حوکمی به‌کارهێنانی عه‌تری تێکەڵاو به مادده‌ی بێهۆشکه‌ر
حوکم له‌باره‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و بۆنانه‌ی (عطر) که شتی ئالکۆڵی و مادده‌ی بێهۆشکه‌ریان تێکراوه، چۆنه و ئایا کاریگه‌ریان هه‌یه و هه‌بووه له‌سه‌ر نوێژه‌کانمان. خوا پاداشی خێرتان داته‌وه.
وه‌ڵام؛ سوپاس بۆ خوا و درود و سڵاو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و بنه‌ماڵه و شوێنکه‌وتوانی.
دروست نییه به‌کارهێنانی ئه‌و بۆنانه‌ی که مادده‌ی بێهۆشکه‌ریان تێکه‌ڵ کراوه و نوێژیشی پێوه دروست نییه. زانای پایه‌به‌رز محمد امین الشنقیطی له په‌رتوکی «اضواءالبیان»دا ده‌فه‌رموێ ئه‌و بۆنانه‌ی که ئه‌مڕۆ باو و به‌ربڵاون له‌نێو خه‌ڵکیدا که نێویان کولانیایه و به‌و ناوه ناسراون، که‌ڵک لێوه‌رگرتنیان دروست نییه و حه‌رامه و نوێژیشیان پێوه دروست نییه. به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی ۹۰ی سوڕه‌تی «المائده» که خوای گه‌وره له‌باره‌ی مادده‌ی بێهۆشکه‌ردا ده‌فه‌رموێ و داوا ده‌کات دووریان لێ بکرێ «فاجتنبوه…» ده‌ی لێره‌دا بۆ کابرای خاوه‌ن پرسیار ئه‌وه به‌ڕوونی دیاره و به‌ده‌ر ده‌که‌وێ که پێویسته هه‌رچی زووتر ده‌ست هه‌ڵگری له به‌کارهێنانی ئه‌و عه‌ترانه و نوێژیش به‌و جلوبه‌رگانه‌وه نه‌کات که ئه‌و بۆنانه‌ی لێداون، به‌ڵام له‌باره‌ی نوێژه‌کانی ڕابردوو، دروستن و گێڕانه‌وه‌یان ناوێ ان شالله، والله اعلم.
پرسیار؛ حوکمی به‌کارهێنانی ئه‌و بۆنانه‌ی لە سەدا نەوەدی مادده‌ی بێهۆشکه‌ریان تێدایه، چۆنه؟
وه‌ڵام؛ هه‌ر بۆنێک که مادده‌ی بێهۆشکه‌ری تێدابێ، بەکارهێنانی حه‌رامه.
به‌ڵگه‌شمان فه‌رمایشی پێغه‌مبه‌ره(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) «مااسکر کثیره فقلیله حرام او کما قال» که‌واته که زانرا له نێو خوارده‌مه‌نی یا عه‌تر یا خواردنه‌وه یا داووده‌رمان مادده‌ی سرکه و بێهۆشکه‌ری تێدایه، بەکارهێنانی حه‌رامه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مادده‌ی سه‌رخۆشکه‌ر که‌وته سه‌ر جل و به‌رگی، ئه‌وه پیس ده‌بێ و ده‌بێ بیشواته‌وه، ئه‌وه بیروڕای هه‌موو زانایانی ئیسلامه.
که‌واته که که‌سێک زانی و بۆی ڕوون بۆوه که بۆنێک هه‌یه و مادده‌ی سه‌رخۆشکه‌ری تێدایه، ده‌بێ هه‌ر زوو ته‌رکی بکات و خۆی لێ به‌دوور بگری، به‌تایبه‌ت الکۆڵ و نیا که به شاهیدی پزیشکان و زانایانی پزیشکی ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و بۆنانه له مادده‌ی سه‌رخۆشکه‌ر بەدوور نییه و ڕێژه‌یه‌کی زۆری تێدایه، ده‌ی واجب و پێویسته دووری لێ بکرێ و له هه‌ر شتێکدا مادده‌ی مه‌ستکه‌ر و سه‌رخۆشکه‌ری تێدابێ هه‌ر وایه.
مولف: عبدلعزیزبن باز
وه‌رگێڕان و ئاماده کردن: عومه‌ر زێوه‌یی ۱۳۹۷/۷/۲۰
پێداچوونه‌وه: سۆزی میحڕاب