خبرها،نظرها

پەیامی قورئان(١٠)

پەیامی قورعان

وەرگێڕ: سعدی مرادی

(وَلاَ تَيْأَسُواْ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ (87) یوسف.

واتە” بێ هیوا مەبن لە ڕەحمی خوای گەورە، چونکە بە ڕاستی نائومێد نابێ لە ڕەحمی خوا مەگەر هۆزی بێ بڕوایان…

👈وانەکان”

1⃣ وتوویانە: گەورەترین عیبادەت چاوەڕوانی فەرعانەیە..
ـ هەرچی لە دەورووبەرتە ئاماژەت پێئەدەن کە چارەسەریان نیە، بەڵام باوەڕی وایە کاروبارەکان بە دەستی خوایە.
ـ هەروەها هەرچی لە دەورووبەریەتی هۆکارێکن بۆسەر خەڵکی نەک بۆسەر خوای گەورە.

2⃣ نائومێد مەبن، ئەم ڕستەیە پێغەمبەر یەعقووب لە کاتی فەرعانەدا نەیفەرموو، وەختێ فەرمووی کە بنیامینی لە دەست دابوو دوای نەمانی یووسف سەلامی خوای لەسەربێ.
ـ ئەوەش بزانە ماوەیێکبوو بۆنی یووسفی کرد! دوای چەند ڕۆژێ پێک شاد بوونەوە و لە باوەشی گرت..

3⃣ ماوەیێکیش بێ متمانەت بە خوای گەورە بێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(لايَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَي (52) طه.

واتە” پەروەرێنم نە شتی لێ ون دەبێ نە لە بیری ئەکات.

👈وانە”

1⃣ پەروەرێن، لە بیری ناکات ئەو ناخ و دەروونانەی ساڕێژت کردون.
ـ ئەو ئەسرینانەی سڕیونەتەوە.
ـ ئەو خەم و پەژارەی ڕەواندووتەوە.
ـ تەنانەت ئەو فرمێسکانەی لە کاتی پاڕانەوەدا بە متمانەی گیرابوونەوە ئەتکردن، لە بیر ناکات.
ـ هەروەها ئەو خۆڕاگریەت لە بیر ناکا وەختی جوابی بێ ئەدەبی بەرابەرەکەت، لە حاڵێکدا ئەتوانی وڵامی وەدەیت.
ـ هەروەها ئەو پاشەکشێ کردنەت لە بوارێکدا کە هەمووی خەسارەت بوو بۆ تۆ!.
ـ هەروەها سەبر و خۆڕاگریت لە وەختی هەستیاری بەڵا و موسیبەت‌دا.
ـ پێزانین و شوکرانەی تۆ لە ساتەکانی خۆشی‌ و گوزەراندا لە بیر ناکات.

2⃣ ئەبینی خوای گەورە بۆ گشت ئەمانە چیت بۆ ئەکات!!.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(قَلِيلاً مَّا تَشْكُرُونَ (78) مؤمنون.

واتا” کەمێکی نادیار شوکران بژێرن!

👈وانە؛
1⃣ئەڵڵا تەعالا شەووڕۆژ بەخششەکانی بۆ ناردین تا وامانزانی مافی خۆمانە! ئنجا خۆمان پاراست لە سپاسکردنی!.

2⃣ ئەوەی بمانەوێ سەودای ئەکەین، بەڵام لە بیرمان ئەچێ کێ سەروەتەکەی داوینێ!
ـ دێن و دەچین بە هەموو توانامانەوە، بەڵام لە بیرمان ئەچێ کێ تەندرووستی پێبەخشیوین!
ـ بەلای نەخۆشخانەیا ئەڕۆین، لەبیرمان نیە کێ لەش ساغی داوینێ!
ـ بەڵای بەندیخانەیا تێپەڕ ئەبین، لە بیرمان چۆتەوە کێ ئازادی پێداوین!
ـ مەرگ‌ومیر ئەبینین هەموو ساتێ لە TVدا، بەڵام لە بیرمان نیە کێ ئارامی و هێمنی پێداوین.

3⃣ مەترسیترین نەخۆشیێک مرۆڤ تووشی ئەبێ بریتیە لەوەی خوو بە نیعمەتێکەوە ئەگرێ بەجۆرێ ئیتر وا نازانێ نیعمەتە!

ـ مەسەلەن ئەو ماڵەی تێیدا دانیشتووی نیعمەتە، سەیری کرێچیان بکە!
ـ  ئەو هاوسەرەی داڵدەی داوی نیعمەتە، بڕوانە حاڵی بێ هاوسەران!
ـ ئەو مناڵەی لە ئاستی تۆیا چۆک دائەدا نیعمەتت، حاڵی ئەوانە ببینە کە وەجاخکوێرن!

4⃣ مەمانان نوقمی نازونێعمه‌تی خواین، کەمکارین لە ئاست پێزانین و سپاسی خاوەنەکەمان؛ کەوایە ئەم ڕستە چەندین جار بڵێنەوە:
اللهم لک الحمد، سپاس بۆ تۆ خوایە،
فبالشکر تدوم النعم، بە شوکرانە بژێری نێعمەتەکان هەتایی ئەبن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّـيِّئَاتِ) ١١٤ هــود.

واتا” بە ڕاستی چاکەکان خەراپەکان ڕادەماڵن.

👈 وانە”
1⃣ هاوسەنگییەکە ساکارە؛ ئەگەر نەتتوانی ڕزگارت بێ لە داوی تاوان، دەوری بدە بە تاعات. بۆ وێنە؛
ـ ئەگەر سەیری حەرامت کرد دەسنوێژ بگرە و نوێژ بکە.
ـ کاتێ غەیبەتت کرد، خێر بکە.
ـ گەر جارێک شەیتان تۆی ڕووخاند، ئەوە هەزار عیبادەت هەیە کە دوو قات بۆت قەرەبوو ئەکاتەوە.
ـ لاڵانەوەی تاوانباران، خۆشترە لای خواوەند لە پاڕانەوەی گوێڕایەڵان.

ـ تاعەتکاران، شەیتان لێی نائومێد ئەبێ، بەڵام گوناحکار بەردەوام لە شەڕدایە، بۆ وێنە بە گوناح تێکئەشکێ بەڵام بە تاعەت قەرەبووی ئەکاتەوە!
جا مادام گوناح ئەکەی بەردەوام و حاڵت وایە کەم ئەهێنی، و ئەگەرێیتەوە بەرەو خوا، تۆش خەجاڵەت باری، ئەوە دڵنیابە تۆ لەسەر خێرانی.
# سەعدی مرادی

(قَالَ لاَ تَثْرَيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ يَغْفِرُ اللّهُ لَكُمْ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (92) یوسف.

واتا” یووسف فەرمووی: ئەمرۆ لۆمە ناکرێن، خوا لێتان خۆشبێ، ئەو زۆر بە ڕەحمە.

👈وانە”
1⃣ نەخشەیان کێشا بیکوژن، پاشان بڕیاریان‌دا باشترین خراپە بکەن دەرحەقی.
ــ خستیانە ناو چاڵاوەکەوە.
ــ فرۆشرا وەک کۆیلە لە بازاڕدا.
ــ وەختێ هاتنە خزمەتی بۆ عوزر هێنانەوە ئەو دۆسیەی خێرا لابرد.
ـ ئاوایە هیممەتی هەڵکەوتوان، باسی ڕابوردوو ناکەن.
2⃣ مەسعوودی هەمەدانی زۆر لێبوردە بوو لە خەڵکی، ئەگەر یەکێ بهاتایە بۆ عوزر هێنانەوە لە خزمەتیا ئەیوت: ڕابوردوو باسی ناکرێ!.
ـ وەختێک مرد لە خەوا بینرا، پێیان وت:
خوا چی لەگەڵ کردی؟
ـ وتی: لە حزووری خۆیدا ڕایگرتم و فەرمووی:
ئەی مەسعوود ڕابوردوو باس ناکرێ، بیبەن بەرەو بەهەشت!.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
(وَلاَ تَنسَوُاْ الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ) ٢٣٧ بقره.
واتا”
گەورەیی و پیاوەتی لە نێوان خۆتان‌دا لە بیر مەکەن.

👈وانە”
کەڵەوەکێشیت لەگەڵ ناکەم؛
ـ ئەمن شمشێر لە ڕووی کەسێک‌دا کە خۆشم دەوێ هەڵناکێشم.
ـ ژیان لەسەرم ئاسان نیە، جوامێری نێوانمان لە بیر ناکەین، بەڵام وەختێ کار گەییە قۆپی هیچ ڕێز و متمانەیێ نەما، دەسنوێژ ئەگرم و دوو ڕکات نوێژ ئەکەم و ئەڵێم”
خوایە دڵی من و دڵی ئەو گرێ دەی، باشتر لە منی پێبدەی، باشتر لەویش بکەیتە قەرەبووی من، ئنجا سڵاو ئەدەمەوە و ئەڕۆم، جا من کاتێ ڕۆشتم ناگەڕێمەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئاً إِمْراً (71) کهف.
واتا”
مووسا وتی بە پیاو چاکەکە” بۆیە کونت کرد تا سەرنشینەکانی نووقم ببن، بە ڕاستی کارێکی نەشیاوت کرد!.

👈وانە”
1⃣  هەر خدر پاڵەوانی تەنیای ئەم ڕووداوە نیە، بەڵکوو مووساش پاڵەوانیەتی.
ـ کاتێ کونکردنی گەمیەکەی لە خدر بە عەیبە گرت، چونکە بە ڕواڵەتا دەسدرێژی بوو بۆ سەر مافی کەسانی‌تر.
ـ وەختێکیش بە ئیرادی گرت کوشتنی مناڵەکە، چونکە زاهیری ئیشەکە جورم بوو.

2⃣ مرۆڤی خاوەن هەڵوێست و بەرز بێدەنگ نابێ له ئاست بەتاڵەتەکان.
ـ تەنانەت لە خدریش خۆش نابێ هەر چەند چەندین مەسافەتی بڕیووە تا شتی لێ فێر ببێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ (62) شعراء..

واتا” دڵنیام پەروەرێنم لەگەڵە، شارەزای ڕێگەم  ئەکات.

👈وانە”

1⃣ پەروەردگارا؛ متمانەیێک وەک متمانەی مووسا!
ـ وەختێ بەحری دی لە پێشیەوە، فیرعەونیش لە پشتیەوە، گەلەکەشی پێیان ئەوت:
ئێمە گیراین و تیاچووین! (إِنَّا لَمُدْرَكُونَ)!!
ـ فەرمووی:
(قَالَ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ (62)..

👈 یا خاترجەمیێک وەک خاترجەمی پێغەمبەر (دخ)!
ـ وەختێ ئەبووبەکر عەرزی کرد:
گەر بێتوو سەیری ژێر پێیان بکەن ئەمانبینن،
ـ فەرمووی:
ئەی ئەبووبەکر؛ گومانت چۆنە بە دوان کە ئەڵڵا سێهەمیانە؟
ــــــــــــــــــــــــ

(وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَي فَارِغاً إِن كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ لَوْلَا أَن رَّبَطْنَا عَلَي قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (10) قصص..

واتا” دایکی مووسا دڵی ئۆقرەی لێبڕا لەبەر کوڕەکەی، خەریکبوو دەریبڕێ ڕازەکە! ئەگەر بەهاتبا ئێمە دڵیمان قایم نەکردایە.

👈وانە”

1⃣ خوایە شتێکی ئاوامان گەرەکە، دڵمان پەیوەندکە، واتە دامەزراوی بفەرموو.

ـ لەوەی لەسەر دڵی دایکی مووسا بوو ئەچێت..!
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

(قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَا مُوسَي (36) طه.

یانی: بە ڕاستی داخوازیەکەت پێدراوە ئەی مووسا.

👈 وانە”

1⃣ خوایە؛ شتێک وەک ئەوە؛ بۆ ئاواتمان، بۆ چاوەڕوانیمان، بۆ ڕزگاریمان.
ـ چونکە ونبووە لە خەڵکی و تۆ خۆت زانیوتە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

【يُدَبِّرُ الأَمْر】٣ یونس.

واتا” تەگبیری ئیشەکان ئەکات.

👈وانە؛
1⃣ ئا لەویا دڵ ئەحەسێتەوە و خوازیاری ڕادەستبوونە!
ـ کەوابوو کێیە، ڕێکوپێک ئەکا ئیشەکان وەکوو چۆن خاوەن کارەکە ئەیکات؟!

# سەعدی مرادی

نمایش بیشتر

سعدی مرادی

استان کردستان - بانه مترجم و نویسنده دعوتگر و فعال دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا