نه‌كاته‌وه؟ كوردێك كه چوارده سه‌ده‌یه له سه‌رچاوه‌ى هیدایه‌ته‌كه‌ى ئه‌و ده‌نۆشێ، به نیعمه‌تى په‌یامه‌كه‌ى ئه‌و به‌هره‌مه‌ند ئه‌بێ.. بۆ یادى نه‌كاته‌وه؟ كه به هۆى په‌یامه پڕ له عیززه‌ته‌كه‌ى ئه‌وه‌وه ـ وه‌ك ده‌یان نه‌ته‌وه‌ى تر‌ى ڕووى زه‌وى ـ له كۆیلایه‌تى‌و پاشكۆیه‌تیى‌و به‌نده‌په‌رستیى، ڕزگارى كرد‌و نرخ‌و به‌هاى خۆى بۆ گێڕایه‌وه؟
بۆ كوردى خواناس یادى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى نه‌كاته‌وه؟ كه له سایه‌ى په‌یامه‌كه‌ى ئه‌وو شوێنكه‌وتنى ڕێبازه‌كه‌ى ئه‌ودا، سه‌دان شێرى پێشكه‌شى جیهانى ئیسلام كرد‌و كوردیان به نه‌ته‌وه‌كانى جیهان ناساند؟
بۆ یادى نه‌كاته‌وه؟ بۆ نه‌بێته داهێنه‌رى بۆنه‌ى یادى ئه‌و؟ كه له یادكردنه‌وه‌یدا سروه‌ى ئازادیى‌و نه‌سیمى خۆشه‌ویستى‌و چێژى برایه‌تیى‌و به‌رهه‌مى ته‌بایى‌و نرخى مرۆڤایه‌تى ده‌بینێته‌وه.
ئاى چه‌نده نامۆ‌و غه‌ریبن ئه‌وانه‌ى به یادى تۆ ـ ئه‌ى ڕابه‌رى بوونه‌وه‌ر ـ بێزار ده‌بن؟ ئاى چه‌نده بێ ئینصافن ئه‌و تاك‌و ته‌را كه‌سانه‌ى كه ڕێز له هه‌ستى ملیۆنه‌ها هاوڵاتى خۆیان ناگرن.
ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر!
با ڕۆحت شاد بێت، كه له كه‌نارى ئه‌و تاك‌و ته‌را نه‌فه‌رانه‌دا، هه‌زاران هه‌زار خواناس‌و نمه‌كناس‌و حه‌قناس، بوونه‌ته شوێنكه‌وته‌ى په‌یامه‌كه‌ت‌و هه‌ڵگرى ڕێبازه‌كه‌ت. كه‌سانێك كه نرخت ده‌زانن، نرخى تۆ كه ڕه‌وڕه‌وه‌ى ژیانى سه‌رزه‌ویت گۆڕى، چه‌نده نه‌فامن ئه‌وانه‌ى نازانن كه بڕواهێنان به تۆ، نیوه‌كه‌ى تر‌ى مه‌رجى موسڵمانبوونه، كه شایه‌تیدان به پێغه‌مبه‌رایه‌تیى تۆ، باڵه‌كه‌ى تر‌ى شه‌رتى چوونه به‌هه‌شته.
ئه‌ى خه‌ڵكینه! ئه‌ى دۆست‌و یارانى محه‌مه‌د !
كام شه‌ریعه‌ت هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویدا، جورئه‌ت بكات به قولله‌ى به‌رزى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى ئیسلامدا بڕوانێ؟ كام په‌یام هه‌یه بتوانێ شان له شانى په‌یامه‌كه‌ى محه‌مه‌د بدات؟ كام قوتابخانه‌ى فیكریى هه‌یه وه‌ك قوتابخانه‌كه‌ى محه‌مه‌د خه‌ڵكى فێرى ڕه‌وشتبه‌رزیى، دڵسۆزیى، ده‌ست‌و ده‌م‌و دڵپاكیى، خۆشه‌ویستیى، له‌خۆبوردن، برایه‌تیى، كردبێت. نه‌ك به دروشم‌و هات‌و هه‌ڵڵاو گاڵه، به كردار‌و ڕه‌فتارى به‌رجه‌سته‌و نموونه‌یی؟!
كام به‌رنامه‌یه هه‌یه ـ جگه له به‌رنامه‌كه‌ى تۆ ـ وه‌ڵامى پرسیاره‌كان‌و كردنه‌وه‌ى گرێكان‌و ئاڕاسته‌ى هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانى ژیانى له ئه‌ستۆ گرتبێ؟
مێژووى كام كه‌ڵه مه‌رده وه‌ك مێژووه‌كه‌ى ئه‌و, پڕی بێ له خه‌بات‌و جیهادو لێبڕان‌و صه‌برو پایه‌داریى‌و ڕاستگۆیى‌و خه‌مخۆریى‌و جیدییه‌ت؟
ناهه‌قى نیه (بێخود)ى شاعرى ڕه‌حمه‌تیى، كه وه‌ك قومرى ده‌ناڵێنێ‌و وا ده‌بینێ كه به تیشكى نێوچاوانى محه‌مه‌د هه‌زاران شێرى صه‌فشكه‌ن، شكار كران. به ده‌رخستنى قامه‌تى قیامه‌ت ئاشكرا كرا. محه‌ممه‌دێ كه گوڵى ئه‌و ده‌میده‌ى گوڵشه‌نى نبووه‌ت‌و دوڕڕى كه‌سنه‌دیده‌ى قولزومى ڕیساله‌ت‌و مانگى هه‌ڵبژارده‌ى بورجى چه‌رخى عیزه‌ت بوو..
محه‌ممه‌دێ كه ئه‌میرو وه‌زیر هه‌موو، گه‌داى باره‌گاكه‌ى ئه‌و بوون، ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار هه‌موو، فیداى عیززو جاهى ئه‌و بوون. ئه‌وێ كه پادشایانى سه‌ركه‌ش‌و بزێو، فه‌رمانبه‌ردارى فه‌رمانى بوون، محه‌ممه‌دێ كه مه‌دارى ئه‌نبیاو حه‌بیبى زاتى كیبریاو تاقه سوارى عه‌رصه‌یى شه‌فاعه‌ته.. محه‌ممه‌دێ كه پێغه‌مبه‌رێكى مومتازو تاقه سیدره‌نشین بازو صاحبى سه‌د ئیعجازه.
هه‌زاران درود له گیانى پاكى له یادى مه‌ولودیدا.
عومەرعەبدولعەزیز