اصول

چــەنـد ڕوویـه کی ئـیعجازی له سوره تی نمل دا (۲-۲)

 

بابەتێکی سەرنج‌ڕاکێش سەبارەت به شاژن:

ئەم شاژنه باڵی هەیه و جووتەکەشی باڵی هەیه. کاتێک دەفڕی بۆ زا و زێ کردن، ئەم شاژنه ئەفڕیت و ئەڕوا بۆ شوێنێکی دوور، ئەو کات گروپێک له مێرووله نێرەکان که باڵیان هەیه، به دوایدا ڕا ئەکەن. کامیان بەهێزتر بێ، ئەبێتە زاوا و ئەگاته خزمەت شاژن.

دوای هاوسەرگیری، ئەوه نێرەکه دەبێته شەهیدی عیشق و ژیانی له دەست دەدات. سەیر ئەوەیه ئەم مێرووله نێڕه ماوەی سەد ملیۆن ساڵه بەم چەشنه گیانی بەخت دەکات و تا ئێستا ڕێگایەکی نەدۆزیوەتەوه بۆ فێڵ کردن له شاژن. ئەمەش خاڵێکی جێ سەرنجه بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان به بیردۆزی پێشکەوتن هەیه.

زانایان و پسپۆڕان لەسەر ژیانی مێرووله دەڵێن؛ جۆره مێروولەیەک هەیە پێی دەڵێن مێروولەی ئەفریقی. مێروولەی ئەفریقی لە یەک مانگدا، سێ تا چوار ملیۆن هێلکه دادەنێت -سبحان الله.

ئینجا جۆره هێلکەیەکی هەیه، تەنیا شاژنی لێ دروست دەبێ، لەگەڵ کرێکارەکان. جۆره هێلکەیەکی دیکەی هەیه، تەنیا نێرەکانی لێ دروست دەبێ.

پاک و بێگەردی بۆ خوا، بۆ دروست کردنی ئەم مێروولەیە.

شاری مێروولە:

شاری مێروولە پێک هاتووە لە : دەرگای هەوا ، دەرگای پاسەوان ، شوێنی پشوو ، کۆگا ، شوینی نان خواردن ، شوێنی سەرباز ، ژوری پاشا بۆ دانانی هێلکە ، شوێنی هەڵهینانی هێلکە ، شوێنی پەروردەی بجوکەکان، شوێنی مانەوە لەزستان ، گۆرستان ……
لە سەر سورهێنەرەکانی مێروولە ئەوەیە کە بەکۆمەڵ شەر ئەکەن .

کۆمەڵی یەکەم : دوژمن بریندار ئەکەن
کۆمەڵی دووم : برینەکە قۆڵتر ئەکەن
کۆمەڵی سییەم : ژەهری تێئەکەن

ئینجا ئەم مێرووله، چەندەها وەزارتیان هەیه:

وەزارەتی پەروەرده، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی کشت‌وکاڵ، وەزارەتی پێشمەرگه، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی بازەرگانی، وەزارەتی ڕێکلام و ڕاگەیاندن و

تەمەنی مێرووله:

زانایانی بواری زانستی ژیانی مێرووله وتویانه (أطول الحشرات العمرا) درێژترین تەمەن له ناو حەشەڕات بۆ مێروولەیە. مێروولەمان هەیە تەنیا چەند مانگ ئەژیت، بەس شاژن تا بیست سال دەژیت -سبحان الله.

خەوتنی مێرووله

ئایا مێرووله خەوتنی هەیە؟

مێروولەش وەکو زەڕڕافه وایه، زەڕڕافه بەو گەورەیی خۆیەوە تەنیا پێویستی به نۆ خولەک هەیە بۆ نوستن، چونکه ناتوانێت ملی کۆ بکاتەوه. بۆیه هەر بەپێوه خەوی لێ دەکەوێت. مێروولەش بۆ خەوتن پێویستی به نۆ خولەک هەیە.

مێرووله لە کاتی خەوتندا وەکو مرۆڤ لەسەر تەنیشتی ڕادەکشێ و قاچەکانی کۆ دەکاتەوه بۆلای زگی. کاتێک خەبەریشی دەبێتەوە باوەشک ئەدا.

بیستن له ژیانی مێرووله:

مرۆڤ ئەتوانێت شەپۆلێک ببیستێ که به لانیکەمەوه زەب زەبەکەی بیست بێ له چرکەیەکدا، بۆ سەرەوەش بیست هەزار بێ له چرکەیەکدا. لەوە زیاتر و کەمتر بێ، لەبەر تێک‌چوونی ژیانمان گوێمان لێ نابێت.

بەس مێرووله لەوه کەمتریش بێت دەی بیستێ. بەڵام مێرووله (گوێی) نییه. ئەزانن بەچی ئەبیسێت؟ له ڕێگەی قاچەکانی ئەبیسێت! سوبحان الله

مێروولەش وەک مرۆڤ وایە. هەیه له ناو ئەواندا وەک مرۆڤ نابینایە. مێشکی مێرووله به قەدی نووکه دەرزییەک دەبێت، زانایان دەڵێن نیو ملیۆن خەلیەی تێدایه. کەچی به بەراورد لەگەڵ مرۆڤ، ئەگەر به ڕادەی نووکه دەرزییەک جەڵته له مێشکی مرۆڤ بدرێت، ئیتر ئەو زانستانەی له بیر دەچێتەوە. کەوایه لوت‌بەرزی بۆ چی؟

مێرووله بۆ هێز و توانا چۆنه؟

وەک مرۆڤ دڵت به خۆت خۆشه که به هێزی. بەڵام بەهێزترین مرۆڤ له ژیان با بێت بزانین چەند کیلۆی بۆ هەڵدەگیرێت؟ دووسەد کیلۆ؟ سێ‌سەد کیلۆ؟ چوارسەدکیلۆ؟ چەند کیلۆ ئەتوانێ هەڵ بگرێت؟

زانایان وتویانه مێروولەی وا هەیه بیست و پنج ئەوەندەی خۆی هەڵدەگریت! بەڵکو تەنانەت جۆره مێروولەیەک هەیە پەنجا و دوو ئەوەندەی خۆی هەڵدەگریت.

زانایان هاتوون لێکۆڵینەوەیان لەو بوارە کردووه، سەیریان کردووه مێروولەیەک شتێکی زۆر قورسی هەڵگرتووه، دوایی که ئەو قورسیە حیساب کراوه، دیتویانه ئەگەر مرۆڤێک شتێکی وا بکات، وەک ئەوە وایه که هەزار کیلۆ بەسەر شانی هەڵبگرێت و بەرزی بکاتەوه بۆ باڵەخانەیەکی حەوت قات، ئایا ئەتوانێ شتی وا بکات؟ زۆر زەحمەته و بێ‌گومان ناتوانێت.

تۆ بیر لەوە بکەوه که کابرایەکی کڕیکار باش دەزانی بارێکی لەم چەشنه، به چەند کرێکار هەڵدەگیرێت. خوای گەوره توانایەکی گرینگی لەم بواره به مێرووله بەخشیوه. زانایەک تاقی کردەوه: دوو پارچە که یەکیان ئەڵمنیوم بوو و ئەوی‌تر ئاسن، بۆی فڕێ دان. بەڵام هێندێک شیرینی بۆ سەرنج ڕاکێشانی مێروولەکان پێدا کردبوون. مێروولەیەک هات و به هۆی ڕادەرەکانی که شاخی ئەو هەم هەستی پێ دەکات و هەم بۆنیشی پێ دەکات و… به هۆی لێدانی شاخەکانی زانی که ناتوانێ هەڵی گرێت. بۆیه ڕۆیشت و پاش ماوەیەک هاتەوه، چاوی لێ کرد هەشت مێروولەی‌تری لەگەڵ خۆی هێناوه و بەخۆیەوە بوونه نۆ مێروولە.
ئەم جار ئەڵمنیومەکەیان هەڵگرت و بردیان. دوایی که هاتەوه بۆ بردنی ئاسنەکه، سەیریان کرد بیست و شەش مێروولەی‌تری لەگەڵ خۆی هێناوە و بەخۆیەوە بوونە بیست و حەوت مێرووله. ئەمجار زانایان سەریان سوڕما، هاتن بەراوردی کێشی ئاسن و ئەڵمنیومەکەیان کرد، دیتیان که ئاسنەکه سێ بەرابەری ئەڵمنیومەکه قورستره! سوبحان الله لەم تێگەیشتنە! باشه لێره نابێ لەوە تێبگەین که بەدیهێنەرێکی زانا دروستی کردووه و…!

شتێکی سەرنج ڕاکێش:

مێرووله لە کاتی هەڵگرتنی شتی قورس، دوژمنێکی سەرسەختی هەیه، که ئەویش جۆره مێشوولەیەکە کە ئازاری مێرووله دەدات. مێشوولەکە زۆر فێڵبازه. کاتێک ئەی هەوێت هێلکه دانێت، دەچێته سەر سەری مێروولەیەکی کرێکار که شتی هەڵ دەگریت، جا کاتێک هێلکەکەی لەسەر سەری ئەم مێرووله دانا، دوای ئەوەی که مێشوولەکە لە هێلکەکە هاتە دەرێ، ئەوە مێروولەکەی دەخوات.

بەڵام خوای گەوره زانستی وای بەو مێروولەیە داوە که بتوانێ بەرەنگاری بێتەوه و نەهێڵی ئەو مێشانه لێی نیزیک ببنەوه. دیسان لێره شتێکی سەرسووڕهێنەر هەیە، ئەوەی که ئەم مێشه ڕادەوەستێت تا ئەو مێروولەیە شتی قورس هەڵگرێ. چونکه دەزانێت کە بە هۆی ئەوەی‌که شتی به دەمی هەڵ دەگریت، ناتوانێت بەرەنگاری بێتەوە. ئەو جار دەچی هێلکەکەی لەسەر سەری دادەنێت. لەوە سەیرتر ئەوەیە ئەم مێرووله دوباره دێت فێڵی لێ دەکات! دێت کەمێک پێش هەڵگرتنی بارەکەی، مێروولەیەکی بچوک و ورد لەسەر سەری خۆی دادەنێت تا بەرگری له خۆی بکات.

گەر خوای بانی سەر فێری شتی وای نەکردبێت، ئەوه له چ عەقلێکدا جێی دەبێتەوه.

کۆڵ نەدان له ژیانی مێرووله:

تەیموری لەنگ له شەڕێکدا شکەستی خوارد، لەوکاتەدا به خەمباریەوە لای بەردێکی گەوره دانیشتبوو، زۆر ناڕەحەت بوو. لەوەدا چاوی به مێروولەیەک کەوت که شتی پێیه و لەو بەرده سەر دەکەوێت. بەردەکە لووس بوو، بۆیه هەر جار که دەڕۆیشتە سەر، دەکەوتەوە خوارێ، تا ئەوەی‌کە بۆ ڕای چل و دووهەم سەرکەوت.

تەیموری لەنگ وتی: عەیبه من که مرۆڤم به یەک جار شکەست و دۆڕان له ئاستی دوژمن واز بێنم و ناوم بڕوخێت ودەروونم تێک بچێت، هەستا دەستی پێ کرد تا سەرکەوت.

مێرووله لە بواری زیرەکیدا:

کاتێک گەنم یا جۆ یا نیسک و ئەمانه دەبات بۆ لانە و بۆ شارەکەی چاو لێ دەکات، گەر گەنم بێت دەی کات به دوو لەت تا سەوز نەبێتەوە. گەر جۆ بێت تۆکڵەکەی لێ دەکاتەوه و نیسکیش به هەمان شێوه تا سەوز نەبێتەوە. کاتی بارینی باران و تەڕبوونی دانەوێڵه دەیبەنه دەرێ تا وشک دەبێتەوە.

هاوخەمی له ژیانی مێرووله:

کاتی شەڕ لەگەڵ دوژمنانی خۆیان که دیلیان هەیە، لەگەڵ ئەوان نانیش دەخۆن، سەیر ئەوەیە گەر بێ‌سەر و شوێن بن، تا مردن هیچ ناخۆن لەگەڵ ئەوەشدا کە کۆیلەن.

ناسینی یەکتر له ناو مێرووله:

مێرووله بۆنیان جیاوازه، ئەوان بۆنیان له شاژن وەردەگرن. هەموو ئەوانەی له یەک شانه مێرووله دان دەچن بۆنی خۆیان له شاژن وەردەگرن. جا کاتی هاتنەوه بۆ هێلانەکەیان، پاسەوانی دەرگا بۆنیان دەکات، گەر بۆنی شانه مێروولەی خۆی نەبێت یەکسەر به کوشتنی ئەدات.

کاتی سازکردنی شانه مێرووله، توانای لابردنی چل تۆن خاکیان هەیە و تا چل میتر له ناخی حەرز دەڕۆنه خوارێ و جێگای ژیانیان دروست دەکەن.

مێرووله و زمان:

مێڕوولەش وەک ئێمه چەند جۆر زمانیان هەیە. زمانێکی مکانیکیان هەیە، هەڵبەت مەرج نییه که پێتەکانی ڕێک وەک ئێمه بێت. تا سەدەی نۆزده وایان دەزانی تەنیا له ڕێگای بۆن کردن لێک تێدەگەن. بەڵام دوایی بۆیان دەرکەوت له ڕێگای‌تریش پێکەوه قسه دەکەن. زمانیکی‌تر، زمانی فۆرمۆناته له ڕێگای کیمیاوی ئەیبەخشێت.

فۆرمۆنی خواردن و دوژمنداری:

تەنانەت له ڕێگای فۆرمۆنەکه دەزانن خواردەمەنیەکه زۆره یا کەمه و هەروەها فۆرمۆناتی سکس هەیە له ناویان بۆ هاوسەرگیری.

دوژمنی گەورەی مێرووله:

دوژمنی گەورەی مێرووله حاجی لەق لەقه، دەنووکی ئەباته ژوورێ و دەیان خوات و هەروەها جۆره قالۆچەیەک دێت جۆره شیرەیەک دەڕژێنیت تا سەرنجی مێرووله ڕاکێشی. که هاتن، سبحان الله نایان کوژیت، بەس سەریان گێژ دەکات. ئەم فێڵە زۆرتر بۆ مێروولەی سووره، چونکە کاری بەوانە. جا ئەم قالۆچەیه نایان کوژێت، بەس که سڕ یا گێژ بوون، دێ بەخێرایی هێلکه دادەنێت لەسەر سەری مێروولەکان. دوای سێ هەفتە که جوجکەکانی هاتنەدەر، ئەوە خۆراکی ئامادەیان هەیە بۆ خواردن.

هیوادارم سودی ببێت و پەند و ئامۆژگاریمان وەرگرتبێت.

لێکۆڵینەوه و نووسین:  عەبدوڵڵا عەلی‌پوور

سەرچاوە: کتێبی “رحیق العلم والایمان” الدکتور احمد فٶادباشا. گۆڤاری هەیڤ، المعزەوالاعجاز فی سورەالنمل: عبدالمحیدمحمود طهماز. کتێبی: شخصیەالحشرات. القرآن و الاعجاز. موقع الإعجاز العلمی للباحث عبدالدائم الکحیل. آیات الإعجاز العلمی – عبدالرحمن سعدصبی الدین

 

نمایش بیشتر

عبدالله علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا