اصول

خوا له کویی دلی ئیمه دایه؟؟

خوا لە کۆی دڵی ئێمە دا…؟

 

پێش ئەوەی کە خوای گەورە و بەتوانا بەشەر و بەنی ئادەم وەدی بێنێ،ئاسمان و زەوی،ئاو و بوونەوەری وەدی هێنا وە ئەوانیشی کرد بە مووتیع و فەرمانبەری خۆی وە هەر وەها ئەم مەخلووقانەش هەر بە تەنیا خوای تاکیان،پێ وەدی هێنەر بووە وە هەر ئەویش دەپەرەستن و  تەنانەت سەری سووجدە ش هەر بۆ خوای بێ عەیب و نەقس دادەنوێنن:

“حەوت ئاسمانەکان و زەوی و کەسانێ کە لە واندان هەموو پاک و بێخەوشی خوا دەڵێن،هیچ شتێ نیە مەگەر بە حەمدی ئەو تەسبیح دەکا،بەڵام ئێوە تەسبیحی ئەوان نافامن،بەراستی خوا حەلیم و غه فووره.”            (سووڕەتی اسراء ئایەتی ۴۴)

 

خوای سووبحان مەلائیک و فریشتەکانی خووڵقاند،ئەوان لە خووڵقاوە تایبەتەکانی خوا بوون و کردنی بە مووقەڕەبانی خۆی و ئەوانیش ئەمر و فەرمانی خوا لە جیهان دا،بەجێ دەگەیێنن و هەمیشە خەریکی حەمد و تەسبیحی خودای خۆیانن:

“ئەوەی  لە ئاسمانەکان و زەوی دایە،وە ئەوانەی لای خوان،هیچ کاتێ لە عیبادەت کردنی ئەو دا خۆ بە زل دانانێن و قەتیش ماندوو نابن.شەو و رۆژ حەمد و تەسبیحاتی خوا دەکەن و سست و ماندووش نابن.”           (سووڕەتی ئەنبیاء ئایاتی ۲۰-۱۹) 

دە حاڵێک دا کە هەموو مەخلووقەکان خوا دەپەرستن و هەمیشە خەریک بە تەسبیح ئەون،خوا وای ئیڕادە کرد کە مەخلووقێکی نوێ وەدی بێنێ تا ئەم مەخلووقە بە ئیختیاری خۆی خوا بپەرەستێ چوون خەڵاتێکی تایبەتی داوە بەم مەخلووقە،خەڵاتێک کە نەیداوە بەوانی تر.ئەم مەخلووقە بەشەری ناوە،ئەشرەفی مەخلووقات واتە بە مانای گەورەی مەخلووقان،هەر وەها شتهایەکی تری پێدا کە بتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لەوان لە خوا نزیک تر ببێتەوە و بگاتە جێ یەک کە حەتا ملائیکیش پێ ی نەگەیشتوون:

خود ز فلک برتریم،وز ملک افزون تریم

زین دو چرا نگذریم؟منزل ما کبریاست

دەپەنا ئەم عەقلەش دا خوا نەفسێکی دا بە بەشەر کە ئەوینداری خراپە و دوونیا وکار و باری دوونیەویە،ئەم نەفسە خوازێنەری حەسانەوەیە و لە جووڵانەوە بێزارە.                                                                                                                                                          دەبەینی عەقل و نەفس دا دڵ داندراوە کە وەک پاشایەک فەرمان دەدا.خوا ئەوی ئازاد وەدی هێناوە وە لێ ی ویستووە کە خوا بپەرەستێ.

خوا هەواڵی وەدی هێنانی بەشەر بە مە لائیک دەدا و دە فەرمووێ:

“کاتێ کە پەروەردگاری تۆ بە مەلائیکەی وت:من لە زەویدا جێ نشینێک دا ئەنێم” (سووڕەتی بەقەڕە ئایەتی ۳۰)

مەلائیک لەوەی کە مەخلووقێک وەدی دێ کە وەک مەخلووقەکانی تر بە تەواوی عیبادەتی خوا ناکا وتیان:

“ئایا کە سێ لە زەویدا ئەکەیتە جێ نشین کە فەساد و خوێن رێژی بکا؟(ئەگەر مەبەست لە بەدیهێنانی مرۆڤ عیبادەتە)ئێمە تەسبیح و تەقدیس و حەمد و چاکەی تۆ ئەڵێین.(پەروەردگار)فەرمووی:من شتانێک دەزانم کە ئێوە نای زانن.”

(سوورەتی بەقەڕە ئایەتی ۳۰)

بەڵێ خوا بەشەری وەدیهێنا،بەشەرێک کە قەرار بوو ببێت بە خەلیفە و جێ نشینی خوا،بەشەرێک کە کەڵک و سوود لە نیعمەتەکانی خوا وەربگرێت بۆ نزیک بوونەوەی زیاتر لە خوا،خوا دڵی ئێمە ی کرد بە جێگای عیشقی خۆی…………..

بەڵام بەشەر بە جێ ی کەڵک وەرگرتن لەم نیعمەتانە،لە رێ ی خراپ و بێ کەڵک بە کاریان دەهێنێ و حەتا زۆریک لە بەنی ئادەم خوایان بە یێک جاری لە بیر بردۆتەوە.ئایا مانای راستەقینەی جێ نشینی خوا ئەمەیە؟ ئایا بەم شێوەیە وەڵامی چاکەکانی خوا دەدەینەوە؟ ئایا دڵمان بۆ رێگای خوا مەیل دەکا یا بۆ رێگای شەیتان؟ ئایا یادی خوا لە دڵی ئێمە دا ماوە؟

هەر وەک مامۆستا هەژار دەفەرمووێ:

ئیسلام گووتی خودا یەکە  قوورئان یەکە  قیبلە یەکە  کەچی ئێمە هەزار خودا دەپەرەستین  بۆیە پەستین  بۆیە بە دووژمن ناوەستین.

هەزاران رووگەمان هەیە،گۆری هەر ئیمام زادەیەک  بارەگای هەر شێخ زادەیەک       شەخس ، زرگە،کۆن،راست یا درۆن پێک هێنەری داخوازمانن. کاولەکۆن،ئێسقانی رزیو  داتەپیوپواوهەڵوەریولە چۆڵگان لە دێ لە شاران بوونە جێی هانا و هاواران. 

چاو راوکەرانی دەست بڕ بە قسەی پڕ و پووچ و بن شڕخودای پاکیان خودای تاکیان لە بیر کردین سووجدەیان بۆ خاک پێ بردین….

لە بیرمان بێ قەرارێک کە لە ناخۆشی و تەنگانە دا لەگەڵ خوای دەبەستین لە خۆشی و ئاسایش دا لە بیری نەکەین.

۹۴/۱۰/۲۸

 

رضا شیلان آباد

نمایش بیشتر

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا