تاریخسیره نبوی

ئاکار و ئەخلاقی موحەممەد (د.خ)

ئاکار و ئەخلاقی موحەممەد (د.خ)

سڵاوی خوا لە ڕوخساری موحەممەد
بڵند و بەرزە ئاکاری موحەممەد

موحەممەد پێشوای گشت موڕسەلینە
موحەممەد ڕەحمەتەن لیلعاله‌مینە

موحەممەد مەزهەری خوڵقی عەزیمە
موحەممەد پێشەوای دینی کەریمە

موحەممەد بۆ خەڵک سەرمەشقی جوانە
موحەممەد ڕابەری گشت ئینس و جانە

موحەممەد لە نەسلی ئادەم و حەووا
موحەممەد سەرمەشقی ئاداب و تەقوا

موحەممەد لە گڵە بەڵام وەک گوڵە
موحەممەد ڕەوان بێژ عەینی بولبولە

موحەممەد خاتەمی پێغەمبەرانە
موحەممەد حەق وێژ و زمان ڕەوانە

موحەممەد نوێنەری خودای بارییە
موحەممەد کارەکەی ئامۆژگارییە

موحەممەد هەڵگری ئایینی بەرزە
موحەممەد بۆ کوفر وەک بوومەلەرزە

موحەممەد حاکمی داد و عەداڵەت
موحەممەد زاڵمان لای ئەو خەجاڵەت

موحەممەد تا بڵێی بەرزو بە هیممەت
موحەممەد لای خودا، زاتی بەقیمەت

موحەممەد خوڵقی وەک، قوڕئانێ وایە
موحەممەد خو و ڕەوشتی جوان و ڕەوایە

موحەممەد سادق و دەست پاکی خەڵکە
موحەممەد بۆ بەشەر زۆریش بەکەڵکە

موحەممەد دڵ نەرم وەک لۆکە وایە
موحەممەد نوێنەری زاتی خودایە

موحەممەد خەم ڕەوێن هەر وەک برایە
موحەممەد نیعمەتی باشی خودایە

موحەممەد خەڵاتە، کادۆی خودایە
موحەممەد بۆ بەشەر نوورە، چرایە

موحەممەد هاندەری پاکی و نەجابەت
موحەممەد مەنبەعی ڕاستی و سەداقەت

موحەممەد ئەخلاقی گەلێ شیرینە
لە ناو ئەنبیا سەروەرترینە

موحەممەد لە عەرزە بەڵام زۆر بەرزە
موحەممەد بێ وێنە، لەسەر ئەو عەرزە

موحەممەد هاوسەرێ باشە لە ماڵێ
موحەممەد جاروبار عەرزی دەماڵێ

موحەممەد بۆ خەدیجە باوەفا بوو
وەفای خێزانەکەی داییم لەلا بوو

کچی سددیقی لا بەرز و عەزیز بوو
حومەیڕا ناو نرا، لای ئەو تەمیز بوو

موحەممەد بۆ کچانی، باوکی چاک بوو
موحەممەد بۆ ئەوان، دەستەو دوعا بوو

موحەممەد بۆ هەتیوان وەک باوکێ وابوو
موحەممەد بۆ ئەوان پشت و پەنا بوو

موحەممەد ئافرەتانی لا شه‌ریف بوو
موحەممەد پەیڕەوی دینی حەنیف بوو

نەسیحەت کردن لای، فەڕزی خوا بوو
لەکن ئەو پیاو و ژن فەڕقی نەمابوو

وەسێتی بوو کە خەڵکان لێک نەتۆرێن
برای یک بن، پەنای یەک بن، نەدۆڕێن

موحەممەد خزمەکانی لا گرنگ بوو
سیلەی ڕەحمی بە جێ دێنا زرینگ بوو

موحەممەد هەر وەتر ساحەب کەماڵ بوو
تەمیز و پاک و خاوێن، با جەماڵ بوو

دەشی فەرموو، خودا جوانە و بە جوانی
لەلای بەرزە، جەماڵی عەبدەکانی

لەکن باری جەماڵی ژن حەیایە
هەرچی بیکا بۆ مێردی خۆی ڕەوایە

دەشی فەرموو ژنان هاوسەنگی پیاون
لە یەک ماددون هەموو خوڵقێندراون

ئەوەی باشە لەگەڵ ماڵ و مناڵی
لەکن باری دەسا خۆزگە بەحاڵی

موحەممەد مەرحەمی زامی بریندار
موحەممەد هاودەمی تاکی کرێکار

موحەممەد ساحەبی کانیاوی کەوسەر
موحەممەد شافعی مەیدانی مەحشەر

بە فاتیمەی دەکوت ئەی دایکی باوکی
ئاگادار بە نەگری ڕێگای بێ باکی

چون لە دواڕۆژ و لە قیامەت
ئەمن ناکەم لە بۆ تۆ هیچ شەفاعەت

مەگەر کرداری خۆت بێ و بت ڕەهێنێ
لە ئاوری دۆزەخێ تۆ ڕاپەڕێنێ

موحەممەد ڕای گەیاند فەرمانی باری
ئەو فەرمانی کە ڕەحمی لێ دەباری

موحەممەد نەیدەپۆشی حەق لە خه‌ڵکان
موحەممەد حەق تەڵەب بوو سوێند قوڕئان

لە بۆ ناحەق سەری خۆی دانەدەنواند
هەمیشە سەر بەرز، حەقی دەسەلماند

ئەوەی کوتمان، مشتێک بوو لە خەڵوار
لە ئەخلاقی، لە گوفتاری، لە کردار

دەجا هەستە ئەتۆش، وەک ئەو بکە کار
لە ئەخلاق و لە بۆچوون و لە ڕەفتار

ببە گوێڕایەڵی باشی موحەممەد
بدە سەڵوات لە ئال و بەیتی ئەحمەد

هۆنراوەی: یوونس سولەیمان زادە
مانگی مەولوودی ۱۳۹۸
پێداچوونه‌وه‌: سۆزی میحڕاب

از طريق
یونس سلیمان زاده
منبع
sozimihrab
نمایش بیشتر

یونس سلیمان زاده‌

استان آذربایجان غربی- بوکان نویسنده و مترجم فعال و دعوتگر دینی

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا