ئه ی پیغه مبه ری ره هبه ری ئیسلام
ئه ێ پێغه مبه ری ره هبه ری ئیسلام
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
ئه ی یادگاری نه ته وه ی ئاده م
بۆ تۆ بوو دنیا ده رچو له عه ده م
دڵێ به یادی تۆ نورانی بێ
له گه ڵ فریشته ئه بێ به هاو ده م
چاوێ بروانێ بۆ ناو چاوانت
وه ر ئه گرێ نوری باره گای قیده م
ئه ی پێغه مبه ری ره هبه ری ئیسلام
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
دڵێ به یادت بگه شێته وه
نه شئه ی نوری حه ق ئه به خشێته وه
به یادی تۆوه سووتاوی جه فا
به رگێ له سه فا ئه پۆشێته وه
ده مێ بگاته تۆزی به ری پێت
((شَرَابًا طَهُورًا)) ئه نۆشێته وه
سه د جار بکوژرێ عاشقت به تیر
چاتر بۆ عه شقت ئه کوشێته وه
ئه ی پێغه مبه ری ره هبه ری ئیسلام
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
به که س ناکرێ سه نای سوره تت
که شف ناکرێ سیڕڕی سیره تت
سیما به شه ری و سیر ه ت فریشته
“روح القدوس” ـه هێزی غیره تت
دونیا له لای تۆ په ڕه ی کایه که
خودا ناسینه مایه ی حیره تت
ئه خلاقی به رزه ده س مایه ی ژینت
عیلم و عیرفانه رێی به سیره تت
ئه ێ پێغه مبه ری ره هبه ری ئیسلام
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
ئه ی دوڕڕی دریای ئه سراری ((لولاک))
بۆ خۆت نه وعێکی به فه ردێکی تاک
هه ر ئه وه ت له گه ل به شه را یه که
ئه تۆیش مه خلوقی بۆ خودای بێ باک
له هه ر ئه رزێکا باسی تۆ بکرێ
عه تری ئه گاته سه ر ئه وجی ئه فلاک
مه عنای شه پۆلی زانستی تۆیه
ته سبیحی خودا به ((ما عرفناک))
ئه ێ پێغه مبه ری ره هبه ری ئیسلام
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
له بۆ ئازار و بێزاری دڵمان
هه ر لوتفی تۆیه ئه بێ به ده رمان
له جوشی جۆشی جه فای ناباری زه مان
هه ر سایه ی تۆیه چه تره له سه رمان
له تۆفی خوفی زلزله ی مه حشه ر
هه رتکای تۆیه به رگه له به ر مان
کاتی تاریکی دڵ و ده روونم
رووناکی رووی خۆت ده ر بخه بۆمان
ئه ێ پێغه مبه ری ره هبه ری ئیسلام
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
ئه ی پێغه مبه ری شیرین ره نگ و بۆ
ده ستی هانامان به دامانی تۆ
دونیای رووناکم لێ بووه به شه و
مه ینه ت له سه رم جه م بووه کۆ کۆ
سایه شک نابه م له گه رمای ده ردا
مه گه ر سێبه ری کاڵای ئاڵای تۆ
خۆت زویر مه که له بێ شه رمیمان
لا بکه ره وه ئه مجاره ش له نۆ
ئه ێ پێغه مبه ری ره هبه ری ئیسلام
بڕژێ به سه رتا سه لات و سه لام
خوا لیخوشبو ماموستا عبدالکریم مدرس