دیمانەیێکی ڕۆژنامەوانی لە خزمەت پێغەمبەری ئازیزدا (د.خ)
وچانێک لە خزمەتیا بە ئامانجی سازدانی گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوانی سەردەمیانە لە گەڵیدا،
گرنگیێکی هەمەلایەنەی هەیە لەسەر هەموو ئاستە جیاوازەکان، بەو پێیەی حەزرەت کە خاوەنی جیهانبینیو ئاییدە بینیێکی لە ڕادەبەدەرە کە ئەمەش وڵامدەرەوەی زۆربەی ئەو پرسیارانەیە کە لە گوزەری ڕۆژگاری ئێستاماندا زۆرترین مشتومڕیان لەسەرە، ئێمەش دەمانهەوێت لە حزووریدا بیانورووژێنینو ڕاستیو ڕووداوی هەنووکەیی لە دیدێکی پێغەمبەرانەوە شرۆڤە بکەین. کە فەراهەم کردنی بەرچاوڕوونی تەواو لەخۆ بگرێت بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ پێشهاتە هەمەچەشنەکان لەدۆخە هەرەدژوارە هاوچەرخەکاندا.
هەرچەندە دیمانەکەمان زادەی ڕەهەندە خەیاڵیەکانە، بەڵام ناوەڕۆکەکەی گوزارشت لەکاکڵەی واقیعی ئێستامان دەکاتو زۆر زیاتریش لە دیمانە کلاسیکیە ڕۆژنامەوانیەکانی ئێستا بایەخدارترە،
ئێستا لەپەڕەکانی پەرتووکی باوەڕ پێکراوی سەحیحیبوخاری هەڵدەدەینەوەو لەحزووری خۆشەویست دادەنیشینو پریسیاری ئاراستە دەکەین بەدڵ گوێ بیستی بەرسڤی پرسیارەکانمان دەبین،،
دەقی دیمانە ڕۆژنامەڤانیەکە
۱ـ پرسیار: خەونی هەموو موسوڵمانێ ئەوەیە کە چۆن دەچێتە بەهەشت چۆن ئەوەمان بۆ ڕاڤە دەفەرمووی؟
وڵامی پێغەمبەر: هەرکەس زەمانەتی پاراستنی دەم و زمانیم پێبدات منیش زەمانەتی چوونە بەهەشتی پێدەدەم،،
۲ـپرسیار: بەڵام وەکوو دەردەکەوێت گەیشتن بەبەهەشت لەناو ئەو هەموو جەنجاڵیەی دنیا کە پڕاوپڕە لە فاکتەرەکانی فریودان تا ڕادەیێک ئەستەمە، بە تەرزێک مرۆڤ نازانێ چۆن دەگاتە بەهەشت؟
وەڵام: بەهەشت نزیکترە لەهەر یەکێکتان لە قەیتانی پێڵاوەکەی، ئاگری دۆزەخیش بە هەمان شێوە،،
۳ـ پرسیار: هەندێک زاناو کەسایەتی پەیابوون کە ژیانمان لێ حەرام دەکەن، هەڵەکانمان گەورەدەکەن، گوناهیبچووک بە گەورە ئەبینن، بۆیە دەپرسین تاوانە گەورەکان کامانەن؟
وڵام: شیرک، ئازاردانی دایکوباب، سوێندی بەدرۆ،
٭ سوێندی بەدرۆ چیە؟! الیمین الغموس
و: ئەو کەسەی ماڵی پیاوێکی موسوڵمان بەدرۆ بۆخۆی دادەبرێتو زەوتی دەکات،
۴ـ پرسیار: ئەوەی لەوڵاتان ڕوو ئەدات لە خراپەو گەندەڵی ئابووریو ئەخلاقیو ڕامیاری، پێتوانیە پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژانە هەیە؟
و: خودا نەرمونیانەو لە هەموو شتێکیشا پێیخۆشە،،
۵ـ پرسیار: گروپگەلێک دەبینین لەناو خەڵک کە ڕیشیان درێژکردووە، نوێژەکانیان لە مزگەوت دەکەن، خۆیان بە پابەند بە ئایین دەناسێنن، قورئانیان لەبەرەو بەردەوام شەو نوێژو جەماعەتو بەڕۆژوون، بەڵام دەیانبینین سەرگەرمی کافرکردنی خەڵکین، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی خەڵکی پێچەوانەی دینداریەکەی ئەوان ئەجووڵێنەوە، سەبارەت بەوان چی دەفەرمووی؟
و: ئەگەر پیاوێ بە براکەی وت کافر!! ئەوە دانەیێکیان هەڵگری ئەو وشەن،
۶ـ پرسیار: تەنانەت ئەگەر ئەو گروپگەڵەش پابەندو دینداریش بن؟
و: لەناو ئێوەدا خەڵکانێک پەیدا دەبن پێتان ناخۆشە نوێژەکانتان، ڕۆژوەکانتان، کردەوەکانتان، لەگەڵ هی ئەواندابێت، قورئان دەخوێنن کەلە گەروویان تێناپەرێت لەدین دەردەچن وەکوو چۆن تیر لەکەوان دەردەچێت،،
۷ـ پرسیار:ئێمە پیاوی وا دەبینین کە حەجی کردووە، تەسبیحی لەناو دەستایەو زیکری خوا دەکات، بەڵام حەجەکەی دەشکێنێو دڵی خەڵکی دەشکێنێو مافیان زەوت دەکات، ڕات چیە لەسەر ئەو جۆرە پیاوانە؟
و: ئەوەی خەڵک لە قسەی پێغەمبەرانی پێشوەوە پێیانگەیشتووە ئەوەیە، ئەگەر شەرم ناکەیت هەرچیەک دەکەی بیکە،،
۸ـ . پرسیار:لە وڵاتانی ئیسلامیا کاربەدەستی وادەبینین کە سەروەتو سامانانی زۆری خڕکردووە کەپێشتر نەیبووە، ئێمە ناتوانین پێیان بڵێین ئەوەت لەکوێ هێناوە؟ ئەی سەروەرمان تۆ چیان پێ دەفەرمووی؟
و: باشە بۆ لەماڵی خۆی دانەدەنیشت تا بزانێ ئەو سەروەتەیان بۆ دەهێنا؟
سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە، هەرکەسێکتان شتێکی بەناحەق دەست بکەوێتو لەخەڵکی بستێنێ لەڕۆژی دواییدا بەو شتەوە کەلەسەر ئەستۆی دایناوە دەگەرێتەوە حزووری خوا( ئاگاداربن من پیاوێک دەناسم کەلە ڕۆژی دواییدا دێت وشترێکی پێیە حیلەی هەیە، یا مانگایێکی پێیەو بۆڕەی هەیە، یا مەڕێکی پێیەو باڕەی دێت) خودایە تۆ شاهیدبە کە پەیامەکەم گەیاند،،
۹ـ پرسیار: بەڵام قوربانت بم بازێ دەسەڵاتدارو بەرپرس بەیتولماڵ هەڵدەلووشنو گوێ نادەنە خەڵکو حەڵاڵو حەرامە؟
و: هەر بەرپرسێک دەسەڵاتی موسوڵمانان بگرێتە ئەستۆو فێڵیان لێبکاتو لە خشتەیان ببات ئینجا بمرێت خوای گەورە بەهەشتیان لێ حەرام دەکات،،
٭ پرسیار: ئاخر دەسەڵاتداران ستەم لە ژێردەستەکانیان دەکەن؟
و: زۆرداریو ستەم تاریکیە لە ڕۆژی دواییدا
٭پرسیار: ئەوان نیشتمانو نەفسو ڕۆزی خەڵک زەوت دەکەن لەوبارەو چی دەفەرموی؟
و: هەر کەسێک پارچە زەویێک بە ناهەق داگیربکات لە ڕۆژی دواییدا بەناخی هەر حەوت زەویەکەدا ڕۆدەچێت،،
۱۰ـ پرسیار: هێمای دواکەوتنی نیشتمانو بەرەو هەڵدێرچوونی کۆمەڵگاو لاوازبوونی گەل چیە؟
و: زانست کەم دەبێتو نەفامی بڵاو دەبێتەوە،،
٭ بەڵام ئێمە بانگخوازان دەبینین کە شاشە ی تەلەفیزۆنو ڕووپەری ڕۆژنامەکانو مزگەوتەکان پڕدەکەن، ئایا ئەمە بەڵگەی بڵاوبوونەوەی زانست نیە؟
و: خودای گەورە کوتووپڕ زانست خڕناکاتەوە بەڵکوو بەمردنی زانایان کۆی هەڵیدەگرێ تاوەکوو هیچ زانایێک نامێنێ ئەوکات خەڵک نەزانەکان دەکەنە پێشەوای خۆیان، پرسیاریان لێ دەکەن ئەوانیش بە نەفامی فەتوایان بۆ دەدەن، ئەوکات بەرپرسە نەفامەکان گومراە دەبنو خەڵکیش سەرلێشێواو دەکەن،،
۱۱ـ پرسیار:لەگەڵ دوو ڕووی ئەم زەمانەدا چۆن هەڵوێستمان ببێت؟
و: خراپترین کەس لە ڕۆژی دواییدا ئەوانەن کە جاسووسی دەکەن، قسەکان زەبت دەکەن، حقووق وەردەگرن لەسەری، لای تۆ سوێند دەخۆن تۆیان ئەوێ بەڵام گوزارشت لێ دەدەن،،
۱۲ـ پرسیار: ئەگەر ویستمان لەخوای گەورە نزیک ببینەوە ئایا بە شەڕکردن دەبێت؟ یان بەرێگەیێکیتر؟ چی کردەوەیێک ئەنجام بدەین ئەی سەروەرمان؟
و: سەرەتا نوێژکردن لەکاتی خۆی، ئەوجا چاکەکردن تەک دایەوبابە، ئنجا جیهادکردن بەو ڕێسای خۆی،،
۱۳ـپرسیار: باشترین خەڵک کێیە؟
و: ئیماندارێک بە ماڵو گیان خەبات بکات لەپێناوی خوادا،،
٭پرسیار: ئەی ئەگەر وەک دنیای ئەمرۆ ئوممەتی ئیسلامی نەماو خاکێک نیە خەباتی تیا بکرێ، باشترین کەس لەدوای خباتگێڕ کێیە؟
و: ئیماندارێکە لە نێوان دوو شاخدابێ، پارێزگاربێ، لەخراپەی خەڵک خۆی بەدوور بگرێت،،
۱۴ـ پرسیار: لە ئێستادا چەندین گرووپو کۆمەڵ پەیابوون دەڵێن ئێمە دژە تیرۆرین، بەڵام خەڵکی سڤیلو بێتاوان دەکوژن، ماڵەکانیان دەتەقێننەوە، ئەی سەروەرم بەرچاو ڕوونیمان پێ ببەخشە؟
و: هەر کەسێک چەک لە دژمان هەڵبگرێت لە ئێمە نییە،،
٭ پرسیار: ئەی چیان پێ دەفەرمووی؟
و: لەدوای من هەڵمەگەڕێنەوەو مەبن بە کافر، هێندێکتان لە ملی هێندێکتان بدەن،،
۱۵ـ پرسیار: کەسانێک هەن زوڵم بۆ فەرمانڕەواکان دەرازێننەوە( ئیرهاب بۆ ئیرهابیەکان) لە کاتێکا ئەوان شارەزای قورئانو فەرموودەن، بەناوی ئیسلام ئەدوێن، سەبارەت بەوان چی دەفەرمووی؟
و: لە دواڕۆژا پیاوێک دەهێنن فرێ دەدرێتە ناو دۆزەخ، هەڵی ئەسووڕێنن وەک چۆن گوێدرێژ بەدەوری خەرمانو ئاشدا هەڵئەسووڕێنن، کەسانێک دەیناسنو بەسەرسووڕمانەوە دەڵێن: ئەرێ فڵانی تۆ نەبووی کاری چاکو خراپت نیشان دەداین، مۆچیاریت دەکردین، ئێستا بۆ وات لێقەوماوە؟
دەڵێ: ئەمن مۆچیاریم دەکردن بەس خۆم بەگوێم نەدەکرد،،
۱۶ـ پرسیار: ئەترسم سنوورم بەزاندبێتو بێ ئەدەبیم زۆر لە خزمەتاکردبێ؟
و: نانا، لە زانایان بپرسن ئەگەر نازانن، بەس، هەرکە درۆم بەزاری هەڵبەستێ باجێی خۆی لە دۆزەخا خۆشکات،،
۱۷ـ پرسیار: ئاخر پرسیار، پێمان خۆشە دوعای بەخێرمان بۆبکەی، هەموو پێغەمبەران دوعای قەبووڵکراویان هەیە، دوعامان بۆ بفەرموو یا دوعای بەرێزت لای خوای مەزن چیە؟
و: دوعای زۆرم بۆ جێهێشتوون لە ئێوارانو بەیانیان، دوای نوێژەکان، ڕۆژی هەینی و… ئەوانە لەبیر مەکەنو بیانزانن بەڵام ئەو دوعایەی لای خوایە هەڵم گرتووە بۆ قیامەت بۆ تکاو شفاعەتی ئوممەتەکەم،،
* لەکۆتاییدا سڵاوات دەدەین بۆ سەر ڕۆحی موبارەکیو بە ڕیحانەی سڵاوات کۆتایی به دیمانەکە دێنینو داوای پلەی مەحموودو وەسیلەو فەزیلەت بۆ دەکەین لە خزمەتی خوادا،،
? سڵاوو ڕەحمەتی خواتان لەسەربێت،
* بیرۆکەی ئەم دیمانەیە لە بیرمەندی ناسراوی عەرەبی ئیبراهیم عیسا وەرگیراوە، کە لە ڕۆژنامەی (الدستور) ئوردونی لە ۲۰۰۵ بڵاوکراوەتەوە،
? منیش لە گۆڤاری پەیامی زانایان عێراق وەرمگرتوە،،
??????????????
ئامادەکردنی : ئاراس ڕەواندزی