پێش هاتنت ژیان تاریکستانێک بوو، به نه‌فامی داپۆشرابوو
پێش هاتنت نە مرۆڤایه‌تی مانای مابوو، نە ڕه‌وشت باوی مابوو
پێش هاتنت تاریکایی جه‌هل و نه‌فامی، باڵی کێشابوو به‌سه‌ر بیر و خه‌یاڵ
پێش هاتنت مافم زه‌وت کرابوو، ده‌سه‌ڵات به زۆردار درابوو
پێش هاتنت دادپه‌روه‌ری نامۆ بوو، مه‌زڵووم سه‌رکۆنه کرابوو
پێش هاتنت کچان زینده به‌چاڵ ده‌کران، ژنان به میرات ده‌بردران
پێش هاتنت سیس و کروز ببووم، له ژیان بێبه‌ش کرابووم
پێش هاتنت دایک واتایه‌کی نه‌مابوو، ڕێزی ژێر پێ خرابوو
سته‌می لێ ده‌کرا تا ده‌بوو به دایه، ئه‌و جار پشت گوێ ده‌خرا
پێش هاتنت بیر و باوه‌ڕ له‌وپه‌ڕی نشێوی دابوو، ڕه‌حم بە تۆزقاڵ نه‌مابوو
خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار، فه‌قیر و بێقهرار، ماڵیان داگیر کرابوو
پێش هاتنت خۆر تینی نه‌مابوو، مرۆڤایه‌تی له ژێر به‌فری بێڕه‌حمی به دیل گیرا بوو
☀️کاتێ تۆ هاتی چرایه‌کی گه‌ش بووی
تاریکاییت لادا، ڕووناکیت هێنایه‌وه، جه‌هل و نه‌فامیت توانده‌وه
که تۆ هاتی ژینی ژاکاو و داماوت گه‌شانده‌وه، پڕوپووچ و گه‌نده‌ڵیت دوور ههڵڕشتهوه
که تۆ هاتی مانای مرۆڤایه‌تیت بوژانده‌وه، بیر و باوه‌ڕت ڕازانده‌وه
که تۆ هاتی خۆشیت هێنایه‌وه، خه‌م و په‌ژاره‌ت له دڵ شۆرده‌وه
که تۆ هاتی ئاشتی و تهباییت هێنایه‌وه، لانکه‌ی هێمنایهتیت ڕاژاندهوه
که تۆ هاتی گه‌ڵای زه‌ردی دڵم وه‌ری، چرۆی سه‌وزی ئاواتم ڕوایه‌وه
که تۆ هاتی ڕێزی دایکت خسته سه‌ر سه‌رمان، سۆزی باوکت خسته نێو دڵمان
که تۆ هاتی کراسه‌که‌ی یوسفت هێنایه‌وه، چاوه کوێره‌کانی چاوه‌ڕوانت بینا کرده‌وه
که تۆ هاتی دونیا ڕازایه‌وه، خۆر جارێکی‌تر دره‌وشایه‌وه
✍?کلثوم حسن زادە