فتاویفقه

فەتوای دوکتور عەلی قەرەداغی سەبارەت بە دراوی ئەلێکترۆنیکی

ژمارەی دراوە ئەلێکترۆنییەکان تاکوو ئێستە گەییشتوونەتە نزیکی ٩٠٠٠ دراو. دووان لەوانەیش -بیت کۆین- و -وەن کۆین-ن، لە ڕاستیدا ئەو دراوەی کە تا ئێستە زۆر بەناووبانگە -بیت کۆین-ە. وەن کۆین ناوبانگێکی ئەوتۆی نییە، تەنها لە کوردستان ئەو ڕەواجە زۆرەی پێ‌ دراوە و هیچ وڵاتێک دانی بە وەن کۆیندا نەناوە، ئەوەی کە هەیە شتی پچڕ-پچڕ و متمانە پێ‌ نەکراون، بەڵام دەبێت ڕاستییەک بزانین، ئەمە بەشێکە لە دەرهاویشتەکانی سیستەمی ئابووریی سەرمایەداری، ئەو لەسەر بنەمای قازانج مامەڵە دەکات، لەبەرئەوە گوێ‌ نادا بەوەی دراوەکە ددانی پێدا نراوە یان نا، ئەوان بەشوێن باجدا دەگەڕێن، مەبەستیان نییە ماهییەتی ئەو شتە چییە.

لە ساڵەکانی هەشتاکاندا option سەری هەڵدا، واتە تۆ مافی شتێک دەفرۆشی. سەرەتا کە سەری هەڵدا خەڵک زۆر حەزی لێ دەکرد، بەڵام بە ڕای هەموو توێژەرانی بواری ئابووری، ئەوە یەکێک بوو لە هۆکارەکانی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە جیهان لە ساڵی ٢٠٠٨ه‌وه‌ هەتا ئێسته‌ تێی کەوتووە، دەبێت ئەوە بزانین کە نابێت هەر شتێک سیسته‌می سەرمایەداری دای هێنا، ئێمەیش وەک عورف سەیری بکەین و مامەڵەی پێوە بکەین، ئێمە وەک موسوڵمان بۆچوونی ترمان هەیە کە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی ئابووریی ئیسلامی، ئابووریی ئیسلامی لەگەڵ موڵکایەتی و بووندا مامەڵە دەکات، مامەڵە لەگەڵ شتی وه‌همیدا ناکات.

لە ئابووریی ئیسلامیدا ڕەگەزەکانی چالاکیی ئابووری پشت به‌ پێنج بنه‌ما دەبەستێت: بەرهەمهێنان، خەرجکردن، ئاڵوگۆڕ، دابەشکردن و دووبارە دابەشکردن.

من دەڵێم دەبێت ڕەگەزی یەکەم موڵکایەتی بێت، لە موڵکایەتییەوە بەرهەم دروست دەبێت لە دوایشدا ئەوەکانی تر.

دەبێت هۆکارێک هەبێت کە تۆ شتێکت هەبێت وەک موڵکی تۆ بناسرێت جا ئەو شتە ماددی بێت یان مەعنەوی، دەبێت ئەو شتەش بوونێکی هەبێت، واتە بەرجەستە بێت بۆ ئەوەی پێوانە بکرێت، ئەوانەی ئێسته‌ ڕابەرایەتیی ئەو پرۆسەیە دەکەن زۆر ویستیان ڕای من بزانن، وەفدێکی ئەوانەی وەن کۆین هاتن بۆ قەتەر بەباشی گوێم لێ‌ گرتن، بەڵام من پەلەم نەکرد لە فەتواکەدا، من ماوەی شەش مانگ توێژینەوەم لەسەر کرد لە ئەنجامی ئەوەشدا پێنج پرسیاری گرینگم بۆ دروست بوو، من ئەو پێنج پرسیارەم ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، وتم ئێوە وەڵامی ئەو پرسیارانەم بدەنەوە دوایی هەڵوێستی خۆمتان پێ‌ دەڵێم.

یەکەم: ئایا ئەم پارە کە وەر دەگیرێت لە بەرانبەر وەن کۆین دەچێتە کوێ‌؟ بەپێی زانیاریی دروست، دەچێتە گیرفانی ئەو کۆمپانیایەی کە سەرپەرشتیی ئەم پرۆسەیە دەکات و یەک فلس نامێنێتەوە بۆ بەشداربووان.

دووهەم: ئایا هیچ کۆمپانیایەک هەیە کە مافی مەعنەویی ئەمانە لەخۆ بگرێت؟

سێیەم: ئایا هیچ وڵاتێک هەیە گه‌ره‌نتیی ئەم وەین کۆین و بیت کۆینە بکات؟ بۆ نموونە دیناری ئێراقی، وڵاتی ئێراق پشتیوانیی دەکات، ئەی ئەم وەن کۆینە کێ‌ پشتیوانیی دەکات؟ واتە زەمانەتی نییە.

چوارەم: ئایا هیچ کۆمپانیایەکی پشکدار هەیە کە خۆی بکات بە خاوەنی ئەم دراوانە و وەک بەشێک لە خۆی حیسابی بۆ بکات؟ هه‌روه‌ها هەر کەسێک پشکێک بکڕێت و ببێت بە بەشدار لەو کۆمپانیایە؟

پێنجەم: چ گه‌ره‌نتییه‌ک هەیە بۆ ئەو خەڵکانەی کە بەشداریان کردووە لە کاتێکدا کە ئەو دراوە پووچەڵ بکرێتەوە؟

لەگەڵ چەند پرسیارێکی تردا کردمان بە ئینگلیزی و ناردمان بۆیان، بەڵام ئەوان لە جیاتیی ئەوەی کە وڵام بدەنەوە، وتیان ئەم پرسیارانە زۆر نهێنیان تێدایه‌؟ ئێمە ناتوانین بە تەلەفۆن یان ئێمەیڵ وڵام بدەینەوە. ئەوان وتیان ئێمە حەز دەکەین سەردانێکمان بکەیت، بەڵام من ئامانجی ئەوان تێگەییشتم، چونکە تەنها ئەگەر وێنەیەکم بگرن لای خۆیان سودی لێ‌ وەردەگرن بۆ شەرعییەت دان بە دراوەکەیان، من ڕازی نەبووم بەڵکوو داوام لێ کردن با ئەوان سەردانم بکەن لە قەتەر یان لە هەر وڵاتێکی تر، کەچی هەتا ئێستا وڵامیان نەبووە. لە دوای ئەوەوه‌ دوو چاوپێکەوتنم لەگەڵ –جەزیرە- ئەنجام دان، یەکەمیان بۆ تەئسیلی دراوی ئەلکترۆنی بوو کە دەبێت چۆن بێت، وتم دەبێت دراوی ئەلکترۆنی لە دوو شت پێک هاتبێت، یەکەم ئەوەی پێی دەڵێن زنجیرەی خوارزمی (بلۆک چین)، ئەمە شتێکی دروستە و نابێت ئەمە حەرام بکرێت، چونکە ئایندەی چارەنووسی دراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەمە.

بەپێی زنجیرەی دراو دەبێت لە (ئاڵوگۆڕ)ەوە دەست پێ‌ بکات بۆ شمەک، پاشان بۆ دراو پاشان بۆ دراوی کاغەز پاشان بۆ دراوی ئەلیکترۆنی، ئەم دراوە ئەلکترۆنییانە هیچ بوونێکی بەرجەستەیان نییە، لە خەیاڵدا مامەڵەیان پێوە دەکرێت. وەک ئۆپشنی هەشتاکان وایە، یان وەک مارجن و فۆریکسی ئێستا.

ئەم دراوە مامەڵەپێکردنی لە بانک یان بۆ هەرشتێکی تر حەرامە، با ئەوەی کڕیوویەتی بیگەڕێنێتەوە و قازانجەکەشی بخاتە کاری خێرخوازییەوە.

من لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر دراوی ئەلیکترۆنی بەشداریم کرد، چوار-پێنج پڕۆفیسۆری ئەمه‌ریکی بواری ئابووری بەشداریان کردبوو، ئەوان

وتیان ئێمە پشتیوانی لە قسەکانی دوکتور عەلی دەکەین و هیچ قسەیەکمان

لەسەر قسەکانی ئەو نییە، ئێمە ڕامان وایە هەموو ئەو دراوانە خەیاڵین، وەک دراو خراونەتە سەر بلۆک چین.

من دوو ڕێگه‌چاره‌م بۆ دانان:

یەکەم: دەوڵەتێک بیکات بە دراوی دووهەمی خۆی یان بیخاتە پاڵ نەوت و گاز، دراوەکە بەو شتانە پشتیوانی بکرێت لەسەر بنەمای زنجیرەی خواریزمی.

دووهەم: کۆمپانیایەکی خاوەن پشک ڕابگەیەنن هەرکەس بە چەند کۆین بەشداری کرد بۆی ببێ‌ بە پشک لە کۆمپانیاکە.

دەربارەی (کیو نێت)یش؛ ئەوە لەلایەن زانایانی کۆمەڵی فیقهیى ئیسلامی حەرام کراوە.

لە کۆتاییدا دەڵێم “مامەڵەکردن بە هەموو ئەو دراوانەوە ڕوویەکی شەرعیان نییە، چونکە خەڵک سەرقاڵ دەکه‌ن و پارەیەکی زۆری وڵات ڕوو دەکاتە دەرەوە، واتە پرۆسەیەکە بۆ خواردنی ماڵی خەڵک بە حەرام، کەمینەیەک قازانج دەکات لەسەر حیسابی زیانی زۆرینە.”

سەرچاوە: ماڵپەری ئیسلاح وێب

پرۆفیسۆر دوکتۆر عەلی قەرەداخی

ئەمینداری گشتیی یەکێـتییی جیهانیی زانایانی موسوڵمان

تهیه و تنظیم : اصلاح وب

از طريق
اصلاح وب
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

علی پور

@نویسنده و مترجم @ آذزبایجان غربی - نقده @ شغل : دعوتگر دینی و فعال اجتماعی - مدیر کانال تلگرامی @sozimihrab

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا