فقهمناسبت ها

یادکردنه وه ی مه ولودی

مه ولودی

له ڕاونگه ودید وبۆچوونی زانایاندا خوێندنه وه و هه ڵسه نگاندنێکی تایبه تی بۆ یادی له دایکبوونی سه روه رمان موحه ممه د (د.خ) به یان ده کرێ ،

هه موو ساڵێک له گه ڵ هاتنه وه ی ساڵوه گه ری له دایکبوونی سه روه رمان کێشه ێک زیندوو ده کرێته وه که به داخه وه ده بێته هۆی په رته وازه یی و دوبه ره کی له نێوان موسوڵماناندا

ده سته ێکیان زۆر توند ده ڕوانه مه سه له که و ده ڵێن به هه موو شێوه ێک دروسته و ئه وانه ی که نایکه ن تۆمه تی ئه وه یان ده ده نه پاڵ که خۆشه ویستی پێغمبه ریان له دڵدا نیه

گروپه که ی تریش به هیچ شێوه ێک پێیان دروست نیه و به بیدعه دایده نێن و ئه وانه ی که هه ڵده ستن به یادکردنه وه ی ئه ویاده، به داخه وه و مه خابن به گومڕا و موبته دیع و سه رلێشێواو ده زانن ،به ڵام من پێموایه ده بێ هه ردولا ڕێز له بیر وبۆچوونی یه کتر بگرین ،نه ئه وانه ی که نایکه ن خوانه خواسته تۆمه تی خۆشنه ویستنی پێغمبه ریان  بده ینه پاڵ و ئه وانه ی که به ڕه وا ودروستی ده زانن حوکمی موبته دیع و گومڕا وده رچوون له دینیان نه ده ینه پاڵ !

من لێره دا به پشت به ستن به چه ند ده قێک و وته ی چه ند زاناێک چه ند خاڵێک باس‌ده که م له سه ر ڕه وابوون ودروست بونی ئه ویاده پیرۆزه:

۱- سه ره تا ده بێ بزانین مه به ست له  یادکردنه وه ی یادی له دایکبونی پێغمبه ردرودی خوای له سه ربێ یادبودێکه که ئه و مرۆڤه مه زنه بو ڕوناکیی ژیانی مرۆڤایه تی نێردراوه که به هاتنی، خه ڵکی له تاریکیه کانی جه هل ونه فامی بۆهیدایه ت و ئازادی وسه ربه ستی قۆسته وه وپێویستیشه ڕێز له ڕوداوه گرینه کانی مێژوو بگرین که حادیسه و ڕوداوی گرینگی تێدا ڕووی داوه هه ر وه کو خوای گه وره له قورئانی پیرۆزدا ده فه رموێ (وذکرهم بایام الله) مه به ست له ایام الله ش ،ئه و ڕۆژانه ن که ڕووداو و وه قایعی موهیمی مێژوو تێیاندا ڕوی داوه، دیاره له دایکبونی پیغمبه ریش (د.خ) یه کێک له ڕوداوه گرینگه کانی مێژوویه ،واباشه موسوڵمانان ئه و یاده مه زنه گه وره ڕابگرن و به رز بینڕخێنن

۲- یادکردنه وه ی ئه ویاده ده که وێته بازنه ی هه ڵس وکه وت و عادات وموعامه‌لاته وه که ئه وانه له ئه سڵدا ڕه وا وڕێگه پێدراون و ناکه وێته وه بازنه ی بیدعه وه چونکه بیدعه له عیباده ت ودین دایه به ڵام  ئیمه وه کوو یادبودێک ئه ویاده به رز ڕاده گرین نه ک وه کوو عیباده ت ودین و جه ژن ، چونکه ئێمه له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا به س دو جه ژنه مان هه ن که ئه وانیش بریتین له جه ژنی پیرۆزی ڕه مه زان وقوربان
مه ولودی مه سه له ێکی فیقه و فه رعییه وئیعتقادی نیه ، که سێک موبته دیعه که وتبێته بیدعه ی عه قاییده وه (وقع فی بدع العقاید) ،که سێک ئه هلی ته قوابێ له سه ر مه ولوودی به که سێکی تر ناڵێ موبته دیع چونکه له مه ساییلی ئیجتیهادی دا هیچ کام له زانایان یه کتریان ته بدیع نه کردووه (لا انکار فی مسائل الاجتهاد) پێغمبه ر درودی خوای له سه ربێ ده فه رموێ (اذا اجتهدالحاکم فان اصاب فله اجران وان اخطأ فله اجر واحد)  که واته موجته هید ئه گه ر نه شی پێکابێ پاداشی ماندووبوونه که ی بۆهه یه، با ئه و بابه ته هه ر وه کوو مه سه له ی ده ستنوێژی نێوان حه نه فی وشافیعی ته ماشا بکرێ ئه ویش هه ر ئیجتیهاده بۆ کاربگاته ته بدیع وته فسیق کردنی یه کتری
۳- مه به ست له یادکردنه وه ی مه ولودی پێغمبه ر (ص) ده ربڕینی خۆشی وشادییه، دیاره به هۆی ده ربڕینی خۆشی وشادی له م ڕۆژه پیرۆزه دا که سێکی بێباوه ڕی وه کو ئه بوله هه ب که سه رسه خترین دوژمنی رسول الله بوو، سزای له سه رسووک ده بێ به هۆی ئه وه ی که له ڕۆژی له دایکبونی پێغمبه ری ئه زیزمان که نزیه ێکی (جاریه) خزمه تکاری هه بووه ئازادی کردوه هه روه ک له فه رموده ی سه حیحی بوخاریدا هاتووه (انه یخفف عن ابی لهب کل یوم الاثنین بسبب عتقه جاریته لما بشرته بولاده المصطفی) هه موو ڕۆژێکی دوشه ممه سزا له سه ر ابولهب سوک ده بێ به هۆی ئه وه ی له ڕۆژی له دایکبوونی پێغمبه ر(د.خ) که نیزه که ی خۆی ئازادکردوه کاتێک مزگێنی له دایکبونی پێغمبه ری داوه تێ

۴- پێغمبه ر صلی الله علیه وسلم ڕۆژی له دایکبونی خۆی به گه وره داناوه وبه گه وره ڕایگرتوه وسوپاسی خوای گه وره ی کردوه له سه رنیعمه ته کانی خوای په روه ردگار که ئه وی هێناوه ته بوون وه ک په یامهێنه رێک بۆ مرۆڤه کان له ئاسمانی مه له کوت، یه کێک له و شێوازانه ی که سه روه رمان وه ک سوپاسگوزاریێک بۆخوای په روه ردگار له و ڕۆژه پیرۆزه دا ده ریبڕیوه بریتییه له به ڕۆژووبونی له وڕۆژه دا، هه روه ک له فه رمووده ی سه حیحی موسلیم دا هاتووه که ئه بووقوتاده ده یگێڕێته وه وه ک ده ڵێت (ان رسول الله سئل عن صیام یوم الاثنین؟ فقال فیه ولدت وفیه انزل علی القرآن)  له م فه رموده دا بۆمان ئاشکرا ده بێت به بێ گومان که رسول الله ڕۆژی له دایکبوونی خۆی به، به ڕۆژووبون به رز ڕاگرتووه وکاتێک ده رکه وت که پێغمبه ر به به ڕۆژووبون ئه ۆ ڕۆژه ی به رز ڕاگرتووه که ڕۆژوو جه وهه ری عیباده ته ، ئیتر ده ربڕینی خۆشی به سڵاوات وزیکر وقوڕئانخوێندن وگێڕانه وه ی سیره و ژیانی پڕ له مێهره بانی و سۆز و ڕه حمه ت وموباره کیان گشتی ده که وێته ژێر ناوی به رزڕاگرتنی ئه و ڕۆژه وسوپاسکردنی خوای گه وره

۵- سه روه رمان بۆخۆی یادی پێغمبه رانی(علیهم الصلاهوالسلام) کردۆته وه وه کوو به ڕۆژووبونی ڕۆژی عاشوڕا که حه زره تی موسی (د.خ)له م ڕۆژه دا ڕزگاری بووه وفیرعه ون وداروده سته که ی نقوم بوون

 ۶- ئیمام ئه بووحه نیفه وهه ندێک له زانایان که هی کوفه ن ده ڕواننه سه به بی هاتنی ئه وحه دیسه یا سه به بی نزولی ئه و ئایه ته چیه؟ بۆ وێنه حه دیسی (من سن فی الاسلام سنه حسنه)یا خود (من  سن فی الاسلام سنه سیئه) که واته ڕێگاێکی چاک وخرابمان هه یه، په س ده کرێ بڵێیین بیدعه دوبه شه: حسنه وسیئه
۷-ئیمامی غه زالی ڕه حمه تی خوای له سه ربێ ده فه رموێ هه رشتێک که داهێنراوه مه عنای وانیه نه هیه که بیگرێته وه، نه هی له وشتانه یه که پێچه وانه ی سوننه تێکی سه لمێنراو وچه سپێنراون
هه روه ها شیخ الاسلام ابن تیمیه ده فه رموێ ئه وه ی که موسڵمانان به رژه وه ندی له شتێکدا ده بینن وپێیان چاک بو که له دوای پێغمبه ر (ص) داهێنانی بۆبکرێ ئه وه دروسته، بۆوێنه مناره ی مزگه وته کان
۸ -ئه وانه ی ئه و حه دیسه ی ده فه رموێ(کل بدعه ضلاله)  ده یکه نه به ڵگه بۆ ناڕه وایی مه ولودی ده بێ بزانن وشه ی (کل) له و حه دیسه دا عام وگشتگیره زانایانی اصولیش چه ندین قاعیده ی جوانیان بۆ وشه گشتگیر وعامه کان هه یه وه کوو (مامن عام الا وقد خصص) یا (کل تأتی فی صیغهالعموم ویراد به الخصوص) بۆ وێنه کاتێک حه زره تی ئیبراهیم (ع) داوای له خوای گه وره کرد چۆنیه تی وشێوازی زیندووکردنه وه ی مردوه کانی پیشان بدا خوای گه وره ده ستوری پێدا چوار باڵنده سه رببڕێ و پاشان فه رمووی (ثم اجعل علی کل جبل منهن جزءا) له سه ر هه رکێوێک به شێکی لێ دابنێ به ڵام له ئه سڵدا مه به ست هه موو کێوی دنیا نه بوو به ڵکوو ئه وانه ی ده ورو به ری خۆی بوو
۹- فه زیله ت وگه وره یی ڕۆژه کان سێ جۆرن: یه که م  یوم الاعیاد ڕۆژی جه ژنه کان، دووهه م ایام الفضل ئه و رۆژانه ی گه وره وبه ڕێزن وه کوو جومعه وعه ڕه فه وعاشوڕا و…، سێهه م ایام فیه الخصائص ئه وڕۆژانه ی تایبه تمه ندییان تێدایه وه کوو ڕۆژانی نیعمه ت و له دایکبوونی پێغمبه ر (د.خ) که یه کێکه له ڕۆژه تایبه تیه کان
۱۰- زۆرێک له زانایان له سه ر ڕه وابوونی مه ولوودین وه کوو ئیمامی سه خاوی، ابن حجر عسقلانی، ئیمامی سیوطى
ابن حجر پرسیاری له باره ی حوکمی مه ولوودی له باره وه کرا فه رمووی ئه سڵی ئه و عه مه له بیدعه ته له ده ورانی سه له فی ساڵحدا نه بووه، ده کرێ شتی باشی تێدابێ وخرابیشی تێدابێ که سێک شته باشه کانی گرت ده بێته بیدعه ی حه سه نه
ئیمامی شافعیش (ر.ح) ده فه رموێ ئه گه ر باسێکی تازه هاته ئاراوه پێچه وانه ی قوڕئان وسوننه ت نه بوو ئه وه بیدعه ی حه سه نه یه
۱۱ کاری مه لائیکه گه ڕانه به دوای شوێنانێک که موسوڵمانان کۆده بنه وه بۆ زیکر و جه معی خێر ده ی چ له وه گه وره تره به زیکر وقوڕئان خوێندن ومه دح وستایشی ڕابه رمان ئه ویاده به رز ڕابگرین به ڵکوو هه ر یه کێک ده بێ له باخچه بچکۆله کانی به هه شت به گوێره ی فه رماییشتی پێغمبه ر (د.خ)
به ڵام ده بێ زانایان ئاگاداربن ڕێگه نه ده ن له مه ڕاسیمی مه ولوودی وله مزگه وتدا عه مه لانێک ئه نجام بدرێ که پێچه وانه ی سوننه تن وه کوو شمشاڵ لێدان وساز وسنتور و…ئه وانه حه ڕامن وجائیز وڕێگه پێدراونیه له ناو مزگه وتدا.

  ۱۲- خاڵی دوازده هه م و کۆتایی که خاڵێکی زۆرگرینگه وپێویسته نه یارانی مه ولودی له به رچاوی بگرن ،د. یوسف قه رزاوی ده ڵێت له زه مان و بارودۆخی ئێستا که مزگه وته کان چۆڵن وغه ریبییان پێوه دیاره ،داعی وبانگخوازان ده بێ له هه ر هه لێک که ڵک وه رگرن بۆ ده عوه وبانگه واز، گه نجێک که هیچ کات ئاماده ی نوێژه فه ڕزه کان وبگره وتاری هه ینیش نه بوبێ به ڵام خاناخا دڵی به یادی له دایکبونی پێغمبه ر(ص) خۆشه و به شداری له مه ڕاسیمه که ده کا شایه د له م بۆنه یه دا وتارێکی به هێز وکاریگه ر پێشکه ش بکرێ وکار بکاته سه ر دڵ وده رونی ئه و گه نجه وله وه به دوا تۆبه بکا وپابه ند بێ به بنه ماکانی ئایین
ئه وانه چه ند خاڵێک بوون له سه ر ڕه وابوونی مه ولودی وکردنه وه ی ئه ویاده به ئومێدی ئه وه ی یه کیه تی وبرایه تیمان زیادبێ وته فره ولێک ترازانمان که م ببێته وه ته فره قه سازکردن گوناه وناڕه وایه (کبرت کلمه تخرج من أفواههم)  وه گه رنا ئیختیلاف وڕاجیایی هه رده بێ ،نصوصی شه ریعه ت داخوازی ئه و ئیختلافات وفه همی جۆراوجۆر ده که ن
خوا له هه موولاێکمان خۆش بێ و خۆشه ویستی پێغمبه ره که ی زیاتر له دڵ وده رونماندا جێگیر بکا

                         نوسینی زانیار دره ختی

نمایش بیشتر

زانیار درختی

نویسنده و مترجم آذربایجان غربی سردشت دانشجو و طلبه

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا