خبرها،نظرها

بەرخۆدانی موعجیزە!

بەرخۆدانی موعجیزە!




وەرگێڕ: سەردار شەمامی

بەر لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنی وەفائولئەحرار کە بە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان بەرخۆدان و داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١١ دادەنرێت، داگیرکەر داوای لە عەمر سلێمان، بەرپرسی هەواڵگری میسری کرد کە لەو کاتەدا ناوبژیوان بوو، بۆ خۆی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا سەربازەکەیان، گیلعاد شالیت، هێشتا لە ژیاندایە؟
عەمر سلێمان راستەوخۆ پەیوەندی بە سەرکردایەتی بەرخۆدان لە غەززەوە کرد و مەرجەکانی داگیرکەری بۆ بەرەو پێشەوەچوونی ڕێککەوتنەکەی پێ راگەیاندن!

سەرکردایەتی بەرخۆدان هیچ ڕەخنەیەکی لەو مەرجە نەگرت و داوای لە عەمر سلێمان کرد کە بێتە دەروازەی ڕەفەح، بەڵام نابێ هیچ مۆبایلێک یان ئامرازێکی پەیوەندیکردن لەگەڵ خۆی بێنێت. دواتر بە ئۆتۆمبێلێک هەڵیان گرت، پاشان بە ئۆتۆمبێلی دووەم، دواتر بە سێیەم‌و بەم شێوەیە تا بە ٢٥ ئۆتۆمبێل گواسترایەوە بەبێ ئەوەی بچێتە ناو هیچ ماڵێکی غەززەوە و ئەوە ئۆتۆمبێلی ژمارە ٢٥ بوو کە هێنایەوە بۆ دەروازەی ڕەفەح!
دواتر عەمر سلێمان تەلەفۆنی بۆ ناوبژیوانانی داگیرکەر کرد و پێی وتن کە تەندروستی “شالیت” تەواو باشەو هیچ کێشەیەکی نییە! بێگومان داگیرکەر لە ئاسمانەوە چاودێری تەواوی دیمەنەکەی دەکرد، بۆیە بە سەرسوڕمانەوە پێیان گوت: چۆن زانیت کە ئەو باشە لە کاتێکدا کە تۆ هەموو کاتت لە ئۆتۆمبێلێکەوە بۆ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا بەسەر برد؟!
پێی گوتن: “شالیت” لە ئۆتۆمبێلی ژمارە ٧دا بوو!
دوای ئەوە ڕێککەوتنەکە سەری گرت‌و 1027 زیندانی فەلەستینی ئازاد کران، لەوانە ئەو کەسە بوو کە ئێستا چارەنووسی دیلەکانی دوژمنی بەدەستەوەیە!

ئەمە یەکێکە لە هەڵوێستە وشیارەکانی بەرخۆدان و نادیارەکان زۆر گەورەترن!
با واز لە نادیارەکان بێنین‌و قسە لەسەر بەدەرکەوتووەکان بکەین!

٧ی ئۆکتۆبەر تەنیا پێکدادانێکی خێرا نەبوو، نە لە مێژووی لیواکانی قەسسام و نە لە مێژووی سوپای داگیرکەریشدا! بۆ لیواکانی ئەلقەسام، ئەمە یەکێکە لە ڕۆژانی خوداو تەنیا بەماوەی دوو کاتژمێر توانی فیرقەی غەززە بە هەموو لیواکانیەوە لەناوبرن‌و لە مێژووی شەڕی داگیرکەردا، دەست بەسەر زۆرترین دیلدا بگرن، لە شەڕێکدا کە مێژوو بە تیشکی خۆر دەینووسێتەوە! بەڵام سەبارەت بە سوپای داگیرکەر، پێشتر هەرگیز بەم شێوەیە زەلیل نەکرابوون، نە سەربازەکانیان پێشتر ئەو بەرخۆدانەیان بینیبوو، نە هاوکارەکانی ناو سوپاکەشیان ئەوەیان دیبوو کە سوپاکەیان بەم شێوەیە زەلیل بکرێت! بەرخۆدان تەنیا ئاستی خاووخلیسکی ئەو سوپا داگیرکەرەی دەرنەخست کە بەبێ بەرگری تەقەی فڕۆکە سەربازییەکان چەندە لاواز دەردەکەون، بەڵکو درزێکی لە ڕۆحی ئەم سوپایەدا دروستکرد و ئەمەش گەورەترین سەرکەوتنە کە لەم شەڕەدا تۆماری دەکات!

دوای ئەوەی کە سوپای داگیرکەر بەشێک لە
شۆکەکەی وەبەردەکەوێت، مەکینەی کوشتنی خەڵکی مەدەنی وەگەڕدەخات‌و لە خولێکی تاوانکارانەدا ١٥ هەزار شەهید دەخاتەوە، زۆربەی قوتابخانەو مزگەوت و زانکۆ و نەخۆشخانەو کڵێساکان بۆردومان دەکات!
لەم نێوەندەدا بەرخۆدان بە گوللەی ئەلیاسین 105 تانکەکانی داگیرکەری دەپێکێت‌و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی تایگەر بە کۆرنێت دەسوتێنن‌و شەڕڤانەکانیان گیان فیدایانە بۆمب‌و هاوەن بە دەرگای تانکەکانەوە دەبەستنەوەو ئەگەر بەرخۆدان وێنەیان لەو فیداکاریانە هەڵنەگرتایە، هیچ کەس باوەڕی پێ نەدەکردن!  ئەمە شتێکە هاوشێوەی موعجیزە! جا هەر وەک چۆن بەرخۆدان لە شەڕی هێرشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە شەڕی بەرگریشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا! داگیرکەران بە پەلە ئاگربەستەکەیان قبوڵ کرد کە دیارە گۆڕەپان ئاگربەستەکەی داسەپاند، مووشەکەکان هەلیان بۆ رەخساند و موجاهیدەکانی لیواکان بە دەستی خۆیان قۆزتیانەوە بەبێ ئەوەی جگە لە خودا هیچ کەسێک یارمەتی دابن، ئەگینا داگیرکەر دەنگی پاڕانەوەو داوای لێبوردن نابیستێت‌و تاکە دەنگێک کە بەرگوێی دەکەوێت، دەنگی فیشەکەکانە!

پاشان پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردن هاتە ئاراوە کە تیایدا لیواکانی ئەلقەسام شەڕێکی میدیایی سەرسوڕهێنەریان ئەنجامدا، کە لەوێدا سەرکەوتنێکی شایستەیان بەدەستهێنا و لە بواری ئاشتی‌خوازیدا ڕێزی جیهانی دەستەبەر کرد، هەروەک چۆن لە گۆڕەپاندا ڕێز و قەدرزانی خۆی قۆزتەوە!

پاشان دەستدرێژییەکە سەری هەڵدایەوە و ان شاءاللە بەم زووانە دەوەستێت. خۆ ئەگەر داگیرکار بیتوانیایە بەرخۆدان بشکێنێت، لە پلەی یەکەمدا ئاگربەستی نەدەکرد، بەڵام ناتانیاهۆ بۆ ئەوەی کە کەسایەتی خۆی‌ بپارێزێت‌و هەروەها بۆ ئەوەی مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنە هەمەلایەنەیەش باشتر بکات کە تێیدا بەرخۆدان مەرجی ئەوەی دابوو کە گەمارۆکە بە تەواوی هەڵبگیرێت، هەموو کیانەکە لەگەڵ خۆی رادەماڵێت‌! ئەمەیه ئامانجی سەرەکی هێرشە سەرکەوتووانەکەی!  ساویلکەیە ئەو کەسەی کە پێی وایە ئامانجی سەرەکی شەڕ تەنها ڕزگارکردنی دیلەکان بووە، ئەمە یەکێکە لە ئامانجە پەراوێزییەکان، چونکە بەرخۆدان پێش شەڕیش ئەوەندەیان دیل لەبەر دەستا بوو کە بتوانن بەرامبەر دیلەکانیان لای داگیرکەران ئاڵوگۆڕیان پێ بکەن!

لە لوتکەی شەڕدابوو کە وتم: ئەو کاتە تێپەڕی کە تیایدا دەکرا بەرخۆدان بشکێنرێت، چونکە ئەوان بەڕاستی سەرسەخت و نەبەزن و ڕۆژەکان ئەمەیان سەلماندووە!

بەرخۆدان هەموو شتێکی بردەوە: مەیدان و میدیا و ڕای گشتی جیهانی پشتیوانی لێ دەکەن‌و داگیرکاریش هەموو شتێکی لەدەست داوە و ئەوەی تا ئێستە بینیومانە تەنیا پرۆڤەیەکە بۆ ڕۆژی ڕزگاری‌ گەورە و ئەمجارەیان تەنیا لە یەک لایەنەوە نییەو بەڕاستی ئەویش سەرهەڵدەدات!

ئەدهەم شەرقاوی

نمایش بیشتر

سردار شمامی

@ کردستان - بانه @ نویسنده - مترجم @ فعال دینی و اجتماعی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا