شعرطنزکوردی

عــــــەیبگـــــر (شعر کوردی)

عــــــەیبگـــــر

قشقەڵە و تــاووس دێنە نـاو بێستــان
قشقەڵە ڕەشوو، تاووس چاو مەستان

قشقــــەڵە وتــی: عاشـــق بە ڕەنگـــان
خۆ بەزلــــزانی، ناو باغچە و بێستــان

خـــەت و خـــاڵەکـــەت، دڵکەشـی نیە
ئـــەو ڕەنـگ و ڕوویــــە، دڵ بەری نیە

قاچـت خێچ و خوار خـواری  لەڕێیە
کلکــت وەک ڕێوی و پێستت گڕوێیە

دنــووکت ڕەشە،چــەوت وەکو کوندە
پشتــت چەماوە وهــەر وەکو پــــردە

لە ڕووی نــــەزانی، هەستـەکەت وایە
تەنیـــا باڵندەی، فــــەرش و فــــەزایە

گیـــانلەبەرێکی، نە شایەنی بێستـــان
نە شایــەنی باغوو، مەدح و سەنـــایە

ڕێ و شوێنـــەکەت، هــەر پێ نــەزانی
نێـــو و شەوکــەتت، خۆ بــەزل زانــی

تـــاووس پێکەنی: قســەی حـەق نیە
درۆزن هیــچ کــات، ڕاستـــی پێ نیە

لای خەڵـکی دایمە جوانی منە بــاس
کەی قسـەی درۆ، بۆیان بۆتە ڕاسـت

قســــەی تـو لــە ڕووی، دڵی خــراپە
لە دڵـی خــــراپ، چاکە نــــاڕەواست

خـو عەیبی خۆمان بە جوان نازانێن
کەسی خۆزلزان،بە عەیب نابیناست

هەرچەندە جوانی، باغ و بێستـانم
چاوانم لە شرم هەر بەسەروپاست

ئێمــە  نەسیبی خۆمـــان نەخواردۆ
قەلە ڕەش دزە و بازەم خورێنـاست

من کەسئ نەیدی، عەیبێ جیا لە پا
ناحەز و ناڕێک، لە من کوا پەیداست

زێڕ و زیوی عەمد نەمبەستۆ بە باڵ
ئاڕایشی من لە دۆست بێ ڕیـــاست

بـۆ ڕەنگ و ڕوویە، نەمکرد گفتوگـۆ
ئەوەی تۆ دەیڵەی گشتی ناڕەواست

کە پێک هات دونیا، بەدەستی یەزدان
من وتۆ ئاواین، هەر ئەوەش ڕەواست

هەرگیــز  پەڕی تــۆ، نابێت بەهی من
باڵندەی وەک من، گشتی موبتەلاست

ئـــازادی لە تــۆ، نەیانـــگرتوە  کـەس
منــــم  بێچـــارە و دامــاوی قەفـەس

فەرماندەی فەلەک، دەستووری کە دا
کەسێک نەیوتۆ، سەواب یا خەتاست

ئێمـــەیان نەکوتۆ، بۆ ڕا و مــەسڵەت
لە بیرووڕامان، یەزدانمان سـەواست

نــەزان کە دیتـی، کدێــب لە دەستـە
وەیـــزانی زانـــا و دونیــا لە دەستـە

ئێمە ناڕێک نین، عەیبگـــری ئاواست
ئەو ورد بینیە، بیر چــوکی ئـێوەست

تاووس کوا جوڕمی کە قەل وا ڕەشە
ئەو ڕاز و ڕەمزە لای ڕەحمان قەزاست


شعر: پروین اعتصامی
ترجمە: مینا قرنی دولت آباد

نمایش بیشتر

مینا قرنی دولت آباد

استان آذربایجانغربی - مهاباد نویسنده و مترجم دارای ذوق شعر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا